Accessibility links

د. سەروەر عەبدولرەحمان: پشکی شێری پێشێلکارییەکان بەر یەکێتی و پارتی دەکەوێت


هەڵبژاردنی عێراق نزیکبۆتەوە و لایەن و قەوارە سیاسییەکان بە رژدی بەردەوامن لە هەڵمەتەکانیان و رەخنە و تێڕوانینە جیاوازەکانیان، بەڵام پێشێلکارییەکانیش بەردەوامن. راوێژکاران و چاودێران سەنگ دەخنە سەر چاودێرکردنی هەڵمەتی کاندید و قەوارەکان و پێشێلکارییەکانی بەر لەپرۆسەی هەڵبژاردن. هەڵمەتی دڕاندن و شێواندنی پۆستەر و بانگەشەی کاندید و قەوارەکان دەستیپێکردووە.

ئاسۆ جەبار بۆ زیاتر تیشکخستنەسەر پێشێلکارییەکانی ئەو هەڵمەتە وتووێژی لەگەڵ بەرێوبەری پەیمانگەی پەی بۆ پەروەردو گەشەپێدان دکتۆر سەروەر عەبدولرەحمان سازکردووە...

سەروەر عەبدولرەحمان دەڵێت "ئەو پێشێلکارییانە پەیوەندی بە یەکتر قبوڵنەکردنەوە هەیە بەتایبەتی هێزە سیاسییە باڵادەستەکان کە ژمارەیەکی زۆر پۆستەری لیست و کاندیدەکانی تریان دڕاندووە."

دەشڵێت "پشکی شێری پێشێلکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەر یەکێتی و پارتی دەکەوێت."

هەروەها "هێزە سیاسییەکان ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان هاندەدەن یان رێیان بۆ خۆشدەکەن یان ئەوان دەسەڵاتدارن و بێدەنگبوون بەرامبەری ئەوەی کە کەسێک سزابدرێت بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر کاندیدە خانمەکان دەکرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:42 0:00

XS
SM
MD
LG