Accessibility links

خەلیل سەرکانی: بزوتنەوەی گۆڕان "تەسلیمی" ئیرادەی خەڵک ناکەین، هەموو کەس حەزی لە دەسەڵاتە


خه‌لیل سه‌ركانی -ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
خه‌لیل سه‌ركانی -ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

لە وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ خەلیل سەرکانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت" هەموو کەس حەزی بەدەسەڵاتە حەز دەکات ببێت بە" مەسئول" سیاسەت بۆ ئەوە دەکرێت تا دەسەڵات بگیرێتە دەست، بەڵام خۆ بزوتنەوەکە "تەسلیمی" ئیرادەی خەڵک نابێت، بزوتنەوەکە کێی پێی باشبوو ئەوەکاندید دەکات.، وە ناکرێت بچێ ماڵ بەماڵ بگەڕێین ڕاپرسی بکەین بڵێین بەشدار بین له‌ حكومه‌ت یا نا ؟سیاسەت ئاوا ناکرێت، کاکە خۆ دار و بەرد نین ئێمە" خەڵکی لە دورەوە قسەدەکات نازانێت چ فشارێکمان لەسەرە؟". له‌باره‌ی كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ دەڵێت" هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی" دوو کەسایەتی زۆر جیاوازن ئەوەیان هەر قسەی لەسەر ناکرێت، ئەدای ئیش کردنی هەردوکیان دیاربوو، نێچیرڤان بارزانی کاری ئیداری بوو وە "کابرایەکی موجامیل" بوو، بەڵام مەسرور بارزانی بەرپرسی دەزگایەکی ئەمنی بوو داخراوتر بوو وە ڕەنگە جدی تر بوبێت لەکارکردن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كه‌ی پێشبینی دەکەم لە حکومەتیشدا وا جدی بێت چونکە لە دەزگای پاراستن-دا جدی بوو، هەرچەندە ئەو دەزگا ئەمنیانە خەڵک لێیان ڕازی نیە خەڵک دەکوژن و ئیعدام دەکرێت خۆ ئەوە لەکوردستان وانیە لەهەموو دنیا ئیشی ئەو دەزگایانە وایە، واتە مەسرور بارزانی توانیبوی بەجدی کار لەو دەزگایە بکات وە دەزگاکەی کۆنترۆڵ کردبوو هیوادارم لەحکومەتیش واجدی بێت بەڵام ئیتر نازانین با چاوەڕێ بکەین وه‌ڵامی ئه‌وه‌ پرسیاره‌ بۆ دواتر ده‌مێنێته‌وه‌."به‌ڵام" نێچیرڤان بارزانی "نەوەڵا هیچ جدی نەبووە"لەبەڕێوەبردنی حکومەت ئەگەر جدی بوایە دۆخی کارەبا وە هەر لەسلێمانی تا کەلار بڕۆ ڕێگاوبان ببینە ژیانی خەڵک ببینە هەموی دەر ئەنجامی کابینە شکستخواردوەکەی ئەوە."هەروەها ده‌ڵێت" خۆ ئەگەر پارتی ئەمجارە جدی نەبێت ئەوا ئەو "سیقەیەی" ی هەیانە لای خەڵک لەدەستی دەدەن، وە ئەوان کابینەکە پێکدەهێنن بە پلەی یەکەم شکستەکە بۆ ئەوان دەبێت."ڕاشیگەیاند" ڕەنگە یەکێتی پێیان ناخۆش بێت ئێمە بەشداری حکومەت بکەین، لەکاتێکدا ئێمە دوژمنی یەکێتی بکەین، ئه‌وه‌شی وت: خۆزگە ئەو دەساڵەی كاك مه‌سعود هەرێم بوو بیتوانیایە وا مامەڵەی بکردایە دور لەبیری تەسکی حیزبی کە ببوایە ماندێلای کورد و هەمومان وێنەکەیمان بەیەخەماندا هەڵواسیایە"

خەلیل سەرکانی لەسەرەتای گفتوگۆکەی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواین كۆبونه‌وی حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین حیزبی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت، وتی"دانیشتنەکەی تر لەسەر داوای پارتی بوو وەفدی خانەی ڕاپەڕاندنیش وەک وەفدێکی سیاسی چووبون زیاتر نەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، بزوتنەوەی گۆڕان بەنیازە شاندێکی دانوستانکار بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتیپێکبهێنێ بەڵام ئێستا ئەو لیژنەیە پێکنەهاتووە."

