Accessibility links

ئاگر له‌بازاڕێكی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌


دیمه‌نێك له‌بازاڕی سێبیران لەناو قەیسەری شاری هه‌ولێر-فۆتۆ: ئه‌حمه‌د زێباری
دیمه‌نێك له‌بازاڕی سێبیران لەناو قەیسەری شاری هه‌ولێر-فۆتۆ: ئه‌حمه‌د زێباری

دوێنێ شەو کاتژمێر نۆ و چل دەقیقە بەکاتی هەولێر ، بازاڕێکی گەورەی شاری هەولێر بەناوی بازاڕی سێبیران لەناو قەیسەری هەولێر گڕی گرت بەم هۆیەوە نزیکەی سێ سەد دوکان سوتان.

ئەحمەد زێباری پەیامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئەمریکا لە شوێنی ڕووداوەکە بووە ڕایگه‌یاند" بەشێک لە خاوەنی دوکانەکان هەر لەگەڵ سوتانی بازاڕەکە خویان گەیاندە شوێنێ ڕووداوەکە چونکە کەلوپەلیان لە ژوورەوە بووە تەنانەت بەشێکیان بڕە پارەیەکی زۆریان لەوێ دانابوو بەهۆی ئەمنیەتی شوێنەکەوە ، هێزەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکە بوون سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

زێباری ئه‌وه‌شی وت: ئەو بازاڕە نزیکە لە قەڵای هەولێر لە دوکانی جل و بەرگی ژنان و پیاوان و منداڵان و بون و دوکانی تری جۆراو جور پێکهاتووە ، بەردەوام دوکەڵی لێ بەرز دەبوو چونکە جلەکان دەسوتان ، خاوەنی یەکێک لەو دوکانانەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە دوکانەکەی سوتاوە بەدەنگی ئەمەریکای وت" هێزەکانی بەرگری شارستانی هاتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە بەڵام ژمارەیەکی زۆر لەو دوکانانە گڕیان گرت و کەل و پەلەکانیان سوتان."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00

XS
SM
MD
LG