لەوتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ مونا قاوەچی سەرۆکی لیستی چاکسازی تورکمانی له پهرلهمانی ههرێمی كوردستان دەڵێت"ئێمـە لەگەڵ پێنج پەرلەمانتاری تورکمان پڕۆژەیەکمان ئامادەکردووە بۆ بەشذاری کردن لەحکومەت کە داوادەکەین تورکمان بەشداری ڕاستەقینەی لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم هەبێت، وە داواکاری پۆستەکانیشمان بریتیە لە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان یا جيگری دووەمی سەرۆکی حکومەت( کە دەبێت یاساکەی بۆ بگۆڕین) لەگەڵ وەزارەتێکی خزمەتگوزاری و چەندین ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرایەتی جگەلەوەی لەپۆستی سەرۆکایەتی هەرێم داوای وتەبێژ یا ڕاوێژکارێکی تایبەت بە کاروباری تورکمانەکان دەکەین،چونکە کوردستان وڵاتی خۆمانە و ئەو مافانە بەڕەوای خۆمان دەزانین هەرکات شاندەکە هاتە لامان ئەو پڕۆژەیەیان پێشکەش دەکەین، دهشڵێت: ئهگهر سیستمی كۆتا نهبوایه وهك توركمان دهتانتوانی ئهو ٥ كورسیه بهێنن؟ مونا قههوهچی وتی: یەک کورسیشمان بەدەست نەدەهێنا، چونکە تا ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان نەگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان و مادەی 140 جێ بەجێ نەکرێت کەدەنگی ڕاستەقینەمان لەو ناوچانەیە تا ئەوانە نەکرێت مەحاڵە تورکمان یەک نوێنەریشی هەبێت لەناو پەرلەمانی کوردستان، ئهگهر مادەی 140 جێ بەجێ کرا ئەو ناوچانە گەڕانەوە سەر هەرێمی کوردستان ئەوکات خۆمان سیستمی کۆتا ڕەتدەکەینەوە."
قەهوەچی ئاماژەی بەوەکرد " لەهەشت کابینەی ڕابردووی حکومەتی هەرێم تورکمانەکان بەشداری ڕاستەقینەیان نەبووە بە وەزارەتێکی خزمەتگوزاری بەشدارییان دەکرد کە ئەوەش هەندێکجار دەبووە کێشە لەنێوان چوار لیستە تورکمانەکە کە بەچوار لیست یەک وەزارەتمان دەدرایە، ئیتر کاتی ئەوەیە بەڵێنی خۆمان بە دەنگدەرەکانمان جێ بەجێ بکەین کە پێکهاتەی تورکمانیش بەشداری ڕاستەقینەی لە کوردستاندا هەبێت کە هاوشێوەی کورد خۆمان بەخاوەنی ئەم وڵاتە دەزانین."
سەبارەت بەوەی ئەگەر سیستمی کۆتا نەبێت پێتان وایە وەک تورکمانەکان دەتانتوانی 5 کورسی پەرلەمانی بهێنن؟
مونا قاوەچی وتی" یەک کورسیشمان بەدەست نەدەهێنا، چونکە تا ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان نەگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان و مادەی 140 جێ بەجێ نەکرێت کەدەنگی ڕاستەقینەمان لەو ناوچانەیە تا ئەوانە نەکرێت مەحاڵە تورکمان یەک نوێنەریشی هەبێت لەناو پەرلەمانی کوردستان، ئهگهر مادەی 140 جێ بەجێ کرا ئەو ناوچانە گەڕانەوە سەر هەرێمی کوردستان ئەوکات خۆمان سیستمی کۆتا ڕەتدەکەینەوە."
سەرۆکی لیستی چاکسازی تورکمانی ئەوەشی وت" هۆکارێکی تری کەمی دەنگەکانمان ئەوەبووە تا ئێستا بەشداری ڕاستەقینەمان نەبووە لەحکومەت بۆیە ناهەقی خەڵک ناگرم لەکوێ متمانە بکات، لەکابینەکانی ڕابردوو پۆستەکان بە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت دابەش کراوە بەسەر هەندێک لەوانەی کە بەڕۆژ لەحکومەت بوون بەشەو-یش لە ئۆپۆزسیۆن بەڵام ئێمە لەبەر دۆخی کوردستان قسەمان نەکردووە بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ئەمجارە شاندی پێکهێنەری حکومەت بەنیازە بەشداری ڕاستەقینە بە هەموو پێکهاتەکان بهتوركمانیشهوه بکات."
دەربارەی ئەوەی ئەگەر تورکمان داواکاری جێ بەجێ نەکرێت ئایا دەبنە ئۆپۆزسیۆن ؟ مونا قاوەچی وتی" ئێمە لەهەموو کابینەکانی حکومەتدا بەشداریمان لەحکومەت کردووە وەک پێکهاتەی تورکمان ، ئێمە وەک خۆمان وەک پارتی چاکسازی هیچ کات بیرمان لەوەنەکردۆتەوە ببینە ئۆپۆزسیۆن، ناکرێت لەبەر بەرژەوەندی خۆمان بەیانیان لەدەسەڵات بین و ئێوارانیش لە ئۆپۆزسیۆن، وە هەروەها وای بۆناچم حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان کە شاندی پێکهێنەری حکومەتی هەیە داواکاری تورکمان ڕەتبکاتەوە چونکە لەمافی خۆمان زیاترمان داوانەکردووە."