به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانی بكوژی ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ولێر زانیاری ده‌خاته‌ڕوو،هه‌روه‌ها باس له‌ڕێ و شوێنی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌قی له‌مامۆستاكه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵدا له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و شاره.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 24-4، فارس محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان(له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له شاری هه‌ولێر له به‌رده‌م فامیلی مۆڵی له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژرا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌كۆمسیۆنه‌وه نه‌بوو ،ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و كێشه‌یه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه هه‌یه پێش كوشتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆن."
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌سه‌ر ڕووداوی كوژرانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌ی كۆمسیۆن چه‌ند كه‌سێك له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ستگیركراون و وتی"هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ش له ئه‌سته‌مبوڵ چه‌ند كه‌سێك ده‌زگیركراون، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یڵێت دووره له‌ڕاستیه‌وه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه پێش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵك ده‌ستگیركراوه وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ش چه‌ند كه‌سێك له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ستگیركراوه."
وتیشی له‌پێش كوشتنی(فارس محه‌مه‌د) له‌سه‌ر ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه خۆی نه‌هاتۆته پۆلیس،به‌ڵام په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه ،به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و بكوژرێت برازایه‌كی له‌هه‌ولێر كوژرا."
له‌سه‌ر و به‌ندی خۆپیشاندانه‌كه‌ی مانگی ڕابردووتری چه‌ند شاروشارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌نێویشیاندا شاری هه‌ولێر به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی جیهانی چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیكراون یا ئازاردراون یاخود داوای پاسۆردی مۆبایل و كه‌لوپه‌له تایبه‌تیه‌كانیان لێكراوه یا داوای به‌ڵێننامه له‌و ڕۆژنامه‌نوسانه كراوه كه ده‌ستگیركران تا جارێكی تر به‌ڵێن بده‌ن خۆپیشاندانه‌كان ڕووماڵ نه‌كه‌ن"به‌پێی ڕاپۆرته‌كه"
به‌ڵام لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت"هیچ كه‌سمان ده‌ستگیرنه‌كرد كاتی خۆی كۆمه‌ڵێك كه‌سی گێره‌شێوێنمان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیركرد نه‌ك ئه‌وانه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیان گێره‌شێوێنی بوو بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیركران دواتر ئازادكران و هیچ په‌ڕاوێكیان لای پۆلیس نه‌ماوه."
هه‌رله‌میانه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه،گرته ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه كه‌سێك به‌شه‌ق له‌مامۆستایه‌ك ده‌دات كه‌به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی كردبوو.به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و كه‌سه ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كان بوبێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌وكه‌سه ده‌ستگیركرا كه شه‌قی له‌مامۆستاكه هه‌ڵدا،عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت وتی"ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌قی له‌مامۆستكه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵدا هاوڵاتیه‌كی ئاسایی بوو،ڕێ و شوێنی پێویستی یاسایی له‌دژ گیرایه به‌ر به‌ڵام مامۆستاكه تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌كی تۆمارنه‌كردووه وه ئاماده‌ش نه‌بوو سكاڵا تۆماربكات."
وتیشی" به‌پێی مادده(٤١٣)په‌ڕاوی بۆكرایه‌وه به‌ڵام به‌پێی یاسای عیراقی ئه‌گه‌ر داوا نه‌جوڵێنرێت ئه‌و داوا ڕاده‌وه‌ستێت،دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه كه‌سه‌وه چه‌ند جار داوا له‌مامۆستاكه كرا سكاڵا تۆماربكرێت به‌ڵام مامۆستاكه ئاماده‌نه‌بوو بێته پۆلیس و سكاڵا تۆماربكات."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چاره‌نوسی ئه‌وكه‌سه چی لێ به‌سه‌رهات؟له‌زینداندا ماوه؟ لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به ده‌نگی ئه‌مریكای وت"چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سه ئێستا له‌زیندان نیه و ئازادكرا، داواكه ڕاوه‌ستێنراوه چونكه هیچ سكاڵایه‌ك تۆمارنه‌كراوه له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌وه."