لە وتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ د.شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت" نهرمیمان بهرامبهر ههموو لایهنه سیاسیهكان ههیه دوژمنایهتیمان لهگهڵ كهس نیه، تا ئێستا بڕیارمان نهداوه، بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن لەحکومەت هەردوکیان 100% باش نین تا بە ئاسانی یەکیان هەڵبژێرین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەگەری بەشداری کردنمان " جاری پێشوو بەرنامەی حکومەت یەک لاپەڕە بوو بەڵام ئەمجارە ئێمە دەمانەوێت بەرنامەی بەڕوونی بێت لەگەڵ "سەقفێکی زەمەنی" بۆ جێ بەجێکردنی داواکارییەکانمان.هەروەها ڕەتیشیدەکاتەوە گۆڕان داوای جێگری سەرۆکی حکومەتی کردبێت یا خۆی یەکێک بێت لەکاندیدهكان بۆ پۆستەباڵاکان ئەگەر بەشداری حکومەت بکەن، هەروەها دەشڵێت" ئەگەر بەشداری حکومەت بکەین خۆ "بزنس"یان لەگەڵ ناکەین ئێمە دەچین بەرنامەی سیاسی خۆمان جێ بەجێ بکەین، ئەگەر بەقورسایی بەرنامەی سیاسی و پاکێجەکانمان کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە جێ بەجێ نهکرێت ئەوا ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرین و دهكشێینهوه، ڕهتیشیدهكاتهوه ئهگهر گۆڕان بڕیاری بهشداری كردنی دا له حكومهت پێچهوانهی قسهی پێشوویان بێت لهسهر باسكردنی ساختهكاری لهههڵبژاردنهكان و وتی: نەخێر ئەمە پێچەوانەی قسەی پێشومان نیە، چونکە ئێمە ئێستاش ئەگەر بەشداربین لەکابینەی نوێی حکومەت لەسەر قسەکانی خۆمان سورین کە لەهەڵبژاردنی 12/5 و30/9 ساختەکاری کراوە ،ئێـمە وەک 12 کورسی وە ئەوان 45 کورسی و 21 کورسی مامەڵە ناکەین، چونکە ئێمە هێزی خۆمان دەزانین وە ئەوانیش هێزی خۆیان دەزانن، هەردولاشمان چاک دەزانین کە ژمارەی کورسیەکانمان گوزارشت لەڕای ڕاستهقینەی خەڵک ناکات، لەبارەی ڕای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر کاندیدە نوێیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت؟د.شۆڕش حاجی وتی"ئەوە بابەتێکی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستانە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە، ئێـمە ناتوانین" تەحەکوم" بەوان بکەین هەروەک ئەگەر ئێمە بەشداریمان کرد ئەوان ناتوانن بڵێن کێ کاندید بکەن بۆ پۆستەکان، ئەوەی بۆ ئێـمە گرنگە بەرنامەی حکومەتەکە و میکانیزمی جێ بەجێ کردن وەهەروەها پێگە و قورسایی خۆمان لەحکومەتەکە."