سه‌ركانی جه‌ختیشیكرده‌وه‌" ئەگەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەم نەهاتایە پێشەوە ڕەنگە ئەو دانیشتنانەمان نەکردایە، بەڵام ئەو دانیشتنانە بۆ زەمینە خۆشکردنی و زیاتر لێک تێگەیشتن بووە، بەڵام ئەو لیژنەیەی پێکدەهێنرێت باسی گفتوگۆکردن لەپۆستەکان و دابەشکردن و شێوازەکەی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر کە پێکدێت لە چەند کەسێک لە ئەندامانی هەردوو جڤاتەکە."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر کۆبونەوەکەتان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لێکتێگەیشتن بووە پارتی گۆڕان چی لە پارتی تێگەیشت لەو کۆبونەوەیە؟

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی وتی" سەرەڕای ئەو هەموو ساختەکاریەی کە کرا بەڵام ئەوە تێپەڕی پارتی بوو بەزۆرینە بۆیە پارتی ئێستا لەژێر بەرپرسیارێتیەکی مێژووی گەورەدایە، وەک پارتی خۆی بەڵێنی پێداوین لەکۆبونەوەکانیشدا لێمان بیستوون دەیانەوێت ئەم کابینەیە کابینەیەکی خزمەتگوزار بێت، ئەگەر پارتی بیەوێت دەتوانێت ئەوە بکات و لاپەرەیەکی نوێ هەڵبداتەوە."

وتیشی "ئەگەر دەسەڵات داواکارییەکانی ئێمە بەقورس بزانێت بەیانی هەردەبێت مل بدات بۆ داواکارییەکانمان، چونکە ئەوە ئێمەین کۆنترۆڵی شەقاممان کردووە."

بەوتەی خەلیل سەرکانی " هەڵبژاردن پێوەر نیە چونکە وەک خۆی دەڵێ "ئەو دوو حیزبە لەچاوسورکردنەوە ترساندن و ئەجێندای دەرەکی نەما جێ بەجێی بکەن، کەس توانی لەو دیو دێگەڵەوە لەسەر سدوقێک چاودێر بێت، من ڕەگەزنامەم لایە دەجار ڕەسمی گۆڕاوە بۆ دەنگدان"

ئەی کە ئێوە پێتان وایە بەم شێوەیە ساختەکاری کراوە چۆن بەشدار دەبن لەحکومەت لەگەڵیان؟

خەلیل سەرکانی بەم جۆرە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە و وتی" "واقیعێک" هەیە لەکوردستان کە دەبێت هەموان دانی پێدا بنێین ئەویش ئەوەیە یاسا سەروەر نیە، لەبەر ئەوە ئەوەی کرا ڕۆیشت تێپەڕی، بۆیە کە ئێمە بەشداری لەحکومەت دەکەین بۆ ئەوەیە نامانەوێت مەیدانەکە چۆڵ بکەین، ئەمە بەتەنها لە ئەستۆی بزوتنەوەی گۆڕان نیە، دەبێت خەڵک خۆی بێتە سەر شەقام ."

هەروەها وتی" ئەگەر حکومەتێکی بەهێز و پارێزەری یاسا بێتە کایەوە ئێمە کار لەسەر دەنگە دزراوەکان و مافی خوراومان دەکەین، چونکە ئێمە هەموو بەڵگەکانمان لاماوە بەپارێزراوی."

واتە ئەگەر بچنە ناو حکومەت داوای گەڕانەوەی دەنگەکانتان دەکەن" وەک خۆتان دەڵێن دەنگە دزراوەکانمان"؟

خەلیل سەرکانی وەڵامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ دایەوە و وتی" ئەگەر حکومەتەکە حکومەتێکی خزمەتگوزاربێت بەو شێوەیەی ئێمە دەمانەوێت ڕەنگە بەوشیوازە پێداگری نەکەین."

