لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ دڵشاد شەهاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، له وهڵامی لایهنهكان لهسهر ڕهخنهكانیان له پڕۆسهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی ههرێم و ئهنجامهكانی، شههاب دەڵێت" ڕەخنە و گللەیی و سکاڵای لایەنەکان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەهۆی شێوازی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و پڕۆسەکە نیە، بەڵکو هۆکارە ڕاستەقینەکەی دان نەنانە بەشکستی خۆیان و قبوڵ نەکردنی ئەنجامی ڕاستەقینەی خۆیان و ئەنجامی ڕاستی خۆیانە،حیزبێك ئاماده نیه دان به ئهنجامێكدا بنێت كه واقیعی خۆیهتی ، هەتا برادەرانی گۆڕان دنیایەک گللەییان لەسەر سلێمانی و ڕاگەیاندن و نازانم چی بڵاوکردەوە بهڵام کە سەیری سکاڵاکانیان دەکەی کەنوێنەرەکانیان تۆماریان کردووە زۆر زۆر جیاوازە ، دەشڵێت" پارتی دارێکی بەردارە بۆیە بەردی تێدەگیرێت و تۆمەتبار دەکرێت" دڵشاد شەهاب هەڵبژاردن بەدادگا و دادوەری میللەت ناودەبات و دەڵێت میللەت لە45%ی بەخشیە پارتی مەمنونی میللەتی خۆمانین ئیتر سەری میللەتی خۆمان بەشتی تر و تۆمەتی ئەو لایەنانە نائێشێنین، وەڵامی کەس نادەینەوە لەسەر تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاری چونکە میللهتهكهمان ئهو دۆسیەیەی لەدادگای هەڵبژاردن یەکلایی کردەوە، ههرچهنده پارتی زۆرترین زیانی لەم دەنگ سوتاندنە کردووە، ههروهها ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی قسەکانی سەعدی پیرە لەدەنگی ئهمریکا دەداتەوە و دەڵێت" سەعدی ماوەیەکە حەزی لەو "تصعید"ەیە، ئێـمە وەڵامی نادەینەوە، هیچ شتێکی سەعدی ئێمه بەشایستەی وەڵامی نازانم چونکە زۆر حەز بە"تەسعید" دەکات جار بەجار ون دەبێت لەگۆڕەپانەکە، دەیەوێت بەهۆی" تصعید"ێکەوە خۆی بێنێتەوە ناو گۆڕەپانەکە بۆیە ئێـمە وەڵامی سەعدی نادەینەوە، دەربارەی بڕیاری بوون بە ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش، دڵشاد شەهاب وتی" ئێمە هیچ "کۆمێنتێک"مان نیە لەسەری چونکە ئەوە بابەتێکی ناوخۆیی خۆیانە."
دڵشاد شەهاب لەسەرەتای گفتوگۆکەی دەنگی ئەمریکا لەبارەی گازەندەی لایەنەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و تۆمەتبارکردنی پارتی بە ئەنجامدانی ساختەکاری، وتی" ئەوە هەڵوێست لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان نیە، چونکە لەکاتی بەڕێوەچونی هەموو هەنگاوەکانی کە نران لەپڕۆسەی هەڵبژاردن هەتا شەوی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەکۆتا ساتەکاندا بڕیارەکانی کۆمسیۆن و هەنگاوەکان بەپێی دەنگی لە(90%)ی کۆمسیاران بوو كه نوێنهری ئهو لایهنانهشی تێدایه، واتە لێرەدا ڕوونە ڕەخنە و گللەیی لایەنەکان لەسەر ئەنجامەکانی ئەوەندەی ڕازی نەبونە بە ئەنجامەکانی خۆیان و دان نەنان بەشکستی خۆیان،واته حیزبێك ئاماده نیه دان به ئهنجامێكدا بنێت كه واقیعی خۆیهتی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی کۆمەڵگای ئێـمە کەداننان بە شکست نەبۆتە کلتور بەڵکو هەمیشە پاساوی بۆ دەهێننەوە و خەڵک تۆمەتبار دەکەن کە ئەمەش (تۆمەت)ئاسانترین شت و ئاسانترین چەکە کەخەڵک دەستی بۆ ببات ئەوەیە بڵێن ساختەکاری کراوە."