د.شۆڕش حاجی لەسەرەتای وتوێژەکەدا وتی" ئێمە دڵە ڕاوکێمان نیە لەبڕیاردان لەبەشداری نەکردن یا بەشداری کردن لە حکومەت، چونکە ئێمە پێمان وایە هەردوکیان 100% باش نین تا بە ئاسانی هەڵیان بژێرین، چوونە حکومەت لایەنی باشی و خراپی هەیە، وە بوون بە ئۆپۆزسیۆنیش لایەنی باش و خراپی خۆپی هەیە، بۆیە ئەم بڕیارە وابەستەیە بەسەردانی وەفدی پارتی بۆ لامان تا بزانین ئەوان چییان پێێە؟ وە تاچەند ئامادەن ئەو پاکێجە چاکسازییانەی بزوتنەوەی گۆڕان هەیانە بیخەنە ناو بەرنامەی حکومەت" بەسەقفێکی زەمەنی" وە تاچەند ئەندازەیەک ئامادەن بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو پرەنسیبانەی کەبزوتنەوەی گۆڕان بڕوای پێێەتی و لەسەری دامەزراوە،
وتیشی" ئێمە ناڵێین مارانگەزە بوین، بەڵام لەدوای نۆساڵ لە دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئێمە دوو ئەزمونمان هەیە ئەزمونێك لەدەسەڵات، ئەزمونێک لە ئۆپۆزسیۆن، ناهێڵین جارێکی تر شتێکی خراپ دووبارە ببێتەوە کە هەوڵ و کار و بەرنامەی ئێمە تێکبچێت، بۆیە جەخت لەوەدەکەمەوە کە هیچ بژاردەیەک لە 100% ڕاست نیە و ئەوی تر خراپ بێت وە کاتی خۆی هات ئێمە بۆ جەماوەری خۆمانی ڕوندەکەینەوە کە بۆچی بڕیاری بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردنمان داوە وە لەماوەی دوو مانگدا کۆنگرەی حیزب دەکەین بەگڕ و تینەوە خۆمان ئامادەدەکەین، ئەگەر بڕیاری چوونە حکومەتمان دا و زانیمان ئەوان ئامادەیی جێ بەچێ کردنی پاکێجەکانی ئێمەیان نیە ئێمە بۆ پلە و پۆست ناچینە حکومەت ئەوکات سەربەرزانە ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرین و شیوازی تری خەبات دیاریدەکەین و لەحکومەت دەکشێینەوە."
د.شۆڕش حاجی ڕونیشیکردەوە " جاری پێشوو بەرنامەی حکومەت یەک لاپەڕە بوو بەڵام ئەمجارە ئێمە دەمانەوێت بەرنامەی بەڕوونی بێت لەگەڵ "سەقفێکی زەمەنی" بۆ جێ بەجێکردنی داواکارییەکانمان.( ئهگهر گۆڕان بڕیاری چوونه حكومهتی دا) ئەمە زەواجی کاسۆلیکی نیە نهتوانین بكشێینهوه، ڕیکەوتنەکە دەهێنین بەخەڵک دەڵێن ئەمە لەماوەی ئەوەندەدا ئەم خاڵانە جێ بەجێ دەکرێت وە هەوڵی جی بەجێ کردنی دەدەین ئەگەر پێمان جێ بەجێ نەکرا ئەوا ئێمە بەخەڵک دەڵێین هەوڵمان دا بەڵام پێمان نەکرا بۆیە دەکشێینەوە."
هەفتەی پێشوو لەمیانەی وتوێژێکی ژیار محەمەد لەگەڵ ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی" زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەیە بەشداری حکومەت نەکەین بەڵام هەندێک لەسەرکردەکانی گۆڕان بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەنیازی پۆستی باڵای حکومین لەنێویاندا جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیر و پۆستە باڵاکانی تر، بۆیە هانی ئەوە دەدەن گۆڕان بچیتە ناو حکومەت."
بەڵام د.شۆڕش حاجی دەڵێت" ئەم بابەتە هیچ دروست نیە ئێمە نەبوینەتە دوو بەش، بەڵکو دوو بژاردە لەبەر دەستمانە، وەک ئاماژەم پێکرد هەردوکیان چاکەو خراپەی هەیە، بەڵام دواجار ئێمە حیزبێکی خاوەن دامەزراوەین، جڤاتی گشتی و نیشتمانیمان هەیە، بەلە بەرچاو گرتنی ئەوەی چەندە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی تێدایە بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامەکانمان لە "سەقفێکی زەمەنی" بڕیاردەدەین، وە بەهیچ شتێک وانیە کەلەبەر پلە و پۆست بمانەوێت بچینە حکومەت پلەو پۆستیشمان هەبوو، سەرۆکی پەرلەمانمان لابوو وەزارەتی گرنگمان هەبوو بەڵام زۆرمان بەلاوە ئاسایی بوو نەچینەوە ناو حکومەت."
دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس دەکرێت کە یەکێک بێت لەکاندیدەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت؟
د.شۆڕش حاجی ڕەتیکردەوە و وتی" تا ئەم دەقەیەی قسەی تێدا دەکەم بڕیارمان نەداوە بچینە ناو حکومەت یاخود نەچین، وە ئەگەر بڕیاریشمان دا بچینە حکومەت نازانین چ پۆستێکمان بەردەکەوێت، بۆیە هەموو ئەو قسانەی کەدەکرێت کە فڵانە کەس کاندیدە یا فڵانە پۆست وەردەگرێت ئەمە پێشبینی میدیاکارەکانە یاخود بەمەبەستی " شەخسی" دەکرێت، وە بڕیاریشمان نەداوە چۆن کاندیدەکان دیاریدەکەین، هەتا پارتیش بەڵێنی هیچ پۆستێکی پێنەداوین چونکە هیچ دانیشتنێکی فەرمیمان لەگەڵ پارتی نەبووە کەباسی شێوازی پێکهێنانی حکومەت بکەین."
لەبارەی داوای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی جێگرەکانی سەرۆکی حکومەت ببنە دوو جێگر و گۆڕان داوای یەکێکیان دەکات؟ د.شۆڕش حاجی ڕەتیکردەوە و وتی" ئەوە ڕاست نیە تەنها پێشبینی میدیاکان و قسەی چەند کەسێکن ئێمە بەرنامەی خۆمان هەیە بۆ هەردوو ئەگەرەکە بەشداری کردن لەحکومەت یاخود بەشداری نەکردن، بەرنامەی خۆمانمان هەیە کەس پێی نازانێت جگە لەچەند کەسێکی کەم نەبێت ئەوەش لەجڤاتی نیشتمانی یەکلایی دەکرێتەوە."
د.شۆڕش حاجی ئەوەشی ڕەتکردەوە" بزوتنەوەی گۆڕان دانیشتن و کۆبونەوەی نهێنیان هەبوبێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و وتی" بەهیچ جۆرێک ئەوە ڕاست نیە، لێرە و لەوی هەندێک قسە دەکرێت کە هەڵسوڕاوی گۆڕان یا ئەندامی جڤاتن ئەوانە قسەی شەخسی خۆیانن هیچیان ناچێتە چوارچێوەی ڕای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە."
هەروەها وتیشی" ئێمـە نەرمیمان بەرامبەر هەموو حیزبەکانی کوردستان هەیە، چونکە خۆمان بە دوژمنی هیچ کام لەو حیزبانەی کوردستان نازانین، وە ئێمە بزوتنەوەیەکی جەماوەرین خاوەن بەرنامەی خۆمانین بڕوامان بەگۆڕانکاری ڕیشەیی هەیە، دوژمنی هیچ حیزبێک نین تا ئەمڕۆ بەتوندی قسە بکەین سبەی "موغازەلەی" بکەین، بەڵام وەک وتم لە سۆشیاڵ میدیا یا ڕاگەیاندنەکاندا هەڵسوڕاوێک یا ئەندامێکی جڤات قسە بکات ئەوە ڕای شەخسی خۆیەتی نەک هی بزوتنەوەی گۆڕان."
سەبارەت بەوەی غیابی نەوشیروان مستەفا چەندە کاریگەری هەبووە لەسەر ئەوەی گۆڕان بە زویی بڕیاری بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن لەحکومەت بدات؟
د.شۆڕش حاجی وتی" بەدڵنیایی غیابی کاک نەوشیروان کاریگەری هەبووە و نکوڵی لەوە ناکرێت، بەڵام ئەمە بەو واتایەی نا بەردەممان لێڵ بێت لە بڕیاردان چونکە ئێمە لەسەر ئەو پرەنسیبانەیان کە کاک نەشیروان بناغەکەی داناوە."
