دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌كانی(ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین)سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."
به‌پێی ڕێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ریه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ساڵی(٢٠١٤)، چوار ساڵه‌كه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت،به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش له(٣٠-٤-٢٠١٨)دوو ساڵه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌واو بوو.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ڕای حیزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وتی"ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تی پارێزگار قسه‌مان كرد،به‌ڵام هه‌ڤاڵانی ئێمه پێیان ڕاگه‌یاندین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقین بۆیه بڕیارماندا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین."
وتیشی"ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی به‌رده‌وامین له‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی هه‌ردوولا(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) كۆده‌بنه‌وه و ده‌گه‌نه ڕێكه‌وتن چونكه ئه‌و بابه‌ته پێویستی به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی هه‌یه، هه‌ردولا(یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) له‌ڕێكه‌وتنه‌كه چ بڕیارێكیان دا به‌نده وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ی."