Accessibility links

د.عه‌لی كه‌ریم: بەرهەم ساڵح بەنیازی گەڕانەوە بۆ ناو یەكێتی نەبوو بەڵام بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێگەی كه‌وتۆته‌وه‌ ئه‌و حیزبه‌


د.عه‌لی كه‌ریم-ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبردنی هاوپه‌یمانی ... فۆتۆ: فه‌یس بوكی د.علی كه‌ریم
د.عه‌لی كه‌ریم-ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبردنی هاوپه‌یمانی ... فۆتۆ: فه‌یس بوكی د.علی كه‌ریم

له‌میانه‌ی وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.عه‌لی كه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، د. عه‌لی وتی" هاوپه‌یمانی پڕۆژه‌یه‌كی فكری چاكسازی نیشتمانیه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، هی تاكه‌ كه‌سێك نیه‌ به‌ڕۆیشتن یا په‌یوه‌ندی كرد به‌ حیزبێكی تره‌وه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت، ده‌شڵێت" هاوپه‌یمانی بیری له‌دانانی سه‌رۆكێكی تر كردۆته‌وه‌ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م بۆ ناو یه‌كێتی یا لانی كه‌م بۆ ئه‌م قۆناغه‌ ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردن تا كۆنگره‌ ده‌به‌سترێت و سه‌رۆكێك دیاری ده‌كات، د.عه‌لی عه‌لی كه‌ریم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هاوپه‌یمانی پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانی پێشوتری بێت، وتی" ئه‌گه‌ر هه‌موو هاوپه‌یمانی چو ناو ئه‌و حیزبه‌ی كه‌ پێشتر داوای چاكسازی لێ ده‌كرد ئه‌و كات ئه‌و قسه‌یه‌ ڕاسته‌ بڵێن پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانی خۆیه‌تی به‌ڵام به‌ڕۆیشتنی كه‌سێك ئه‌مه‌ دروست نیه‌ چونكه‌ د.به‌رهه‌میش وه‌ك هه‌ر كه‌سی تر مافی خۆیه‌تی و "ئینتما"ی سیاسی ئازاده‌، د.عه‌لی كه‌ریم باس له‌وه‌ش ده‌كات"به‌ڕاستی د.به‌رهه‌م به‌نیازی چونه‌ ناو یه‌كێتی نه‌بوو چونكه‌ ئه‌و ڕه‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تی یه‌كێتی هه‌بوو بۆیه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی ده‌گرت ئاشكرا بوو به‌ڵام ئێستا بۆ بابه‌تێكی تر ڕێگاكه‌ كه‌وته‌وه‌ ئه‌وێ.واته‌ به‌ڵێ بۆ بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار ڕێگاكه‌ كه‌وته‌وه‌ ناو یه‌كێتی له‌وێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی له‌و جۆره‌ بێته‌ كایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌رجی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بكات بۆ كاندیدبون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار گه‌ڕانه‌وه‌ بێت بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م ڕازی بێت دیاره‌ له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا بووه‌."

ڕۆژی دوشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوخۆیی ئه‌و حیزبه‌ی به‌ ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سازدا.

د.عەلی کەریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌وه‌روه‌ری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌وه‌ وتی : هاوپەیمانی پڕۆژەیەکی فکری چاکسازییە بڕیاری داوە بەردەوام بێت.

ڕۆژی دوو شەممە ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئەوەی هەیە لە ئێستدا لەنێوان هاوپەیمانی و یەکێتیدا بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر گەڕانەوەی د.بەرهەم بۆ ناو یەکێتی چونکە لای یەکێتی هاوپەیمانی واتای د.بەرهەم، د.بەرهەمیش واتای هاوپەیمانی، بۆیە هیچ ڕێکەوتنێکی سیاسی لەو بارەیەوە بونی نیە."

ئەندامەکەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دیموکراسی بۆ دادپەروەری لەوەڵامی ئەوەدا وتی" بیروباوەڕی سیاسی"ئینتما"ی سیاسی بۆ هەرکەس ئازادە چی لەبەرژەوەندی کورد و کوردستان بێت هاوپەیمانی ئەوە دەکات بەڵام هاوپەیمانێتی بەردەوام دەبێت، وەک وتم هاوپەیمانی پڕۆژەیەکی فکری و سیاسی و چاکسازیە نەک هی تاکە کەسێک بێگومان هاوپەیمانی بەردەوام دەبێت بە ڕۆیشتن یا هاتن یا لاچونی کەس و گەڕانەوەی کەسێک پڕۆژەکە ناوەستێت بەڵکو بەردەوام دەبێت."

لەبارەی ئەوەی ئەمە کەس یا ئەندامێکی ئاسایی نیە بەڵكو سەرۆک و دامەزرێنەری هاوپەیمانێتیەکەیە ئایا ڕۆیشتنی سەرۆکی حیزبێک بۆ ناو حیزبێکی تر کاریگەری نابێت ؟

د.عەلی کەریم وتی" بێگومان ئەگەر ئەوە ڕووبدات قورسە ئاسان نیه‌، بەڵام هاوپەیمانی لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا چاو لەوە دەپۆشێت چونکە بونی د.بەرهەم لەبەغداد لەپێناو بەرژەوەندی گشیتە، ڕاستە هاوپەیمانی بەبێ د.بەرهەم زیانێکی گەورە دەکات بەڵام ئێـمه‌ لەبەر بەرژەوەندی گشتی چاو لەو زیانە دەپۆشین"

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی د.به‌رهه‌م پێشتر هیچ ڕاوێژێكی له‌گه‌ڵ هاودیده‌كانی كردووه‌ بۆ چونه‌وه‌ ناو یه‌كێتی؟

د.عه‌لی كه‌ریم وتی"به‌ڵێ گفتوگۆی زۆر هه‌یه‌، پرسی به‌ ئێمه‌ كرد به‌ڵام دكتۆر به‌رهه‌میش وه‌ك هه‌ر تاك و هاودیدێك ئازاده‌ له‌ ده‌ستله‌كاركشانه‌وه‌ له‌حیزب و په‌یوه‌ندی كردن به‌حیزبكی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئینتمای سیاسی مافی هه‌ر تاكێكه‌ به‌ڵام هاوپه‌یمانی به‌ به‌یاخه‌وه‌ له‌ڕۆڵی د.به‌رهه‌م ده‌ڕوانێت له‌به‌غداد ئه‌گه‌ر بتوانێت به‌مانای وشه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات له‌و پۆسته‌دا كه‌هه‌روای ده‌بینین."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی تا چه‌ند قسه‌كانی ئێستا یه‌كده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵژاردنی هاوپه‌یمانی؟

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روری وتی"سیاسه‌ت سفر و سه‌دی نیه‌، كاتێك ئه‌و سته‌مه‌ گه‌وره‌یه‌مان لێكرا ده‌نگه‌كانمان برا نه‌مانتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگكان بهێنین ئیتر ناتوانین ل گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئه‌و گه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌دڵنیایه‌وه‌ كاتێك نه‌مانتوانی زۆرینه‌ بهێنین به‌و دوو كورسی و (١٣٠)هه‌زار ده‌نگه‌ی دوای ساخته‌كاری هاوپه‌یمانی هێنای ناتوانێت ئه‌و پڕۆژ چاكسازیه‌ی هه‌یه‌تی جێ به‌جێی بكات چونكه‌ ناتوانێت پۆستی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنێت تا خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌مانه‌ بیكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین به‌ڵام هه‌ر هاودیدێكی به‌ڕێز ئازاده‌."

هه‌روه‌ها عه‌لی كه‌ریمی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چۆن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزبێك یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ یا سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌چێته‌ ناو ئه‌و حیزبه‌ی كه‌خۆی وتی سته‌می گه‌وره‌ی لێكردوین له‌ساخته‌كردنی ده‌نگه‌كانمان؟ وتی"هه‌ندێك پرسیار هه‌یه‌ حه‌زده‌كه‌م ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕووی د.به‌رهه‌م خۆی بكرێته‌و چونكه‌ وه‌ڵام لای ئه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك وتم له‌ سیاسه‌تدا سفر و سه‌د نیه‌، هه‌ندێك جار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت كارێك بكه‌ی ئه‌گه‌ر چی قورس بكه‌وێت له‌سه‌رت و وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت كوپێك ژه‌هر بخۆیته‌وه‌."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن پرسیارت له‌ د.به‌رهه‌م كردووه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی كه‌ كه‌متر له‌ساڵێكه‌ له‌و حیزبه‌ هاتۆته‌ در؟ ئایا چی گۆڕاوه‌‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا؟