ساڵح ژاژڵەیی لهچاوپێكهوتنهكهی دهنگی ئهمریكا ئهوهشی وتبوو :ئێمە دەمانوت ساختەمان لێکراوە لەهەڵبژاردن، دەنگمان دزراوە بەڵام بەچونە ناو حکومەتەوە "ئیعتراف" بەو ساختەکاری و دزینی دەنگەکانمان دەکەین و "شەرعیەت"ی پێدەدەین و ڕازین بەو ساختەکاریەی لێمان کراوە
بەڵام ئەندامەکەی خانەی ڕاپەڕاندن(د.شۆڕش حاجی) دەڵێت" نەخێر ئەمە پێچەوانەی قسەی پێشومان نیە، چونکە ئێمە ئێستاش ئەگەر بەشداربین لەکابینەی نوێسیئ حکومەت لەسەر قسەکانی خۆمان سورین کە لەهەڵبژاردنی 12/5 و30/9 ساختەکاری کراوە، چونکە ئێمە هێزێکی سیاسین تا ئەم ساتە پێمان وایە کە شا ڕێگای گۆڕانکاری خەباتی مەدەنیە لەکوردستان، بۆیە ئێمە لە "مەوقیع"ی قوەتەوەبڕیار لەیەکێک لەبژاردەکانی بەردەممان دەدەین، یا دەچینە حکومەت یا خود دەبینە ئۆپۆزسیۆن، واتە ئێـمە وەک 12 کورسی وە ئەوان 45 کورسی و 21 کورسی مامەڵە ناکەین، چونکە ئێمە هێزی خۆمان دەزانین وە ئەوانیش هێزی خۆیان دەزانن، هەردولاشمان چاک دەزانین کە ژمارەی کورسیەکانمان گوزارشت لەڕای ڕاستهقینەی خەڵک ناکات."
ئەی باشە ئەگەر ئەو دوو هێزە "پارتی و یەکێتی" بەقسەی خۆتان ساختەکار بن چۆن دەبنە بەشدار و شەریک لەگەڵیان لەحکومەت؟
د.شۆڕش حاجی بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە و وتی" وەک وتم تا ئێستا بڕیاری بەشداری کردن یاخود نەکردنمان نەداوە،ئەگەر بەشداری حکومەت بکەین خۆ بزنسیان لەگەڵ ناکەین ئێمە دەچین بەرنامەی سیاسی خۆمان جێ بەجێ بکەین، ئەگەر بەقورسایی بەرنامەی سیاسی و پاکێجەکانمان کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە جێ بەجێ ناکرێت ئەوا ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرین."
سەبارەت بەمەرجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری کردن لەحکومەت ؟
د.شۆڕش حاجی وتی" وەک باسم کرد بە ئەندازەی قورسایی خۆمان ئەو پاکێجانەی هەمانە لەبەرنامەی حکومەت جێێ بکرێتەوە وە هاوبەشی ڕاستەقینە بین لە حکومەتدا "جێ بەجێ کردن و بڕیاردان."
لەبارەی ڕای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر کاندیدە نوێیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت؟
د.شۆڕش حاجی وتی"ئەوە بابەتێکی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستانە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە، ئێـمە ناتوانین" تەحەکوم" بەوان بکەین هەروەک ئەگەر ئێمە بەشداریمان کرد ئەوان ناتوانن بڵێن کێ کاندید بکەن بۆ پۆستەکان، ئەوەی بۆ ئێـمە گرنگە بەرنامەی حکومەتەکە و میکانیزمی جێ بەجێ کردن وەهەروەها پێگە و قورسایی خۆمان لەحکومەتەکە."
هەروەها لەبارەی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمیش ؟ د.شۆڕش حاجی " ئێمە کاتی خۆی پڕۆژەیەکمان هەبوو، بۆ هەمواری یاساکە وە ئێستاش سورین لەسەر ئەوە کە پێویستە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.'
وتیشی" تا ئێستا بۆ هیچ پۆستێکی حکومی یا سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریمان نەکردووە، بەڵام کام پۆستە لەخزمەت جێ بەجێ کردنی پڕۆژەکەمان بێت ئەوە بەگرنگ دەزانین ئهگهر بڕیاری بهشداری كردنمان دا له حكومهت."