Accessibility links

ڕۆژی 5 ی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات


كۆبوونەوەیەكی فراوان بە بەشداری نوێنەری لایەنە سیاسیەكان و پارێزگاری هەولێر و كاربەدەستانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا لەبارەی تاوتوێكردن و پابەندبوونی رێنمایەكانی كۆمسیۆن باڵا.

لە بارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان

ئارام برادوستی بەڕێوەبەری ئوفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت بابەتی دواخستن بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە ، بە بریارێك لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە ئاگاداركراونەتەوە كە ڕۆژی 30 ی 9 هەڵبژاردنەكان بەڕێوە ببەن و ئامادەكاریەكان تا ئێستا زور بە باشی ڕویشتووە گرنگترین قوناغ كە قوناغی ئامادەكاری تۆماری دەنگدەران بووە كۆتایی پێ هاتووە بویە ئەو ماوەیەی كە لەبەردەستی ئەوانە زیاتر ئامادەكاری تر دەكەن وەكو ڕاهینانی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدان بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە سەركەوتویی بروات.

تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت ڕۆژی 5 ی ئەم مانگە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ دەكات تا ڕۆژی 28 ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت ، بریاردرا كەوا لیژنەیەكی باڵا درۆست بكرێت كە نوینەری سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی تێدا بێت بۆ چاودێریكی هەڵمەتەكانی پرۆپاگندەی هەڵبژاردن.

لای خویەوە ئارام برادۆستی بەڕێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان/ ئوفیسی هەولێر دەڵێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەرجەم شوێنەكان دەتوانرێت بانگەشەی هەڵبژاردن تێدا بكرێت جگە لە باڵەخانە و دام و دەزگاكانی حكومەت و شوێنە گشتیەكان و پەرستگاكان نەبێت و هەروەها كەل پەلەكانی حكومەتیش قەدەغەیە ناكریت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاربهێنرێت ، هەر لایەنێك سەرپێچی كرد دوای ئەوەی كە سكالایان پێ گەیشت ئاگاداری دەكەنەوە بۆ ئەوەی بارۆدوخەكە بگەرێندرێتەوە شوێنی خوی ، ئەگەر پێویستی بەوەبوو لایەنە سیاسیەكە سزا دەدرێت و لە هەمان كاتدا ئەگەر پێگیری بە رێنماییەكانی ئەوانی نەكرد لە ڕووی مادیەوە ئەوان سزاكانیان زیاد دەكەن تا دەگاتە ئەو ئەندازەیەی كە ئیجرائاتی تریش لە بەرامبەری وەربگیرێت .

XS
SM
MD
LG