دوێنێ سەمیر سەلیم کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجيکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەوتوێژيکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند" پارتی و یەکێتی بەڕێکەوتن بێ هیچ وردبینیەک ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاند، کە ڕێکەوتنیان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی بەغداد و هەرێم کرد ئەوەبوو لە(12)ی شەو ئەنجامەکانیان ڕاگەیاند."
بەڵام دڵشاد شەهاب ئهو قسانه ڕهتدهكاتهوه و دەڵێت" هیچ بنەمایەکی دروستی نیە ئەو قسەیە، بەداخەوە نازانم ئەو "برادەرە"کاک سەمیر سەلیم، لەسەر چ بنەمایەک ئەو قسەیەی کردووە، من بەڕەهایی دەڵێم من لەناو وردەکاری ئەم بابەتەدام وە ئەو لیژنەیەی دانرابوو بۆ سکاڵاکان نوێنەری ئەو لایەنانەی تێدابوو، کۆمسیۆن پەسەندی سکاڵای هەموو ئەوانەی کرد کە زۆرترین دەنگی پارتی پاشان دەنگی یەکێتی تێدا سوتێنرا، بەڵام خۆ برادەرانی یەکگرتوو هێشتا ئەنجامی بەرایی تازە ڕاگەیەنرابوو کە کۆی پڕۆسەکەیان ڕەتکردەوە، واتە کۆمەڵێک ڕەتکردنەوەیان لە ئەنجامی پەرچەکرداری بەرامبەر ئەوەی دۆخێکی تایبەت بەخۆیان هەیە، ئەمانە هەمووی پەرچە کردارن نەک هەڵوێست و ڕاستی تێدابێت."
دڵشاد شەهاب ئەوەشی وت" هەتا ئەنجامەکان ڕانەگەیەنرا لایەنەکان بەوشێوەیە گللەیان نەبوو، برادەرانی گۆڕان دنیایەک گللەییان لەسەر سلێمانی و ڕاگەیاندن و نازانم چی بڵاوکردەوە کە سەیری سکاڵاکانیان دەکەی کەنوێنەرەکانیان تۆماریان کردووە زۆر زۆر جیاوازە لەوەی لەڕاگەیاندنەکانەوە باسی لێوەدەکەن."
لهبارهی جیاوازیهكهشهوه؟ دڵشاد شههاب وتی جیاوازییەکە لە ژمارەی سکاڵاکانیانە."
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد" من وهك دڵشاد شهاب ئهم "تهحهدایه" دهكهم با ههر لایهنێك بێت وڵام بداتهوه و بڵێت وانیه، هەر سکاڵایەک لەسەر هەر سندوقێک هەبوبێت، قردێلەی سور هەببێت پارتی بۆچونی وابووە کەدەنگی ئەو سندوقە بسوتێنرێت."
ڕاشیگەیاند" هەرچەندە پارتی زۆرترین زیانی لەم دەنگ سوتاندنە کردووە بەڵام تەنها مەبەستمان ئەوەبووە کە ئێـمە ئەو پەیامە ڕابگەیەنین کە پێگە و پیشەیی کۆمسیۆن بپارێزین. بۆیە دەڵێم ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکان پەیوەندی بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و شێوازی هەڵبژاردنەوە نیە، بەڵکو پەیوەندی بە واقیع و ئەنجامێکەوە هەیە کە حیزبێک ئامادە نیە هی خۆیەتی و قبوڵی بکات."
ڕۆژی 30/9 پاش کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، له وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ ژیار محەمەد لە دەنگی ئەمەریکا سەعدی پـیرە ڕایگهیاند" هەتا لێکۆڵینەوە نەکرێت یەکێتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە قبوڵ ناكات، ، وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاشیگهیاندبوو "تەزویرێکی" بێ سنوور لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر کراون، ئەمەش هەڕەشەیە لە پـرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی، بۆیە زەحمەتە یەکێتی نیشتمانی ئەو پـرۆسەیە قبوڵ بکات و ئیمزای ئەنجامەکانی ناکات."
دڵشاد شەهاب لەسەر ئەو قسانە وتی" سەعدی ماوەیەکە حەزی لەو "تصعید"ەیە، ئێـمە وەڵامی نادەینەوە، هیچ شتێکی سەعدی من بەشایستەی وەڵامی نازانم چونکە زۆر حەز بە"تصعید" دەکات جار بەجار ون دەبێت لەگۆڕەپانەکە، دەیەوێت بەهۆی" تصعید"ێکەوە خۆی بێنێتەوە ناو گۆڕەپانەکە بۆیە ئێـمە وەڵامی سەعدی نادەینەوە."
