د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت" پێشتر ئاماده‌یی نه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و چوار لایه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ بەڵام دوای كۆبونه‌وه‌ی چوارلایه‌نه‌كه وە ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه ئێستا ده‌رگای چوار لایه‌نه‌كه به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ، ده‌شڵێت"بێگومان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌وان سه‌ردانی چوار لایه‌نه‌كە بكه‌ن، هه‌روها باس له‌وه‌ده‌كات " هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه به‌زیاده‌وه چی‌یان له‌ده‌ست هات كردمان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانمان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌كانی هەڵبژاردن هه‌روه‌ك خۆی بوو، وه بڕیارمان داوه وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه په‌رله‌مانتاره‌كانمان بنێرن بۆ به‌غداد."
له‌میانه‌ی وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باسی له‌هه‌ڵوێستی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه كرد و وتی" ئێمه ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامانه‌ی جیاکردنەوەی دەنگەکانمان بەدەست ڕه‌تكرده‌وه چونكه بڕیاره‌كان بۆ جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنوه‌ی ده‌نگه‌كان وه‌ك خۆی جێ به‌جێ نه‌كرا، ئه‌وه ته‌نها بۆ شه‌رعیه‌ت دان بوو به ده‌رئه‌نجامه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژاردن سكاڵاشمان تۆماركردووه ، وه ئه‌گه‌ر تانه‌كان ئه‌نجامی نه‌بوو ئه‌وا هه‌موو ڕێگا یاساییه‌كانی دیكه ده‌گرینه به‌ر."
له‌باره‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵوێستی چوار لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگه‌كانی ئه‌و چوار حیزبه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ؟ د.هادی عه‌لی وتی" هیوادارین خه‌ڵكی كوردستان تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (١٢ی ئایار) بكاته‌وه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن به‌تایبه‌ت لایه‌نگرانی ئه‌و چوار لایه‌نه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن، لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات لێی سودمه‌ند ده‌بن ، ئێمه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هات وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه به‌زیاده‌وه كردمان هه‌تا كۆمسیۆن سڕكرا وه یاسا ده‌ركرا به‌ڵام به‌داخه‌و ئه‌نجامه‌كان به‌هه‌مان شێوه وه‌ك خۆی ڕاگه‌یه‌نرایه‌وه، ئێستاش هەموو ڕێگەیەکی یاسایی دیکە دەگرینەبەر."
ڕۆژی شەممە چوار لایەنی هەرێمی کوردستان کە بەلایەنە ناڕازییەکان ناودەبرێن، کۆبونەوە، لەپاش کۆبونەوەکەش لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند" دیالۆگی نیشتمانی بەرپرسیارانە بەپێویست دەزانین."
ڕۆژی دووشەممە هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند" خۆی ئه‌وه كێشه‌كه‌یه كه ئه‌و لایه‌نانه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست ڕەتده‌كه‌نه‌وه بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆیان ڕونتر بكه‌نه‌وه ئایا ئاماده‌ن له پڕۆسه‌ی سیاسی داهاتوو به‌شداربن ؟وه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی دابنیشن؟، تا ئێستا ئه‌و لایه‌نانه وه‌ك پێویست هه‌ڵوێستیان ڕۆشن نیه ."
به‌لام د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و لایه‌نانه وتی" ئه‌و دیالۆگه نیشتمانیه‌ی وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه داوامان كرد مه‌به‌ستمان بوو كه ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕۆین حاڵه‌تێكی نائاسایی له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كاندا هه‌یه یه‌كێك ده‌ڵێت با دوابخرێت، یه‌كێكیش ده‌ڵێ بایكۆت، یه‌كی تر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه، مه‌به‌ستمانه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه دابنیشین و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و حاڵه‌ته نائاساییه بدۆزینه‌وه."
دوێنێ سێ شه‌ممه سه‌عدی پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند " خاوبوونەوە لە هەڵوێستی چوار لایەنەکە بەدی دەکرێت هەتا دوای بەیاننامەکە قسەم لەگەڵ وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان و سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی کرد ئەوانیش ئەو خاوبوونەوەیە بە ئیجابی وەسف دەکەن."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان قسه‌كه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی ڕه‌ت ناكاته‌وه و ده‌ڵێت" هۆكاری ئه‌و خاوبونه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌ته‌كه‌مانه چونكه ناوچه‌كه و عیراق خۆی ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت بۆته‌وه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه."
هه‌ریه‌كه له سه‌عدی پیره و هۆشیار سیوه‌یلی له وتوێژه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ ژیار محەمەد لە به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماده‌یی پارتی و یه‌كێتیان پیشاندابوو بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ چوار لاینه‌كه، سه‌عدی پیره وتبووی"ئه‌وان بێن بۆ گفتوگۆ ده‌رگامان كراوه‌یه، یاخود ئه‌وان بیانەوێت و پێیان گرنگ بێت ئێمە خۆمان سەردانیان دەکەین."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چوار لایه‌نه‌كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆ بكه‌ن ؟ د.هادی عه‌لی وتی" پێشتر ئاماده‌یی نه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و چوار لایه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ به‌ڵام دوای كۆبونه‌وه‌ی چوارلایه‌نه‌كه وه ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه ئێستا ده‌توانم بڵێم ده‌رگای چوار لایه‌نه‌كه به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بێگومان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌وان سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چوار لایه‌نه‌كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌فدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایەنه عیراقیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق؟ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی وتی: هێشتا بڕیاری ئه‌وه وه‌رنه‌گیراوه كه‌له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌ك وه‌فد بچینه به‌غداد ."
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چوار لایه‌نه‌كه له‌پڕۆسه‌ی سیاسی (په‌رله‌مان و حكومه‌ت)ی عیراق له‌داهاتوو به‌شداری ده‌كه‌ن؟
د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی"ئه‌م چوار لایه‌نه ڕاسته یانزه كورسییان هه‌یه، ڕاستە ناڕازین له‌و ئه‌نجامانه به‌ڵام ئه‌م یانزه كورسیه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆیه وامان به‌باش زانی هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه به‌شداری له‌په‌رله‌مانی عیراق بكه‌ین به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌به‌شداری له‌حكومه‌ت هێشتا قسه‌یه‌كی له‌باره‌وه نه‌كراوه."