عه‌دنان عوسمان یه‌كێك له‌هه‌ڵسوڕاوه دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌چه‌ندین ته‌وه‌ر و پرسی تایبه‌ت به چاره‌نوسی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی، ده‌نگۆی گۆڕینی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له‌پارێزگاری ئێستای سلێمانی ده‌گرێت و داوای كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌كات، له‌دواین به‌شی گفتوگۆكه‌ش باس له‌سكاڵای لایه‌نه‌كان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان ده‌كات."
"شتێك نه‌ماوه به‌ناوی ڕێكه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی"
عه‌دنان عوسمان له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌دا له‌باره‌ی چاره‌نوسی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ڕێكه‌وتنی ده‌باشان) ده‌ڵێت"ڕێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی كۆتایی هاتووه چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا هیچ پابه‌ندیه‌ك به‌و ڕێكه‌وتنه نه‌بووه وه له‌دیوی یه‌كێتیشدا هێشتا ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه نیه كه ئاماده‌ی جێ به‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بێت، بۆیه ئه‌و ڕێكه‌وتنه به حوكمی كۆتایپێهێنراو داده‌نرێت وه شتێك نیه له ئێستادا له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێكه‌وتنه بێت، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی پشتی له‌گۆڕان كرد و له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكه‌وت به‌تایبه‌ت دوای به‌شداریكردنی یه‌كێتی له لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم له‌كاتێكدا به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌ڵێت ده‌بێت له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه بێت بۆیه هیچ بڕگه و به‌ندێكی ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێ به‌جێ نه‌كراوه."
عه‌دنان عوسمان به‌رپرسانی یه‌كێتی له شكستی ڕێكه‌وتنی ده‌باشان تۆمه‌تباركرد و وتی"به‌رپرسی یه‌كه‌میش لههاڕهكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه، هه‌ندێك ده‌نگیش هه‌بووه له‌ناو یه‌كێتی كه‌داوای جێ به‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كردووه به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه یا ڕاستگۆ نه‌بوون یاخود لاوازبوون."
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری وه‌ك گۆڕان خۆی ده‌ڵێت"هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ڕێكهونهكهی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان؟ عه‌دنان عوسمان وتی"ڕێكه‌وتنه‌كه پێش هه‌ڵبژاردن و هێرشكردنه سه‌ر گۆڕان كۆتایی هاتبوو ڕۆحی به‌به‌ره‌وه نه‌مابوو پێش هێرشه‌كه‌یان بۆسه‌ر مه‌كۆی یه‌كێتی بڕیاری هێرشی ساخته‌كاری له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كێتیه‌وه دا ، ئه‌وه‌بوو بڕیاریان دا ده‌نگه‌كانی گۆڕان بۆخۆیان ببه‌ن و ده‌نگه‌كانی خۆشیان بده‌ن به گۆڕان."
هاوكاتی پێشبینیشی كرد" له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌ته‌واوی ڕابگه‌یه‌نرێت وه گوێ له‌سكاڵای لایه‌نه‌كان نه‌گیرێت ئه‌وا ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كان بگاته ئاستی زۆر خراپ و مه‌ترسیدار."
"پارێزگاری ئێستای سلێمانی جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوتر"
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت بهڕهخنهكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ساخته‌كارییان به‌رامبه‌ر كراوه وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر له‌شه‌وی هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدا پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌یه و له‌پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، عه‌دنان عوسمان وتی" ئێمه هیچمان نه‌كردووه بۆ پارێزگای سلێمانی وه ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتومان نه‌بووه له به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی، ئه‌زمونی ئێمه له ئیداره‌دانی سلێمانی ئه‌زمونێكی شكستخواردوو بوو."
عه‌دنان عوسمان ئه‌وه‌شی وت" من یه‌كێكم له‌وانه‌ی داوای كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌كه‌م چونكه نوێنه‌ره‌كانی گۆڕان له ئاستی ئه‌و چاوه‌ڕوانیه نه‌بوون به‌تایبه‌ت پارێزگاری سلێمانی كه‌ده‌بوو كاری گه‌وره‌ی بكردایه له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر گۆڕان و ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردن و بردنی سندوقه‌كان،بۆیه من هیچ جیاوازییه‌ك نابینم له‌نێوان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێمه(پارێزگاری سلێمانی) له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پێشوتر سلێمانیان به‌ڕێوه بردووه بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه گۆڕان به‌شێك نه‌بێت له‌م حكومه‌ته شكستخواردووه مادام نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌رپرسارێتیه جێ به‌جێ بكه‌ن، وه باشترین شت ئه‌وه‌یه كه گۆڕان له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی بكشێته‌وه، چونكه من به‌ته‌نها په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ناكه‌م به‌ڵكو ئه‌دای لاوازی هه‌ندێك لهبهرپسهكانی گۆڕان به‌شێكه له‌و دۆخه‌ی ئێستا دروست بووه ."
