Accessibility links

سەعدی ئەحمەد پـیرە: گرنگە یەکێتی وەڵامی بەیاننامەکەی پارتی بداتەوە


مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە،" ئەوەی یەکێتی ئەم جارە کردی بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار، تێکدانی تەوافوق بوو. وتوشیەتی ”ئێمە ئەم پۆستەو شێوازی دانانی ئەم جارەی، بە نوێنەرایەتی و ئیستحقاقی گەلی کوردستانی نازانین.” لە بەرامبەردا وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێکی کورتدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت "بۆ یەکێتی گرنگە ئەم وتارە بە جدی هەڵسەنگێنێت و وەڵامی بداتەوە، بەڵام ئێستا ناکرێت بەسەرپێیی وەڵام بدرێتەوە."

کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ، 3/10/2018 بووە بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی بە مەبەستی تاوتوێ و بەدواداچونی پرۆسەی سیاسی عێراق و لێکەوتەکانی ئەم دواییە، ئەمەش لە ڕوانگەی هەوڵەکانی کە درابوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەروەها لە ڕوانگەی پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کوردستانی.

هەروەها له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌”سەبارەت بە میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، جەخت لەوە دەکەینەوە کە سەرۆکی کۆمار ئیستحقاقی گەلی کوردستان بووە و پشکی لایەنێکی سیاسی نەبوە، هەمیشەش لەچوارچێوەی تەوافوق و سازانی هێزە کوردستانییەکان یەکلایی کراوەتەوە. ئەوەی یەکێتی نیشتمانی ئەمجارە کردی تێکدانی ئەم تەوافوقه‌ بوو، ئەمەش سەرەتایەکی خراپە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.”

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:08 0:00

XS
SM
MD
LG