د.ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وی گۆڕان ده‌ڵێت" ئێمه و یه‌كێتی هه‌مان بۆچونمان هه‌یه له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چونكه گومانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین به‌جۆرێك پارتی ده‌یه‌وێت(٥٠+١) ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت تا خۆی بتوانێت حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌ته‌نها پێكبهێنێت وه ده‌ستور بنوسێته‌وه،ئێمه ده‌رده‌داری ده‌ستی پارتی یه‌كێتین، یه‌كێتیش ده‌رده‌داری ده‌ستی پارتیه، ده‌شڵێت" هه‌رچه‌نده داوای لێبوردنه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ناوی ڕگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی بوو پێمان باشبوو به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی بێت، به‌ڵام هه‌رباش بوو گرنگ ئاسایی كردنه‌وه‌یه, ڕه‌تیشیكرده‌وه گۆڕان مه‌رجی بۆ وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌بوبێت كه شێخ جه‌عفه‌ر نه‌هێنن،،ئه‌وه‌شی وت: وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی به‌زاره‌كی داوای لێبوردنیان لێنه‌كردین له‌كۆبونه‌وه‌كه باسی ڕوداوی ته‌قه‌كردن لهگردهكهیان نه‌كرد، ئێمه خۆمان باسی ئه‌و هێرشه‌مان كرد، وتیشی: یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێی وتین هێشتا پڕۆژه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی ئیمزانهكردووه وتیان ئاماده‌ین بۆتان بهێنین پێیدا بچنه‌وه وه چیتان ویست بۆی زیاد بكه‌ن."
له‌میانه‌ی وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د. ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای داوای لێبوردنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد و ، وتی" هه‌رچه‌نده داوای لێبوردنه‌كه به‌ناوی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو نه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی خۆی ، ئێمه پێمان باشتربوو به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی بێت، به‌ڵام گرنگ ئاسایكردنهوهیه ، چونكه من له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ش وتم ئاسایكردنه‌وه و برایه‌تی نێوان ئێمه‌و براده‌رانی وه‌ك دره‌ختێك وایه ڕه‌گه‌كه‌ی له‌كوردستانه و سێبه‌ر و به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌به‌غداد ده‌بێت له‌كوردستانه‌وه ئه‌و دره‌خته ئاو بدرێت.ئه‌گه‌ر لێره‌وه ئاوی ئه‌و دره‌خته نه‌ده‌ین به‌و برایه‌تیه واته لێره‌وه وشك ده‌بێت و هیچ به‌رهه‌مێكمان نابێت له‌به‌غداد."
د. ڕه‌ئوف عوسمان وتیشی" كۆبونه‌وه‌كه زیاتر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بوو، به‌ڵام یه‌كێتی باسیان له‌وه‌كرد كه پڕۆژه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه بۆ به‌غداد به‌ڵام هێشتا واژۆیان له‌سه‌ر نه‌كردووه واته هه‌ر ڕه‌شنوسی پرۆژیه وتیان ئاماده‌ین بۆتان بهێنین پێیدا بچنه‌وه وه چیتان ویست بۆی زیاد بكه‌ن."
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا د.ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وی گۆڕان كه یه‌كێك بوو له ئاماده‌بوانی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان كرد و وتی" ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌باسكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان هه‌ردوو لا(یه‌كێتی و گۆڕان) له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ئه‌م كۆمسیۆنه‌ی ئێستای كوردستان توانای نیه به‌م تۆماری ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌ڵبژاردن بكات وه هه‌ردولا "ته‌حه‌فوزمان" هه‌بوو له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هڵبژاردن به‌م دۆخه‌وه بكرێت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به‌رده‌وام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌بردنی ده‌نگه‌كانیان تۆمه‌تبار ده‌كرد و بهساختهكاریان ناوده‌برد ئێستا چۆن ده‌بنه هاوپه‌یمان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ترسی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری؟ د.ڕه‌ئوف عوسمان به پێكه‌نینه‌وه وتی" ئاخر ئێمه ده‌رده داری ده‌ستی پارتی و یه‌كێتین، یه‌كێتیش ده‌رده‌داری ده‌ستی پارتیه، به‌ڕاستی قه‌له‌قی ئێمه و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره لایه‌نێك بیه‌وێت ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی (٥٠+١) بهێنێت تا بۆ خۆی به‌زۆرینه حوكمه‌تی داهاتوی هه‌رێم پێكبهێنێت وه ده‌ستور بنوسێته‌وه، قه‌له‌قی ئێمه و یه‌كێتی زیاتر له‌وه‌دایه، ڕه‌نگه ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وێت بیكات پارتی بێت."
سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (د.ڕه‌ئوف عوسمان) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان دوابخرێت، له‌و ڕوه‌وه وتی" یه‌كێتیش هه‌مان بۆچونیان هه‌یه له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وانیش هه‌مان گومانیان هه‌یه كه ساخته‌كاری بكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی باش‌دا نه‌ڕوات ."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌كه به‌زاره‌كی داوای لێبوردنی له‌گۆڕان كرد؟ سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی" ئه‌وان داوای لێبوردنیان به‌زاره‌كی لێنه‌كردین چونكه پێشتر كرابوو، ته‌نها باسی ئاسایكردنه‌وه‌ی پهیوندییهكانیان كرد وه داوای برایه‌تیان كرد ، به‌ڵام چونه سه‌ر گۆڕی ڕه‌وانشاد كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ) جۆرێكه له‌وه‌ی ئه‌وان پابه‌ندن به ڕۆحیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕۆحیه‌تی كاك نه‌وشیروان مسته‌فاوه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی باسیان له‌هێرشی سه‌رگرده‌كه كرد له‌شه‌وی دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن؟ د.ڕه‌ئوف عوسمان وتی" ئه‌وان باسی سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گردی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان نه‌كرد ئێمه باسمان كرد كه وتمان هه‌ڵه‌تان كردووه ئتر ئه‌وانیش جه‌ختیان له‌و سێ پره‌نسیبی( ته‌وافوق و هاوسنگی و به‌شداری كردن ) كرده‌وه كه له‌مه‌به‌دوا پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ی، وه وتیان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌مه‌ودوا به ئاراسته‌یه‌كی باشتردا بڕۆین."
ڕه‌تیشیكرده‌وه گۆڕان مه‌رجی بۆ ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌بوبێت، ڕایگه‌یاند" مه‌رجمان بۆ وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌بووه كه بێن شێخ جه‌عفه‌ریان له‌گه‌ڵ نه‌بێت ، شێخ جه‌عفه‌ر خۆشی نه‌هاتبوو ."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك چوار لایه‌نه بچنه به‌غداد بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان؟ د.ڕه‌ئوف عوسمان وتی" (لكل حادث حدث) ده‌بێت ئه‌و چوار لایه‌نه پێكه‌وه بڕیاربده‌ن ئایا ئاماده‌ن بچنه وه‌فدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غداد چونكه هێشتا بڕیارمان نه‌داوه، چوارلایه‌نه‌كه به‌نیازی ئه‌وه‌ین كه سوربین له‌سه‌ر چاكسازی و پاكسازی تا بتوانین ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆمان هه‌بێت چ له‌كوردستان چ له‌به‌غداد."
د. ڕه‌ئوف عوسمان باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان ده‌ستیان كردووه به‌گفتوگۆ، له‌وڕوه‌وه وتی" ئێمه وه‌ك چوارلایه‌نه‌كه فراكسیۆنمان هه‌یه له‌به‌غداد له‌وێ لایه‌نه عیراقیه‌كان ده‌بینین، وه ئاساییه خۆشمان بچینه به‌غداد بۆ بینینی لایه‌نه عیراقیه‌كان تا پڕۆژه‌ی خۆمانیان پێشكه‌ش بكه‌ین ناكرێت ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕێی پارتی و یه‌كێتی بین."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كۆبونه‌وه‌ی له چوار لایه‌نه‌كه كردووه؟ سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی" تا ئێستا بۆ بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق په‌یوه‌ندیمان پێوه نه‌كراوه ته‌نها له‌ڕێگای ڕاگهیاندنكانهوه ده‌بیستین كه ئاماده‌ی گفتوگۆن، به‌ڵام چوار لایه‌نه‌كه ده‌رگاكه داناخه‌ین ئه‌گه‌ر پارتی بێته لامان بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه ئاماده‌ین پێشوازییان لێ بكه‌ین، بڕیاری چوار لایه‌نه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌رگایان كراوه بێت تا پارتی و یه‌كێتی "دێنیمان"- سه‌ردانمان بكات"
له‌وه‌ڵامی به‌شێك له‌و ڕه‌خنانه‌ی له چوار لایه‌نه‌كه ده‌گیرێت كه ئێستا گوتاریان گۆڕاوه چاوه‌رێی كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پێشتر كۆبونه‌وه‌یان ڕه‌تده‌كرده‌وه؟ د. ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی" خۆی هۆكاری گۆڕینی لێدوانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه قۆناغی دوای بانگه‌شه جیاوازه له‌قۆناغی پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌پێی قۆناغه‌كان لێدوان ده‌درێت و دوای هه‌ڵبژاردن شته‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه ."