دوابەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و راگەیاندنی ئەنجامەکان؛ هەندێک لەلایەنە سیاسییەکان کۆمەڵێک رەخنەیان هەبوو سەبارەت بە ساختەکاریی و پێشێلکارییەکان. هاوکات لەئێستا هەندێک لایەن لە دڵەڕواکێی ئەوەدا دەژین بەشداریی لە حکومەت و پەرلەماندا بکەن یان نا، هەندێکی دیکە بڕیاری یەکلاییکردنەوەیان داوە و بەشداری دەکەن، بەڵام چەند لایەنێک بڕیاری یەکلاییان داوە کە بەشدار نەبن. هاوکات جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرباری ئەوەی کە بەشداری حکومەت ناکەن بەڵکو داوای بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنیش دەکەن.
سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار وتووێژی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئارام سەعید دا بۆ دەنگی ئەمریکا ئەنجامداوە....
ئارام سەعید دەڵێت "بەڵێنی ئەوەمان داوە کە ئێمە ناچینە ناو حکومەتێکەوە کە یەکێتی و پارتی تیادا دەسەڵاتدار بن، بە هیچ شێوەیەک بەشداری ناکەیەن."
دەشڵێت "ئێمە هەر سەرەتا پەیامێکمان نارد بۆ هەموو هێزەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی داوامان لێکردن کە پێکەوە کاری هاوبەش بکەیەن؛ پێکەوەبونمان دەتوانێت هێزێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆن دروستبکات؛ تا ئێستا لەگفتوگۆدایین."
ئارام سەعید دەشڵێت "ئێمە کاتێک رەخنەمان لەو دوو بنەماڵەیە گرتووە بە گەندەڵ و زاڵم ناومان بردوون، ئێستا ناچین هاوبەشی لەگەڵ حکومەتەکەیاندا بکەیەن."