نزیکەی 27 ساڵە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، بەڵام ئەم پەرلەمانە تا ئەم سەروەختە نەیتوانیوە دەستور بکات بە پڕۆژەیەکی یاسایی و کاری لەسەر بکرێت، هێشتا رەشنوسی دەستور لە ناو پەرلەماندایە. هەرچەند جێگری سەرۆکی پەرلمان ئەمڕۆ لە دواهەمین دانیشتنی خولی پێشووی پەرلەماندا وتی: "ناکۆکیی لایەنەکان نەیانهێشت ببین بە خاوەنی دەستور"، بەڵام ئایا ئەمە تاکە هۆکارێکە یان چەندین هۆکار لەپشت ئەم هەنگاوانەوە لەئارادا بوون؟ نەبوونی دەستور چەند گرفتی گەورەی یاسایی و سیاسی بۆ هەرێمەکە دروستکردووە؟ وەک مامۆستای زانکۆ لەلەندەن دکتۆر دارا محەمەد راڤەی دەکات؛ ئایا هەرێمی کوردستان لە بۆشاییەکی دەستورییدا دەژی یان بۆشایی یاسایی؟
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا لەسەر ئەم پرسە وتووێژی لەگەڵ مامۆستای زانکۆ لە لەندەن د. دارا محەمەددا سازکردووە...
دارا محەمەد دەڵێت "لەماوەی 27 ساڵی رابردوودا ئەگەر نەیانتوانیبێت دەستور دروستبکەن؛ ئەوا بەشێکی گەورەی ئەم تاوانە لە ملی ئەواندایە." دەشڵێت "ئایا ئەمانە چ جۆرە دەستورێک دەنوسنەوە..."
هاوکات دەشڵێت "سەیرە بە لامەوە باس لە بۆشایی دەستور دەکرێت لەکاتێکدا بۆشایی یاسایی هەیە."
دارا محەمەد لەبەراوردێکدا دەڵێت "ئەگەر دەستور نەبوو دەبێت پەرلەمان ئەو کارە بکات." هاوکات دەشڵێت "پەرلەمان دامەزراوەیەکی یاساییەو چاودێریشە بەسەر جێبەجێکردنی یاساکانەوە..."