سه‌ركرده‌یه‌كی به‌شدار له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی چوار لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بریت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ڵێت؛ یه‌كێك له‌داواكاری چوارلایه‌نه‌كه له مه‌كگۆرگ ئه‌وه‌بووه كه گره‌نتیان پێبده‌ن هه‌ڵبژاردنی (٣٠ی ئه‌یلول)ی داهاتوو وه‌ك هه‌ڵبژاردنی عیراق نابێت.
عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كگۆرگ بۆ شاری سلێمانی و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه كوردییه‌كه‌ی ناڕازی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردانه‌كانی عیراق وتی"خۆی بۆ خۆی هاتنه‌كه گرنگ بوو چونكه حسابكردن بوو بۆ ڕای ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی قوڵیان له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌یه."
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی به‌شدار له‌كۆبونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌قسه‌ی چوارلایه‌نه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه كرد و ڕایگه‌یاند"كۆی قسه‌كانمان ئه‌وه‌بوو كه نه‌ك ساخته‌كاری كراوه به‌ڵكو ده‌سكاری ئه‌نجامه‌كانیش كراوه، وه داوامان كرد پشتیوانیمان لێبكه‌ن له‌ڕێگه‌ی یوئێنه‌وه له‌و سكاڵایانه‌ی تۆمارمان كردوو بگه‌نه شوێنی خۆی، پێمان وتن ئه‌گه‌ر ئێوه بێده‌نگ بن ئه‌وه جۆرێكه له‌پشتیوانی، وه پێشمان وتن خه‌ڵك بۆ گۆڕانكاری په‌نای بۆ ڕێگه‌ی دیموكراسی برد به‌ڵام به‌م مامه‌ڵه‌یه خه‌ڵكیان نا ئومێد كرد ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌ڵك په‌نا ببات بۆ ڕێگه‌ی تری خراپ و نادیموكراسی بكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش ناسه‌قامگیری له‌عیراق دێنێته ئاراوه، ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌ترسیداره، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و قوربانیه‌یه كه ئه‌مریكا له عیراق دای بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی."
عومه‌ر محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چوار لایه‌نه‌كه داوای گره‌نتییان له نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه، له‌م ڕوه‌وه وتی" پێمان وتن هه‌ڵبژاردنی (٣٠ی ئه‌یلول)مان له‌به‌رده‌مه پێویسته ئه‌وان بێده‌نگ نه‌بن و پشتیوانی بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌م ڕوه‌وه گره‌نتی ئه‌وه بكه‌ن."
ده‌رباره‌ی وه‌ڵامه‌كانی مه‌كگۆرگ بۆ چوار لایه‌نه‌كه عومه‌ر محه‌مه‌د وتی" ئه‌وان وتیان سكاڵاكانتان ڕه‌وایه وه ئه‌و سكاڵایانه‌ی دۆكیۆمێنتان كردووه به‌درێژی ده‌یخوێنینه‌وه به‌ڵام پێمان باشه بۆ خۆتان و ئێمه‌ش و هه‌موان بایكۆت نه‌كه‌ن چونكه ئێوه یانزه كورسین كه‌م نین دابڕانتان له‌به‌غداد باش نیه پێمان باشه یه‌كڕیزبن، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ٣٠-٩ پڕۆسه‌یه‌كی خاوێن بێت وه له‌گه‌ڵ یوئێنیش له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ده‌كه‌ین"
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"ئێمه‌ش پێمان وتن یه‌كڕیزی پێویستی به‌ژینگه هه‌یه ناكرێت به‌شه‌و به‌چه‌كه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنی كۆبونه‌وه‌كانمان به‌ڕۆژیشدا داوای یه‌كڕیزی بكه‌یت."
هه‌روه‌ها وتی"ئێمه قسه‌ی خۆمان بونوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێ وت، وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند لایه‌نه به‌شداریكردن یاخود به‌شداری نه‌كردن ئه‌و چه‌ند لایه‌نه پێكه‌وه ده‌بین ،به‌ڵام ئه‌وه كه‌وتۆته‌وه سه‌ر ئه‌نجامی سكاڵاكانمان ئه‌گه‌ر سكاڵا و داواكارییه‌كانمان ئه‌نجامی نه‌بوو بێگومان هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت."
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، عومه‌ر محه‌مه‌د وتی" كۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنمان ڕه‌تكردۆته‌وه، دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق به گونجاوترین ڕێگا ده‌زانین چونكه ده‌نگی خه‌ڵك براوه و نه‌ماوه."
وتیشی"ئه‌م چه‌ند لایه‌نه پێكه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خه‌ڵكمان له‌وه‌دا بینی به‌شداری له‌په‌رله‌مان ناكه‌ین ئه‌وا به‌شداری ناكه‌ین وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه."
دوێنێ سێ شه‌ممه بریت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش سه‌ردانی هه‌رێی كوردستانی كرد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، وه دواتر سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نی ناڕازی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، یه‌كگرتووی ئیسلامی) كۆبوه‌وه.