زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت"ئه‌م شێوازی ده‌نگدانه نه ئه‌لكترۆنی بوو نه شێوازی كۆن،هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه غه‌ڵه‌تێكی گه‌وره و پێشێلكاری مافی ده‌نگده‌ر بوو، ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌هۆی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ڕوویان دا به‌دووری نازانین ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرابێت،وه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك یا لایه‌نێكی سیاسی ده‌ڵێت ده‌نگم فه‌وتاوه،كوا ده‌نگه‌كه‌م ئه‌وا چ به تاك یاخود كۆ ده‌توانن لای ئێمه سكاڵا وه‌رده‌گرین و كاری بۆ ده‌كه‌ین به‌پێی یاسا هه‌موو شتێكمان پێده‌كرێت و بۆڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ."
زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت وتی"؛ئێمه وه‌كو ده‌سته كاری سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه كه‌چاودێری سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی مافی مرۆڤ بكه‌ین له‌نێویشیاندا مافی ده‌نگدان به ئازادی،وه مافی به‌شداریكردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانیش، ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كۆمه‌ڵێك ڕاو بۆچونمان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژئاوای عیراق كه له‌ده‌ستی داعش ڕزگاربوون به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامدرا، ئه‌و ناوچانه هێشتا خه‌ڵكه‌كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان ئه‌مه بۆخۆی یه‌كه‌مین پێشێلكاری مافی مرۆڤ بوو له‌ناو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش، وه ئاواره‌كانیش دۆخیان زۆر خراپ بوون هه‌ندێك له‌وانه‌ی تازه گه‌ڕابونه‌وه شوێنی خۆیان جگه له‌وه‌ی ئیستغلال كرابوون له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیه‌وه وه خودی كۆمسیۆنیش نه‌یتوانی ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ كارتی ده‌نگدانی ئه‌و ئاوارانه به‌شێكی زۆریان كارتی ده‌نگدانیان هه‌رنه‌بوو."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌خاڵێكی تر كرد كه‌ده‌سته‌كه‌یان تێبینیان له‌سه‌ر هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عیراق و وتی"جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی ته‌رخانی ده‌كات بۆ ده‌نگدانی هاوڵاتیانی عیراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌كاتێكدا كه‌متر له نۆهه‌زار هاوڵاتی عیراقی ده‌نگی داوه تێچوی هه‌ر ده‌نگێكی هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ٧٠٠-٨٠٠$ بووه ئه‌و بڕه پاره زۆره سه‌رف كراوه بۆ ده‌نگدان به‌بێ هیچ ئامانجێك ئه‌وه ده‌بێت كۆمسیۆن به‌ڕاستی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌جدی بدۆزێته‌وه."
زیا پترۆس ئه‌وه‌شی وت"ئه‌م شێوازی تازه‌ی ده‌نگدانه كه‌هێنایان و په‌یڕه‌ویان كرد(شێوازی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی)غه‌ڵه‌تێكی گه‌وره و پێشێلكاری مافی ده‌نگدان له‌ناو ئه‌م سندوقانه كرا چونكه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ده‌نگدان خه‌ڵكانێك بوو دوو سه‌عات و سێ سه‌عات چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بۆ ده‌نگدان یا ئامێره‌كه كاری نه‌ده‌كرد یا په‌نجه مۆر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك و سلێمانی ڕویداوه كێشه‌ی گه‌وره‌یه و تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراوه هیوادارین لای كۆمسیۆنه‌وه به‌زویی چاره‌سه‌ر بكرێت ."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند"شێوازی ده‌نگدان له‌سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی تێدا بوو، ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌دوری نازانین ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرابێت، ئه‌مه كاری ئێمه نیه كاری لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره هه‌رلایه‌نێك گومانی هه‌یه بابه‌پێی ڕێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن بۆی داناوه بیداته كۆمسیۆن وه‌ك سكاڵا."
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد"ئه‌م شێوازی ده‌نگدانه نه كلاسیكی كۆن بوو وه نه‌شێوازی تازه‌ی ئه‌لیكترۆنی بوو به‌ڵكو له‌نێوان هه‌ردوكیاندا بوو، چونكه ڕێك نه‌خرابوو به‌ته‌واوی خه‌له‌لی دروست هه‌بوو له‌ناو ئه‌و سیستمه ئه‌لكترۆنی نیه ته‌نها لاپه‌ڕه‌ی ده‌نگدان سكان كراوه و نێردراوه بۆ سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی له‌وه‌ش گومان هه‌یه كێ و چۆن ئه‌و ده‌نگانه ئه‌ژماركراون ؟ ئه‌مانه هه‌موی ده‌بێت كۆمسیۆن وه‌ڵامیان بداته‌وه بۆ خه‌ڵك وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه تازه‌یه سه‌دا سه‌د دڵنیام كێشه هه‌بوه و هه‌یه له‌م پڕۆسه‌یه."
زیا پترۆس له‌قسه‌كانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌وه‌گرت ڕێژه‌ی به‌شداربوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه و وتی"ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌عیراقدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه زۆر كه‌من به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه له‌ده‌ستوری عیراقی هیچ بڕگه و ماده‌یه‌كمان نیه كه ڕێژه‌ی به‌شداربووان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریبكات چونكه ناكرێت له ٧٠%ی خه‌ڵك به‌شداری پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی نه‌كردبێت و له ٣٠%یش هه‌ر ئه‌وانه‌ی حیزب بن بارگاوی كرابێتن تا هه‌مان ده‌موچاوه‌كان له‌ناو ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه."
سه‌باره‌ت ب چاودێری كردنی ده‌ستكه‌یان له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیا پترۆس وتی"ئێمه داوامان له‌كۆمسیۆن كرد باجمان بۆ بكات بچینه بنكه‌كان به‌ڵام به‌داخه‌وه دواكه‌وت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت بڵێم ئاگادارنه‌بوین ئێمه له‌ڕێی نوسینگه‌كانمانه‌وه به‌رده‌وام ئاگاداربوین، وه ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه كێشه‌ی سلێمانیه ئه‌ویش زۆربه‌ی ئه‌و زانیارینه‌ی بۆمان دێت ناكۆكی و كێشه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانه ئه‌وه‌ش كاری ئێمه نیه به‌ڵكو كاری ئێمه ئه‌وه‌یه مافی ده‌نگده‌ر پێشێل نه‌كرێت."
وتیشی"ئه‌و شێوه ناڕێكانه‌ی هه‌بوو به‌ڕای ئێمه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ساخته‌یی بكرێت واته گومانی ساخته‌كاری هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه ئیشی ئێمه نیه كاری كۆمسیۆنه، ئێمه داكۆكی له‌مافی ده‌نگده‌ر و مافی قه‌واره‌ی سیاسیش ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سلێمانی هه‌یه ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌مافی ئه‌م قه‌واره سیاسیانه‌ی ده‌زانین كه‌كۆمسیۆن سكاڵاكه‌یان وه‌ربگرێت و به‌دواداچون له‌سه‌ر گومانه‌كانیان بكات كه‌ده‌ڵێن گومانی ساخته‌كردنمان هه‌بووه."
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئاماژه‌ی به‌پێشێلكاریه‌كی دیكه كرد كه‌خۆی وتی له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بیه‌وه به‌رامبه‌ر كۆتای مه‌سیحیه‌كان كراوه له‌عیراقدا و وتی"هه‌ندێك خه‌ڵك و لایه‌نی سیاسی گه‌وره به‌ناوی مونافه‌سه خه‌ڵكیان به‌ناوی مه‌سیحی هێناوه و مونافه‌سه‌ی كۆتای مه‌سحیه‌كان كراوه به‌داخه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ستوه‌ردانی حیزبی عه‌ره‌بی كراوه له‌كۆتایی مه‌سیحیه‌كان."
زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه" پێویسته كۆمسیۆن داواكاری و گومانی ئه‌و لایه‌نانه به‌هه‌ند وه‌رگرێ و به‌دواداچونی یاسایی بكاته‌وه پاشان بۆ ڕای خه‌ڵكی گشتی بڵاوبكاته‌وه."
له‌ئێستادا هه‌ڵمه‌تی هاشتاگی كوا ده‌نگه‌كه‌م؟# له‌لایه‌ن چه‌ندین به‌شداربووی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت،سه‌باره‌ت به‌كاری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هاوڵاتیان و ده‌نگۆی نه‌مانی ده‌نگه‌كانیان زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق وتی" هه‌ركه‌س ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ده‌نگمان دزراوه كوا ده‌نگمان ئه‌وا با بێن به‌تاك بێت یاخود به‌كۆمه‌ڵ بێن سكاڵا تۆماربكه‌ن به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین لای ئێمه سكاڵا وه‌رده‌گرین و كاری بۆ ده‌كه‌ین به‌پێی یاسا هه‌موو شتێكمان پێده‌كرێت و بۆڕای گشتیشی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه له‌دواتر."
وتیشی؛خۆمان سكاڵامان بۆ هاتووه كاندیدی هه‌ڵبژاردن بووه چوه بۆ بنكه ده‌نگبدات به‌ڵام ناوی نه‌بووه، ئه‌وه‌شمان بیستووه كه‌خزم و كه‌سی پاڵێوراو ڕۆیشتووه ده‌نگبدات، به‌ڵام ده‌نگیان له‌بنكه نه‌ماوه."