هەروەها ڕۆژی سێ شەممە د.ڕەئوف عوسمان سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەوتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند" لەگەڵ ئەوەی گؤران بەرپرس نیە لەحکومڕانی و موچەی خەڵک کەچی دەنگەکانی گۆڕان کەمیکردووە دەنگی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارانەی بەرپرسن لە موچە و گوزەرانی خەڵک زیادیکردووە، ئهم قسانەی د.ڕەئوف عوسمان ئاماژەبوو بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئێستا گەورەترین لیستی کوردستانە."
لەخولی سێیەم کە دڵشاد شەهاب خۆی ئەندامی پەرلەمان بوو لەفراکسیۆنی کوردستانی پارتی(30)کورسی هەبوو، لەخولی چوارەم ڕێژەی دەنگەکانی پارتی بەرزبوەوە بۆ(38) لەدواین هەڵبژاردنیش بۆ خولی پێنجەم پارتی دیموکراتی کوردستان(45) کورسی هێنا.
لەبارەی هۆکاری زیادبونی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، دڵشاد شەهاب دەڵێت" ئەو کاتەی ئێمـە 30 کورسیمان هەبوو ماڵی خۆمان لەگەڵ یەکێتی کردبووە یەک کیسەوە، بەڵام دواتر ئەوە دەرکەوت ئەو تێکەڵکردنە ڕاست نەبوو، ئێـمە هەموو کات بەحکومی بەرپرسیارێتیمان خۆمان بەبەرپرس زانیووە بەچاکە و خراپەی دۆخی ئەم وڵاتە، بەڵام جیاوازی ئێمـە لەگەڵ لایەنەکانی تر ئەوەیە کە قەیران و کێشە دروست بێت پارتی خۆی لەمیللەت نەشاردۆتەوە بەڵکو شانمان داوەتە بەر توشی قەیران هاتین خۆڕاگربوین قەیرانمان بەڕێکرد، ئەوکاتەی میللەتی ئێمە سزا درا لەسەر ڕادەربڕین لەگەڵ ئەوەشدا وتمان خۆڕاگر بن ڕوبەڕووی ئەو "تەحەدیات"ە بوینەوە، وەک پارتی شەرەفی ئەوەمان پێبڕا شکۆی کوردستانمان پاراست ، پارتی و حکومەتی پارتی و بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی توانییان ئەو تەوقە گەمارۆیەی کە خرابووە سەر کوردستان، کە لەهەمان کاتدا لەگەڵ بەغداد لەڕوبەڕوبونەوەی چەکداری بوین، بەڵام پارتی لەڕێگای دیبلۆماسیەوە لەدنیادا گفتوگۆی دەکرد، تا چارەسەری قەیرانەکان بدۆزێتەوە کەچی خەڵكی تر فڕکان فڕکانی بوو تا بچێتە بەغداد تا بەغداد گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر هەرێم، مەبەستم ئەو خەڵکانە لە" غەیری پارتی" ئەوانی تر سەرەی لای عەبادییان گرتبوو، بەڵام یەکەم هۆکار بڕوای من وایە هەڵويستەکانی سەرۆک بارزانی لەسەرکردایەتی کردنی ئەم وڵاتە و بەڕێوەبردنی وڵات وەههروهها ڕوبەڕوبەڕوبونەوەی ئەو پلانانەی دژی هەريم هەبوو هۆکاری سەرەکیە کاتێک بژاردە و بڕیار درایە دەست میللەتی ئێـمە هەروەک لەمێژوودا سەلماندویەتی لەنێوان نان و کەرامەت، کەرامەتی هەڵبژاردووە، و دەنگی زۆرینەی دایەوە پارتی "
شەهاب ئەوەشی وت" پارتی پێشڕەوی ئەو ڕۆحی "تەحەدیات و نهتهوایهتیه"ی میللەتی کردووە، زیلهتی قبوڵ نهكردووه، بۆیە ئێـمە زۆر دڵخۆشین کەمیللەت تەقدیری هەڵوێستی ئێمەی کرد وای لێکردین بەوەفا بین هەتا سەر پێشەنگی ئەو ڕۆحە "تەحەدیات و نەتەوایەتیە" بکەین، بۆیە کە بەراوردی ئەو قسانەیان کرد کەلەسەر ئێمەیان دەکرد لایەنەکان، لەگەڵ خاڵە "ئیجابیەکان"مان بینیان خاڵە "ئیجابیەکان"مان چەندە زۆرن و لەدادگای هەڵبژاردن میللەت بڕیاری بەسەر هەموو حیزبەکان دا."
