به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ته‌ندروستی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه (١٠) هاوڵاتی له‌شاری سلێمانی دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ئه‌مشه‌و بریداربوون.
لای خۆیه‌وه د.خالس قادر وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ئاماژه‌دان به‌ژماره‌ی برینداره‌كان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند" بەداخەوە لە ئەنجامی تەقەی خۆشی ، دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ، چەند هاووڵاتیەک لە شاری سلێمانی بریندار بوون و لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ کراووە و خۆشبەختانە تەندروستیان جێگیرە و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەست دان نەبووە ."
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی"بەداخەوە ، دەربڕینی خۆشیەکان بە تەقەکردن ، کەلتورێکی زۆر خراپ و ناپەسەندە ، کە هەر جارە و ژمارەیەک هاووڵاتی دەبنە قوربانی ، داواکارین لە هاووڵاتیانی کوردستان واز لەو ڕەفتارە بهێنن و بەشێوازی تر خۆشیەکانیان دەربڕن کە کار نەکاتە سەر سەلامەتی خەڵکانی تر . هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو هاووڵاتیانی کوردستان دەخوازین ."
وتیشی؛تا ئێستا زانیاری‌یان له‌سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌وردی نیه.