كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،له‌میانه‌ی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وەڵامی چەند پرسیارێك لەبارەی كورد‌و بەشداریكردنی لەهەڵبژاردنەكانی عێراق بەتایبەت دوای ئەندامدانی ڕیفراندۆم لەلایەن كوردانی هەرێمی كوردستان بۆ داواكردنی سەربەخۆیی، بەڵام ئێستا بەشداریكردن‌و گەڕانەوەی كورد لەعێراق چی دەگەیەنێت؟ ئایا كورد هەمان سەنگی پێشووی لەعێراق دەبێت؟ هەروەها باس لەئایندەی كورد لەعێراق‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەدوای هەڵبژاردنەكان دەكات‌و بۆچوونی خۆشی لەبارەی دۆخی ئێستای كوردستان‌و دواجاریش پێشبینیەكانی بۆ ڕێژەی كورسی حیزبەكەی لەپەرلەمانی عێراق دەخاتەڕوو.
ده‌قی وتووێژه‌كه؛
*بۆچی كورده‌كان به‌م شێوازه گرنگی ده‌ده‌ن به‌هه‌ڵبژاردنی عیراق له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوو پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم و داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی له عیراق ئه‌نجامدرا؟
-: تا ئه‌م ساته‌ش ئێمه وه‌ك كورد به‌شێكى گرنگین له عێراق و له نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ین، بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانمان هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان كراوه‌یه، ناكرێ له‌به‌ر هیچ شتێك شتێكى تر فه‌رامۆش بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته بۆ هه‌ر قۆناغێك به‌هێزه‌وه كاربكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین.
* -ئه‌م فره لیستیه‌ی ئێستا له‌ناو كورددا هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان تاچه‌ند لایه‌نی سلبی و ئیجابی هه‌یه؟
-: ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌یرێكى دۆخی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین، ده‌بینین لایه‌نه عێراقییه‌كانیش جیاواز له جاره‌كانى تر فره لیستن و به چه‌ند لیستێكى جیاواز به‌شدارن له هه‌ڵبژاردن، له كوردستانیش هه‌مان شت هه‌یه.ئێمه وه‌ك یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئامانجمان بوو و هه‌وڵیشماندا كه كورد به یه‌ك لیستى هاوبه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شداربێ، به‌داخه‌وه ئه‌وه رێك نه‌كه‌وت و هه‌لومه‌رجه‌كه فره لیستى هێنایه پێشه‌وه.
* پێت وایه كورده‌كانی هه‌رێم به‌گڕوتینی جاران به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عیراق بكه‌ن؟
وه‌ڵام: هه‌میشه له رۆژه سه‌خته‌كان و له‌و قۆناغانه‌ى كه مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یی له ئارادا بێ، كورده‌كان به‌بێ جیاوازى حزبی و فكری هه‌نگاو ده‌نێن و ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانى خۆیان به‌جێ دێنن، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له گه‌له‌كه‌مان.
* -پێشبینیتان بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چیه؟
-: هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسییه‌و هاووڵاتیان ده‌نگى خۆیان ده‌ده‌ن، ئێمه له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كى خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ده‌نگى كوردستانیان به‌ده‌ست بێنین، باوه‌ڕی ته‌واویشمان به جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانى خۆمان هه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، له باوه‌ڕ بوونى ته‌واویشمان به دیموكراسی رێز له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئیراده‌ى خه‌ڵك ده‌گرین.
* پێت وایه یه‌كێتی بتوانێت ده‌نگه‌كانی پێشووی بهێنێته‌وه؟
-به پشتیوانى جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و گه‌نجان و لاوان و زیندانیان سیاسی و كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و ئه‌وانه‌ى خه‌باتیان كردووه له‌ناو یه‌كێتى، هاوكات زه‌روره‌تى یه‌كێتى له گۆڕه‌پانى سیاسی كوردستان و عێراق باوه‌ڕمان وایه ده‌نگه‌كانى خۆمان ده‌هێنینه‌وه‌و هه‌وڵی زیادكردنیشی ده‌ده‌ین.
* بۆچی كێبڕكێ تونده‌كان و لیسته نوێێیه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سلێمانیه‌وه ده‌رده‌كه‌ون؟
-سلێمانى شارێكى زیندووه و ئازادانه‌تر را ده‌رده‌بڕدرێ، ده‌رفه‌تى سیاسی كراوه‌تره، له‌به‌رئه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێ له سلێمانى كێبڕكێكان توندتر بن، به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ك یه‌كێتى بۆ ئێمه سه‌رتاسه‌رى كوردستان گۆڕه‌پانى به‌هێزى كێبڕكێمانه بۆ سه‌رخستنى لیستى (162)ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان.
* خودی یه‌كێتی هه‌روه‌ها سه‌ركرده به‌ئه‌زمون و باڵاده‌سته‌كانی وه‌ك به‌ڕێزت له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بیرۆكه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد یه‌ك بخه‌نه‌وه؟
-: به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین و ده‌بێ ناوماڵی كورد یه‌ك بخرێته‌وه، چونكه قه‌زیه‌ى كوردی له به‌غدا یه‌ك قه‌زیه‌یه‌و به یه‌كده‌نگى و یه‌كڕیزى لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌توانین زامنى زیاترى مافه‌كانمان بكه‌ین.