وتیشی" ئەو 45کورسیەی پارتی هێناوێتی بەکەمی نازانین، وە بەزۆریشی نازانین، بەمافی خۆمانی دەزانین کەمیللەت پێی داوین، لە 100%بەمافی خۆمانی دەزانین، دوبارە دەیڵێمەوە بۆ مافی ئێمـە نەبێت ئيو 45 کورسیە؟"
سەبارەت بەوەی ئایا پارتی سکاڵا تۆمار دەکات لەسەر ئەو لایەنانەی کە بە ئەنجامدانی ساختەکاری تۆمەتباری دەکەن لهكاتێكدا دهڵێت بهمافی خۆمانی دهزانین؟
دڵشاد شەهاب وتی" ئێمـە لەم وڵاتە بەرپرسیارێتیمان هەیە، ئەرکمان هەیە، تاسەر سەری ئەو خەڵکە نایەشێنین، ئاسانترین شت لەم وڵاتە تۆمەتبارکردنە، نوێنەری ئەو لایەنانە سکاڵایان لەسەر تۆمارکردین لەکۆمسیۆن دەنگێکی زۆری پارتی سوتا، بەڵام ئێـمە هیچ "ئیعترازێک"مان نەبوو وتمان مادام بەپێی بڕیارەکانی کۆمسیۆنە ئەو سندوقە بسوتێت با بسوتێت و ملکەچی بڕیار و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بوین ،ئەوانەی ئێستا گللەییان هەیە ڕێگایەکی تر ماوە ئەویش دادگایە، دەرگای دادگاش کراوەیە ئێمـە بڕیارەکانی دادگاش بەسنگی فراوانەوە وەردەگرین بەڵام حەقە دوای بڕیاری دادگا ئەو لایەنانەش بەخۆیاندا بچنەوە."
بەوتەی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی، هۆکاری تۆمەتبارکردنی پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پارتی حیزبێکی"بەردارە" وتی" پەندێکی کوردی هەیە دەڵێ داری بەردار بەردی تێدەگرن" ئنجا ئێمە منداڵ بوین لە "گوند" کەس بەردی نەدەگرتە داری"سپیندار" ، بەڵکو بەردمان لە داری سێو، و هەمێ و قۆخ دەگرت ، پارتی دارێکی بەردارە بۆیە بەردی تێدەگرن، دارێکی بێ بەر نیە"دڵشاد شەهاب وای وت".
هەروەها وتی" لە پێش هەڵبژاردنەکان کێشمە کێشم و ململانێی زۆر هەبوو لەنێوان هەموو لایەنە سیاسیەکان لە گۆڕەپانەکە بەڵام میللەت لەدادگای هەڵبژاردن دادوەری هەموو لایەک-مانی کرد لە 45%ی بە ئێـمە بەخشی بەیەکێتیش لە21% وەلایەنەکانی تریش هەریەکەو نمرەی خۆی وەرگرت، ئەو لە 45% ە ڕێژەیەکی زۆر قورس و گەورەیە ئێمە وەک پارتی مەمنونی میللەتی خۆمانین ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێـمەیان قورستر کرد ئێمە بە خزمەتگوزاری و خزمەت ئەم چاکەیە و هەڵسەنگاندنەی میللەت دەدەینەوە، ئێتر پێویست ناکات ئێـمە سەری خۆمان بئێشێنین میللەتی خۆمان ئێـمەیان هەڵسەنگاندووە."
دەربارەی بڕیاری بوون بە ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش، دڵشاد شەهاب وتی" ئێمە هیچ "کۆمێنتێک"مان نیە لەسەری چونکە ئەوە بابەتێکی ناوخۆیی خۆیانە، یەکگرتوو لە ئۆپزسیۆن و دەسەڵاتیش بووە پێشتر هەر پەیوەندیمان هەبووە."