د.عه‌لی كه‌ریم وتی" به‌ڕاستی د.به‌رهه‌م به‌نیازی چونه‌ ناو یه‌كێتی نه‌بوو چونكه‌ ئه‌و ڕه‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تی یه‌كێتی هه‌بوو بۆیه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی ده‌گرت ئاشكرا بوو به‌ڵام ئێستا بۆ بابه‌تێكی تر ڕێگاكه‌ كه‌وته‌وه‌ ئه‌وێ.واته‌ به‌ڵێ بۆ بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار ڕێگاكه‌ كه‌وته‌وه‌ ناو یه‌كێتی له‌وێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی له‌و جۆره‌ بێته‌ كایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌رجی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بكات بۆ كاندیدبون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار گه‌ڕانه‌وه‌ بێت بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م ڕازی بێت دیاره‌ له‌پێناو ئه‌و ئامانجدا بووه‌."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به‌پێی قسه‌كانی تۆبێت د.به‌رهه‌م به‌ ئامانجی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌چێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی؟ ئایا ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانتاندا ده‌گونجێت؟

عه‌لی كه‌ریم وتی" من جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه‌ هه‌ندێك پرسیار هه‌یه‌ ناتوانم له‌بری ئه‌و وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌ ده‌كرێت له‌خۆی بپرسرێت به‌ڵام من ده‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم بونی كاندیدێكی به‌هێزی وه‌ك دكتۆر برهه‌م له‌و پۆسته‌دا له‌م كاته‌ بۆ كورد و هاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی په‌یوندییه‌كانی كورد و به‌غدا وه‌ هه‌موو لایه‌ك گرنگتره‌، ئه‌مه‌ له‌كوێ؟ ئه‌وه‌ له‌كوێ كاندیدێكی لاواز له‌كوێ كه‌ له‌و پۆسته‌دا بێت؟. بونی د.به‌رهه‌م له‌و پۆسته‌دا بۆ كورد و كوردستان گرنگه‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانی قورسه‌ به‌ڵام بۆ كورد و كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گرنگه‌."

وتیشی: ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی هه‌مووی چووه‌ ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ داوای چاكسازی ده‌كرد تێیدا ئه‌وا ئه‌و قسه‌یه‌ ڕاسته‌ كه‌بڵێن پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانی بووه‌، چونكه‌ ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ وه‌ك پڕۆژه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بین وه‌ك تاكیش هه‌ركه‌س ئازاده‌ بیروباوه‌ڕی."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پڕۆژه‌تان چی ده‌بێت؟ به‌ ئیسلامی و لیبراڵیه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی؟ د.عه‌لی كه‌ریم وتی"هاوپه‌یمانی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی كۆكه‌ره‌وه‌ی نیشتمانی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ ئیسلامی و عه‌لمانیه‌وه چونكه‌ یه‌كێك له‌جوانیه‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌هێشتنی ئه‌و جیاكارییه‌ بوو ‌، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی فراوانمان ده‌بێت له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ین."

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌نیازن سه‌رۆكێك بۆ هاوپه‌یمانی له‌دوای د.به‌رهه‌م( جێگره‌وه‌ی د.به‌رهه‌م) دیاری بكه‌ن؟

د.عه‌لی كه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌وه‌روه‌ری وتی" بێگومان به‌نیازین ، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ بۆ ئێستا بیر له‌میكانیزمێكی وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ینه‌وه‌ تا كۆنگره‌ له‌ كۆنگره‌ش سه‌رۆكێكی نوێ بۆ هاوپه‌یمانی دیاری ده‌كه‌ین."

ئارێز عه‌بدوڵا له‌دیداره‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وتبوو: د.به‌رهه‌م به‌ دوو كورسیه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی؟

به‌ڵام د.عه‌لی كریمی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت" ئه‌و دوو كورسیه‌ هی هاوپه‌یمانیه‌، خه‌ڵك ده‌نگی داو به‌هاوپه‌یمانی و نوێنه‌ره‌كانی و له‌كۆمسیۆنیش به‌ناوی هاوپه‌یمانی تۆماركراوه‌ بۆیه‌ هه‌ر وه‌ك هاوپه‌یمانی ده‌مێنێته‌وه‌."

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی وته‌ی ئارێز عه‌بدوڵا كه‌ به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند" به‌شداری نه‌كردنی هاوپه‌یمانی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان ده‌ستپێشخه‌ری د.به‌رهه‌م بوو بۆ یه‌كێتی؟

د.عه‌لی كه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی وتی: من ئه‌وه‌یان نازانم."

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:55 0:00

XS
SM
MD
LG