ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ری مه‌ریه‌م كه دواتر پاش پشكنیكهی ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ هاوناز، به‌ڵام به‌پێی بڕیارێكی دادگا ناسنامه‌كه‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه، له‌نوێترین پێشهاتیشدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوێكی نوێ بۆ مه‌ریه‌م و دایك و باوكی داده‌نێت و به‌م زووانه به‌و ناوه نوێیه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی نوێی عێراقی."
ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ری دۆسیه‌ی(مه‌ریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی) له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی چاره‌نوسی مه‌ریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌پاش بڕیاری دادگا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كان، وتی" له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه وه‌ك پارێزه‌رێك چ ڕێیه‌ك هه‌یه بۆ پێدانی ناسنامه به(مه‌ریه‌م)،منیش ڕێ و شوێنهكانم بۆ دیاریكردن ته‌نها ناوی مریه‌م و خانهوادهكهیم به به‌تاڵی به‌جێهێشت."
پارێزه‌ره تایبه‌تیه خۆبه‌خشه‌كه‌ی مه‌ریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی باسی له‌وه‌كرد" هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌ریه‌می بانگكردووه بۆ چاوپێكه‌وتن له‌یه‌كه‌م بینینیدا به ناوی( ژیان) بانگی كردووه، دواتر پێی وتووه، له‌مه‌ودوا ناوی تۆ(ژیان) ده‌بێت به‌پێی ناسنامه نوێیه‌كه‌ت، وه ناوی باوكیشت، كامه‌ران ده‌بێت ،چونكه ئیتر ناخۆشی بۆ تۆ كۆتایی هات ژیانت كامه‌ران ده‌بێت، هه‌روه‌ها حه‌زده‌كه‌م ناوی دواترت(هه‌ورامی) بێت، چونكه خۆت خه‌ڵكی ئه ناوچانه‌ی با مۆركی ئه‌و ناوچه‌یه‌ت پێوه‌بێت، هه‌روه‌ها ناوی دایكیشت(كوردستان) ده‌بێت، چونكه كوردستان نیشتمان و دایكی هه‌مومانه، وه ناوی باوكی دایكیشت(دارا) ده‌بێت چونكه ناوێكی كوردیه و له‌ناو كورددا دیاره."
ئه‌یاد كاكه‌یی وتیشی" ئێستا مامه‌ڵه یاساییه‌كان بۆ پێدانی ناسنامه ده‌ستیپكردووه و لای وه‌زیری ناوخۆیه كهفرمانێك ده‌ربكات بۆ تۆماركردنی مه‌ریه‌م و پێدانی ناسنامه به‌و ناوه نوێیه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هرێمی كوردستان ناوی لێنا، به‌و پێیه‌ش ناوه نوێیه‌كه‌ی مه‌ریه‌م ده‌بێته( ژیان كامه‌ران هه‌ورامی)."
له دوای (٢٧)ساڵ دابڕان له‌خێزان و نیشتمانه‌كه‌ی، له‌مانگی ئابی ساڵی(٢٠١٥) یه‌كێك له‌كچه هه‌ڵه‌بجه‌ییه ونبووه‌كان له وڵاتی ئێران به‌ناوی(مه‌ریه‌م باروتچیان) گه‌ڕایه‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه،به‌بپێی پشكنینی ( DNA ) یش له‌مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی پڕ گریانی شادی مه‌ریه‌م به‌ناوی( هاوناز) وه‌ك كچی خێزانك ناسێنرا كه كچی ئه‌و خێزانه به‌ناوی(هاوناز) له كاتی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ون ببوو. به‌ڵام ڕۆژی(١٠-٤-٢٠١٨) دادگای باری كه‌سێتی له‌سلێمانی بڕیاری دا مه‌ریه‌م(هاوناز) نیه و ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه عێراقیه‌كانی لێسه‌ندرایه‌وه."
پارێزه‌ره‌كه‌ی( مه‌ریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی) باسی له‌وه‌كرد به‌نیازن سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره تۆماربكه‌ن كه پشكنینه هه‌ڵه‌كه‌یان بۆ مه‌ریه‌م كرد و جارێكی تر بونه هۆكاری ونكردنهوهی مه‌ریه‌م."
وتیشی" ئێستا مه‌ریم بڕوای به‌هیچ پشكنین و شتێك نه‌ماوه، دوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌شی زۆر كاری لێ‌كرد و خه‌می زیاتر خوارد چونكه جارێكی تر ونكرایهوه، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی ناسنامه‌یه‌كی نوێیه، به‌ناوێكی نوێیه(ژیان)."