* پێتان وایه كورد هه‌مان پێگه‌ی جارانی ماوه له‌عیراق؟
-: نه‌خێر نه‌ماوه، له‌دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌مانه‌وێ ئه‌مجاره به یه‌كده‌نگى و یه‌كڕیزى به پێگه‌یه‌كى به‌هێزه‌وه بچینه‌وه به‌غداو دووباره هه‌وڵى به‌هێزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى كورد بده‌ین، چونكه كورد رۆڵی دیارى هه‌یه له ناوه‌ندى بڕیار له به‌غدا.
* - له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو هه‌میشه لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی عیراق چاویان له‌كورد بووه وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ببه‌ستن پێت وایه دوای ئه‌مجاره‌ش هه‌مان قورسایی ده‌بێت وه‌ك لایه‌نی گرنگی پێكهنانی حكومه‌تی عیراق ده‌بینرێت؟
-: به‌دڵنیاییه‌وه له عێراقی دواى رووخانى رژێمى به‌عس، كورد پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی هه‌یه‌و به‌بێ كورد له عێراق حوكمڕانى ناته‌واوه.
* وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی كوردی خاوه‌ن ئه‌زمون پێت باشه كورد ئه‌مجاره داوای چ پۆستێكی بالای عیراق بكات؟ئایا هه‌ر سه‌رۆك كۆمار؟بۆچی؟یا پۆستی دیكه ؟بۆچی؟
-: پۆست گرنگ نییه، به‌ر له هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنى پۆست، مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌لى كورد له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان كار بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
* گره‌نتی چیه بۆ ئه‌مجاره كورد له‌به‌غداد په‌راوێز نه‌خرێت؟
-: یه‌كڕیزى ناوماڵى كورد و لێكتێگه‌یشتنى ته‌ندروست گره‌نتیه بۆ ئه‌وه‌ى كورد له به‌غدا په‌راوێز نه‌خرێت.
* پێت وایه ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له‌دوای هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌بێت؟
- له‌به‌ر په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه‌كانى به‌غدا، ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌نگ بێ ده‌توانین به مه‌رج و داواكارى نه‌ته‌وه‌یی زامنى زۆرێك له مافه‌كانمان بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست بنیات بنێین.
* دۆخی كوردستان به‌گشتی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
- له ساڵی "2014"ه‌وه كوردستان به قۆناغێكى هه‌ستیاردا ده‌ڕواو هه‌ندێ شتمان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا كه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، وه‌ك هاتنى داعش و داگیركارى و وێرانكارییه‌كانی، كه توانرا به قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان تیرۆرستانى داعش له‌ناوبران، ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك كه كه كورد له ناوچه‌كه هه‌یه و پێگه‌ى خۆی هه‌یه، كه‌واتا ده‌توانین كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى ژیانى خه‌ڵك و كوردستان چاك بكه‌ین و كۆتایی به قه‌یرانه‌كان بهێنین.
* حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك چاكسازی ڕاگه‌یاند،وه جه‌نابت له چاوپێكه‌وتنی پێشوو( ده‌نگی ئه‌مریكا) باست له‌خراپی دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك كرد،چ هه‌نگاوێكی جدی نراوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌و دۆخه ڕزگاری بێت له‌سه‌ر ئاستی حیزبه‌كه‌ت كه له‌و حكومه‌ته هاوبه‌شن؟
-: هه‌ندێ هه‌نگاوى بچووك نراوه، هێشتا له‌تموحى ئێمه‌دا نییه‌و پێویسته هه‌وڵی جدی و زیاتر بدرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى گوزه‌ران و ژیانى هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و قه‌یرانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئه‌نجامێكى باش ده‌ربچین ئه‌وه چاوه‌ڕێین دۆخه‌كه زۆر زۆر باشتر بێ و بگاته‌وه ئاستى باشتر له جاران.
* بۆچی هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان دواخرا؟ وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دواخستنی بوون؟
-: له‌دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و رووداوه‌كانى دواى ریفراندۆم، بارودۆخى سیاسی كورد له‌بار نه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی، ئێمه له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانین و ده‌مانه‌وێ له كات و ساتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێ، به‌ڵام پێویسته بارودۆخه‌كه له‌باربێ.
* یه‌كێتی بۆ كۆنگره نابه‌ستێت؟كه‌پێشتر راگه‌یه‌نرا له‌یادی ڕاپه‌ڕینی ئه‌مساڵ(٥-٣) كۆنگره ده‌به‌ستێت؟
-: هه‌ر له نه‌خۆشكه‌وتنى جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه تا كۆچی دوایی كردنى، یه‌كێتى به قۆناغێكى جیاواز تێپه‌ڕی و به‌داخه‌وه له‌ناو سه‌ركردایه‌تى دابڕان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌مانه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كه‌شێكى ئارام بۆ سازكردنى كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو بڕه‌خسێنین و ئه‌و كۆنگره‌یه ببێته مایه‌ى به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌سه‌ندن و بووژانه‌وه‌ى یه‌كێتى، چونكه یه‌كێتى هه‌میشه وه‌سیله بووه بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك.
* له‌ده‌ره‌وه به‌ته‌واوی هه‌ست به‌كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ده‌كرێت، ئێستا به‌ڕێزتان كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حیزبه‌ن كێشه ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر چیه؟
-جیاواز له هه‌موو حزبه‌كانى تر، یه‌كێتى حزبێكه دانه‌بڕاوه له خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆی، هیچ شتێك له جه‌ماوه‌ره‌ى ناشارێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه زووتر هه‌ست به كێشه‌كانى ده‌كرێ و ناشاردرێته‌وه، بۆ چاككردنى دۆخه‌كه‌شی به هه‌مان شێوه ده‌بێ.