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی ئەوەشی وت" دوای کۆبونەوەی داهاتومان لەگەڵ پارتی جڤاتی گشتی بڕیاری بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن لەحکومەت دەدات، بەڵام لەهەموو حاڵەتەکاندا من لێت نەشارمەوە ئەگەری بەشداری کردنمان له‌ حكومه‌ت بەهێزترە لەبەشداری نەکردنمان."

دەربارەی ئەوەی داوای گرەنتی دەکەن کە ئەمجارەش "وه‌ك ده‌ڵێن" لە حکومەت دەرنەکرێن؟

خەلیل سەرکانی ڕایگه‌یاند" مەسەلە دەرکردنی ئێمە نەبوو بەڵکو دەرکردنی میللەتێک بوو، دەبوو میللەتەکە بهاتایە دەنگ دەبوو لایەنەکانی تر قسەیان هەبوایە، له‌پێش هه‌مویانه‌وه‌ یه‌كێتی، بەداخەوە نەبوو، ئێمە بزوتنەوەیەکین بڕوامان بەخەباتی مەدەنی هەیە نامانەویت مەیدانەکە چۆڵ بکەین و بەچەک کێشەکان یەکلایی بکەینەوە ئەگەرنا خۆ ئێمە لەڕابردوو مامۆستای چەک بوین، ئێمە هەموو ئەوانەمان قبوڵ کرد تا خوێن لەپەنجەی منداڵێکی کورد نەیەت و پێمان نەڵێن نەوشیروان مستەفا و ڕەفیقەکانی هەر پیاوکوژ بوون و مایەی ماڵ وێرانی بوون بۆ خەلک."

سەبارەت بەو بۆچونەی کە دەوترێت ڕەنگە حکومەتی ئایندەی هەرێم حکومەتێکی "ئەمنی بێت" خەلیل سەرکانی وتی" ڕاستیەکەی کاتی خۆی کاک مەسعود-یش لەشۆڕشی ئەیلول بەرپرسی دەزگای پاراستن بوو، خۆزگە ئەو دەساڵەی سەرۆکی هەرێم بوو بیتوانیایە وا مامەڵەی بکردایە دور لەبیری تەسکی حیزبی کە ببوایە ماندێلای کورد و هەمومان وێنەکەیمان بەیەخەماندا هەڵواسیایە،بەڵام ئێستا کاک مەسرور دەست بەکار نەبووە با ساڵێک دەست بەکاربێت ئەوکات دەتوانین، بەڵام ئەم حکومەتە پێویستی بەکەسێکی بەهێزە تا بتوانێت ئیجرائات لەسەر ئەو هەموو دۆسیە گەندەڵیە بکات كه‌ له‌كوردستاندا هه‌یه‌ ."

سه‌باره‌ت به‌ كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت، خەلیل سەرکانی تەئکیدی کردەوە" هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی" دوو کەسایەتی زۆر جیاوازن ئەوەیان هەر قسەی لەسەر ناکرێت، ئەدای ئیش کردنی هەردوکیان دیاربوو، نێچیرڤان بارزانی کاری ئیداری بوو وە "کابرایەکی موجامیل" بوو، بەڵام مەسرور بارزانی بەرپرسی دەزگایەکی ئەمنی بوو داخراوتر بوو وە ڕەنگە جدی تر بوبێت لەکارکردن بەڵام پێشبینی دەکەم لە حکومەتیشدا وا جدی بێت چونکە لە دەزگای پاراستن-دا جدی بوو، هەرچەندە ئەو دەزگا ئەمنیانە خەڵک لێیان ڕازی نیە خەڵک دەکوژن و" ئیعدام" دەکرێت خۆ ئەوە لەکوردستان وانیە لەهەموو دنیا ئیشی ئەو دەزگایانە وایە، واتە مەسرور بارزانی توانیبوی بەجدی کار لەو دەزگایە بکات وە دەزگاکەی کۆنترۆڵ کردبوو هیوادارم لەحکومەتیش واجدی بێت بەڵام ئیتر نازانین با چاوەڕێ بکەین."

خەلیل سەرکانی ئەوەشی وت" نێچیرڤان بارزانی "نەوەڵا هیچ جدی نەبووە" لەبەڕێوەبردنی حکومەت ئەگەر جدی بوایە دۆخی کارەبا وە هەر لەسلێمانی تا کەلار بڕۆ ڕێگاوبان ببینە ژیانی خەڵک ببینە هەموی دەر ئەنجامی کابینە شکستخواردوەکەی ئەوە."

هەروەها وتی" خۆ ئەگەر پارتی ئەمجارە جدی نەبێت ئەوا ئەو "سیقەیەی" ی هەیانە لای خەڵک لەدەستی دەدەن، وە ئەوان کابینەکە پێکدەهێنن بە پلەی یەکەم شکستەکە بۆ ئەوان دەبێت."

ڕاشیگەیاند" ڕەنگە یەکێتی پێیان ناخۆش بێت ئێمە بەشداری حکومەت بکەین، لەکاتێکدا ئێمە دوژمنی یەکێتی نین."

دەربارەی ناڕەزایی خەڵکی گۆڕان لەبەشداری کردنی بزوتنەوەکە لە کابینەی حکومەت؟ خەلیل سەرکانی وتی" ئێمە لە بانگەشەی هەڵبژاردن نەمانوتووە بەشداری لەحکومەت ناکەین، وە بڕیاری بەشداری کردن یاخود نەکردنیش دەخرێتە بەردەم جڤاتی گشتی دەبێت خەڵکی گۆڕان ڕێز لەو بڕیارە بگرێت هەرچی بێت، ئێمە بزوتنەوەیەکین سیاسەتی خۆمان هەیە ئاینده‌ی خۆمان ده‌بینین خۆ ناچین دەرگا بەدەرگا و ماڵ بەماڵ بگەڕێین بڵێین تۆ ڕازی یاخود نا بۆ بەشداری کردن و نەکردن لەحکومەت؟ حیزبی سیاسی هەرگیز وا بڕیار نادات."

وتیشی" خۆ دەسەڵات خەڵک حەزی لێدەکات، ئەمە حەزی "ئینسانە"، "ئینسان" بۆیە سیاسەت دەکات بۆ دەسەڵات دەیکات حەز دەکات "مەسئول "بێت دەسەڵاتی هەبێت، بەڵام خۆ بزوتنەوەکە "تەسلیمی" ئیرادەی خەڵک نابێت، بزوتنەوەکە کێی پێی باشبوو ئەوەکاندید دەکات.، وە ناکرێت بچی ماڵ بەماڵ بگەڕێین ڕاپرسی بکەین بڵێین بەشدار بین له‌حكومه‌ت یا نا ؟سیاسەت وا ناکرێت."

خەلیل سەرکانی ئاماژه‌ی بەوەشکرد" وەک خۆم پێم باشە بەشداری لەحکومەت بکەین چونکە ئێمە لەوڵاتی قەزا و قەدەرداین هیچ یاسایەک نیە کاری ئۆپۆزسیۆن بوون ڕێک بخات، ئەزانن دوای هەڵبژاردن چ فشارێک لە ئێمە دەکرێت " کاکە خۆ دار و بەرد نین ئێمە" خەڵکی لە دورەوە قسەدەکات نازانێت چ فشارێکمان لەسەرە؟"

ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌دروشمه‌كانی گۆڕان ئه‌وبوو خۆی به‌ (به‌دی)ی ده‌سه‌ڵات ناوده‌برد ئه‌گه‌ر به‌شداری بكه‌ن (به‌دیل) ن یا شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات؟ سه‌ركانی له‌وه‌ڵامه‌كه‌دا وتی" ئه‌و دروشمانه‌ی ئه‌مجاره‌ ده‌سه‌ڵات هه‌یبوو هه‌لی كار و خزمه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ دروشمی پێشتری گۆڕان بوون، ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ بكرێن ئه‌وا دروشمه‌كانی گۆڕان جێ به‌جێ كراوه‌، دوای ئه‌وه‌ خۆ ئێمه‌ نه‌مانوتووه‌ "ئیعدام"یان ده‌كه‌ین و "ده‌یانكوژین"، به‌ڵێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ دروشم ده‌گۆڕێت، به‌په‌یام ده‌گۆڕێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:07 0:00

XS
SM
MD
LG