"داوای لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌رپرسانی گۆڕان ده‌كات"
عه‌دنان عوسمان ڕایگه‌یاند"جارێ ده‌بێت ئێمه خۆمان وه‌ك گۆڕان لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وه بكه‌ین بۆچی ساخته‌كاریمان لێكرا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان؟! دواتر ده‌بێت بێین حساب و كتاب له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌ین من داوام له‌جڤاتی نیشتمانی كردووه كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانی و ژووره په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت كه‌چۆن ئه‌م ساختهكارییهمان لێكرا و چۆن به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕی؟! ئێمه پێشتر ده‌مانزانی ئه‌م حیزبانه ساخته‌كاری ده‌كه‌ن به‌ڵام بۆچی گۆڕان ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ی نه‌كرد؟! به‌ڵام ئه‌وه جڤات دوو كۆبونه‌وه‌ی كردووه من له‌م دوو كۆبونه‌وه‌یه چاوه‌ڕێ بوم ئه‌و ده‌سته‌یه پێكبهێنن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌كراوه ."
جه‌ختیشیكرده‌وه" له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی گۆڕان و بردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن كرا ئه‌گه‌ر من له‌بری پارێزگاری ئێستای سلێمانی بومایه یا قبوڵم نه‌ده‌كرد و هه‌موو ڕێكارێكی پێویستی یاسایم ده‌گرته به‌ر وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ، یادهسلهكاركێشانهوهم پێشكه‌ش ده‌كرد."
"ده‌بێت( ٣\٢) خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتی بگۆڕدرێن بۆ نه‌وه‌ی نوێ"
له‌باره‌ی ده‌نگۆی گۆڕینی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گۆڕانكاری له‌خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، عه‌دنان عوسمان وتی"ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری بكرێت ده‌بێت گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی بكرێت ئێمه قۆناغی دوای مردنی كاك نه‌وشیروانمان تێپه‌ڕاند بۆیه ده‌بێت ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ڕێكخه‌ری گشتی و (٣\٢) ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه كۆن و مێژوویه‌كان بن ده‌بێت ده‌موچاوێكی تازه بێت و وهخانهی ڕاپه‌ڕاندنیش ده‌بێت گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی تێدابكرێت لانی كه‌م (٣\٢)ده‌موچاوی نوێ و وزی تازه و ده‌موچاوی تازه بێت من پێم خۆش نیه باسی نه‌وه‌ی كۆن و نوێ بكه‌م به‌ڵام ناكرێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له گۆڕاندا قۆرغی نه‌وه‌ی كۆن و موحافزكار و ته‌قلیدی بن."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ناو گۆڕاندا هیچ كه‌سێكی گه‌نج هه‌یه بكرێته شوێن گره‌وه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ؟ عه‌دنان عوسمان وتی"ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك گۆڕان ده‌یان كه‌سی نوێی نه‌بێت بۆ پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی ئه‌وا بزوتنه‌وه‌یه‌كی شكستخواردووه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕێكخه‌ری گشتی بگۆڕین به‌هه‌مان چین و كه‌سه كۆنه‌كان كه عقڵیهتێكی ته‌قلیدیه پێم وانیه ئه‌وه چاره‌سه‌ر بێت ناكرێت هه‌ر باڵی ته‌قلیدی و موحافزكار له‌ده‌سه‌ڵات بن له‌ناو گۆڕاندا."
وتیشی"پێم وایه تا ئێستا ڕێكخه‌ر و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له باڵی موحافزكارن، لانی كه‌م من پێم وایه ئه‌و باڵه‌ش گرنگه بۆ گۆڕان ."
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆسته‌كان له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ؟عه‌دنان عوسمان وتی"كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان وه‌ك من بیانناسم به‌نیازی ئه‌وه‌نین خۆیان كاندید بكه‌ن نه بۆ ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه بۆ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن واته ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی باسیان ده‌كه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانن، خۆیان نیازی ئه‌وه‌یان نیه ."
"گەر ساختەكاری سەربگرێت بێهیواییەكی گەورە لەهەڵبژاردن دروستدەبێت"
له‌دواین به‌شی گفتوگۆكه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عه‌دنان عوسمان له‌باره‌ی تاچه‌ند بانگه‌شه‌ی ساخته‌كاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر بێ ئومێدكردنی خه‌ڵك ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كه ده‌نگ بهولایهنانه بدات كه‌بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ساخته‌كارییان به‌رابه‌ر كراوه ؟عه‌دنان عوسمان وتی"خه‌ڵك له ئێمه بێ ئومێد نابێت به‌ڵكو له‌هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و ده‌نگدان بێ ئومێد ده‌بێت كه خه‌ڵك گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه ئه‌وا ده‌رگا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره خراپه‌كان ده‌كرێته‌وه كه ئێمه چێند وه‌خته كاری بۆ ده‌كه‌ین ڕوونه‌دات ، گۆڕان ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆی دبێت به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیدا بچێته‌وه له‌گه‌ڵ هێزێك شه‌ریك نه‌بێت كه ساخته‌كاری ده‌كات و بڕوای بهپرهنسیبهكانی هه‌ڵبژاردن نیه "