ئەمرۆ شەڕ لە نیوان پۆلیسی فیدراڵی و چەكدارانی داعش لە دەوروبەری گوندی عەلیە ڕەشی سەر بە قەزای مەخمور ڕوویدا بەم هۆیەوە دوو چەكداری داعش كوژران و هیچ زیانێكی گیانی بەر بە هێزەكانی پۆلیسی فیدرالی نەگەیشت ئەوەی كە هەبوو زیانێكی كەمی مادی بووە ، زوربەی هەرە زوری دانیشتووانی گوندی عەلیە ڕەش و گوندەكانی تری نزیك عەلیە ڕەشی سەر بە قەزای مەخمور ئاوارەی دیبەگە و هەولێر بوونە بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵوزیانەی ناوچەكەیان.
غازی فەیسەڵ فەرماندە لە هێزەكانی پێشمەرگە لە هەمان كاتدا ناوبراو دانیشتووانی گوندی عەلیە ڕەشە ئەو گوندەی كە داعش لێی نزیكە و شەڕ لەوێ ڕوویداوە لە نێوان پۆلیسی فیدرالی و داعش ، لە دیدارێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا وتی" هەموو خەڵكی ئەو ناوچەیە شوینەكانیان جێهێشتووە مەردارن ناتوانن لەوێ بمێننەوە تەنها دوو ماڵ لە عەلیە رەش ماون ، زوربەی ئەو گوندانەی نزیك عەلیە ڕەش چولكراون لەبەر ئەوەی كێشە هەیە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا بەو هۆیەوە چەكدارانی داعش ئەو فورسەتەیان قوستوتەوە و چیای قەرەچۆغ بەكاردێنن بۆ مانەوەی خویان و هەندێك بێ سیقەییش هەیە لە نێوان هەرێم وبەغدا چونكە لە ماوەكانی ڕابردوودا هەندێك كێشەیان هەبوو ، بە ئامار قەزای مەخمور نزیكەی 75 گوندی لەسەرە."
هەروەها ناوبراو دەڵێت" زور كەم بایەخ بەو گوندانە دەدەن و پشتیوانیان ناكرێت لە لایەن حكومەتەوە و ئەو هێزەی لە مەخمور هەیە پۆلیسن، حەشدی شەعبی نین و نزیكەی چوار سەد چەكداری داعش لەو ناوچانە بوونیان هەیە واتا لە زوربەی ئەشكەوتەكانی چیای قەرەچۆغ داعش بارەگای گەورەیان داناوە بەڵام ناتوانن بە ئاشكرا هاتووچوو بكەن چونكە ترسیان لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكان هەیە .هەروەها دەشڵێت زوربەی ئەوانەی خەڵكی ئەو ناوچەیەن چەكی خویان هەڵگرتووە و بەرگری لە خویان دەكەن."
زانیاری زیاتر لەم فایلە دەنگیەی خوارەوەدا هەیە