لە ئێستادا سەرجەم بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان لە پارێزگای سلێمانیدا کراوەن و بەرپرسی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەلبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێم باس لەوە دەکات کە تاکو ئێستا نزیکەی ٣٠ هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
ڕێبین ئەبوبەکر، بەرپرسی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەلبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێم. لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە لە ئێستادا سەرجەم بنەکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەن و هێشتا کات ماوە تاکو هاوڵاتییان ناوی خۆیان تۆماربکەن.
هەروەها وتیشی ئامادەکارییەک دەکەین کە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازبێت و دووربێت لە گرژی و توندتوتیژی و داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش کرد کە پابەندبن بە ڕێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە.
ئەم لێدوانانەی بەڕێوبەری لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا لە میانەی پانێڵێکی کۆمسیۆن بوو بۆ پیشاندانی ئامادەکارییەکانی ئەوان و بە میوانداری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی.