Accessibility links

محەمەد ڕەئوف: ئەگەری گۆڕانكاری هاوسەنگی هێز لەعێراق و لەكوردستانیش هەیە


 محه‌مه‌د ڕه‌وف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
محه‌مه‌د ڕه‌وف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری

محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری لیستی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت"هه‌ڵمه‌تی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر گه‌رموگوڕه‌ به‌ڵام دیارده‌یه‌كی سه‌یر به‌دیده‌كرێث ئه‌ویش دڕاندنی پۆسته‌ری كاندید و لایه‌نه‌كانه‌، به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ تازه‌كان، ده‌شڵێت"ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت كه‌ كێبڕكێكه‌ زۆر گه‌رمه‌ وه‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هاوسه‌نگی هێز هه‌یه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌گشتی و له‌كوردستان به‌تایبه‌تی ."

محه‌مه‌د ڕه‌ئوف له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقی و كوردستانیه‌كان جیاوازه‌ له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه‌ له‌پێشوتر له‌ ئارادابووه‌ وه‌ تا ئێستاش هه‌یه‌،وه‌ ئه‌و هێزه‌ نوێیانه‌ی كه‌به‌شداری ده‌كه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ ئێمه‌ یه‌كێكین له‌و هێزانه‌ هاتوینه‌ته‌ مه‌یدان و كێبڕكێی و بانگه‌شه‌كه‌یان گه‌رموگوڕتر كردووه‌ ."

محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌مجاره‌ هه‌ڵمه‌تی دڕاندن و سوتاندنی پۆسته‌ر و بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان زیادی كردووه‌ به‌جۆرێك ئه‌و به‌ دیارده‌ی سه‌یر ناوی برد و وتی"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵمه‌تی دڕاندن و سوتانی پۆسته‌ر و بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان به‌ تایبه‌ت لایه‌نه‌ نوێیه‌كان زۆر زۆره‌ بۆ نمونه‌ سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی له‌هه‌ولێر (٥٠٠) وێنه‌ی خۆی هه‌ڵواسیووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و ده‌ ڕۆژه‌دا به‌ڵام ته‌نها (٤٥) وێنه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ هه‌مووی دڕێنراوه‌."

به‌بڕوای ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی دڕاندنی پۆسته‌ره‌كان كارێكی ڕێكخراوه‌ و خه‌ڵكی ئاسایی نایكات"ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم خه‌ڵكی توڕه‌ تاقه‌تی دڕاندن و په‌لاماردن و ئه‌و شتانه‌ی نیه‌ ئه‌وه‌ به‌به‌رنامه‌ و ڕێكخراو ده‌كرێت شتی وا هه‌یه‌ نیو كاتژمێره‌ دامانناوه‌ یه‌كسه‌ر لێده‌كرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌گروپێكی ڕێكخراو ده‌كرێت كه‌شه‌وانه‌ و ڕۆژانه‌ هه‌یانه‌ ،دیارده‌یه‌كی زۆر سه‌یره‌ هه‌رگیز شتی وانه‌بووه‌ له‌هیچ هه‌ڵبژاردنێكدا ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت كه‌ كێبڕكێكه‌ زۆر گه‌رمه‌ وه‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هاوسه‌نگی هێز هه‌یه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌گشتی و له‌كوردستان به‌تایبه‌تی."

محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ڕونیشیكرده‌وه‌"مه‌به‌ستم له‌كوردستاندا له‌نێوان هێزه‌كاندا ئه‌گه‌ری گۆڕینی هاوسه‌نگی زۆره‌ وه‌ له‌شوێنه‌كانی تری عیراق له‌نێوان لایه‌نه‌ سوننه‌كان خۆیان وه‌ له‌نێوان لایانه‌ شیعه‌كانیش خۆیان."

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كه‌می بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان محه‌مه‌د ڕه‌ئوف وتی"له‌دوای ٢٠١٤ و تائێستاش دۆخێكی ناجێگیر ئه‌و ناوچانه‌ی گرتۆته‌وه‌،به‌شێكی زۆری ناڕه‌حه‌ته‌ وه‌ به‌شێكی ده‌ترسێت وه‌ دۆخی ناوچه‌كان بۆیه‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌نێوان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان و له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان."

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ ناتوانم به‌ژماره‌ و ڕێژه‌ ئێستا بڵێم چه‌ند كورسی ده‌هێنین به‌ڵام ده‌ڵێت"گروپه‌كانمان ده‌چنه‌ ناو خه‌ڵك و ناو بازاڕ و شوێنه‌كان تا ئێستا حاڵه‌تی ڕه‌فز و توڕه‌یی خه‌ڵكمان نه‌دیووه‌ به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ بۆمان دێنه‌وه‌ چاوه‌ڕێی باشمان هه‌یه‌ له‌خه‌ڵكی خۆمان."

محه‌مه‌د ڕه‌ئوف وتیشی"ئێمه‌ كاریگه‌ریمان ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگی پارتی و یه‌كێتی و ئیسلامیه‌كان به‌ڵام دیاره‌ ڕێژه‌كه‌ دیاریكراو نیه‌ تا دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ نازانرێت."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ لایه‌نێك به‌ڕكابه‌ری خۆیان ده‌زانن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان؟محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت"هه‌موو هێزه‌كان ڕكابه‌ری یه‌كترن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لیستێكی خاوه‌ن پڕۆژه‌ین و یه‌كسه‌ر باس له‌گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین دیاره‌ دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌جدی ڕكابه‌ری ئێمه‌ ده‌كات وه‌ ئێمه‌ش هی ئه‌وان واته‌ ڕكابه‌ری به‌شێوازی ئاشتیانه‌."

هه‌روه‌ها وتی"ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكی زۆر و ده‌نگێكی زۆر و كورسیه‌كی زۆرمان هه‌بوو له‌عیراق ئه‌وا له‌كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت و له‌وێش كورسی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنین ئه‌وكاته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان هاوسه‌نگی هێز ده‌گۆرێت وه‌ ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی كه‌بیركردنه‌وه‌مان نزیكه‌ هاوپه‌یمانی بكه‌ین له‌ناو په‌رله‌مان، ئه‌وكات هاوسه‌نگی هێز له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقیش ده‌گۆڕێت."

به‌وته‌ی محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌گه‌ر لیسته‌كوردییه‌كان ببنه‌ یه‌ك لیست به‌و مه‌رج و شێوازانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریده‌كرێت ئه‌وا ده‌توانێت له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقیش هاوسه‌نگی هێز بگۆپڕێث"كوردیش ئه‌گه‌ر یه‌ك لیستی گه‌وره‌ بێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وا ده‌توانێت هاوسه‌نگی هێز له‌نا په‌رله‌مانی عیراق بگۆڕێت چونكه‌ تا ئێستا شیعه‌كانیش لیستێكی یه‌كگرتوویان نیه‌."

له‌دوا به‌شی گفتوگۆكه‌دا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ و دامه‌زرێنه‌رانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی چی تازه‌تری پێیه‌ له‌حیزبه‌كانی تر كه‌ به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كان و كادیره‌كان له‌حیزبه‌كانی تره‌وه‌ هاتوون؟وتی"هه‌رچیمان نوسیووه‌ له‌پڕۆژه‌ و به‌رنامه‌كانمان هه‌مووی نوێیه‌ هیچ شتێكمان كۆپی هیچ حیزبێكی ته‌قلیدی نیه‌ و له‌حیزبه‌كانی تره‌وه‌ نه‌مان هێناون."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:22 0:00

XS
SM
MD
LG