له وتووێژێكی ژیار محمه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نیعمه‌ت عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێم په‌رله‌مانتاربوون وه ئێستا بونه‌ته‌وه به په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی كوردستان یا په‌رله‌مانی عیراق كه موچه‌ی شه‌ش مانگ خانه‌نشینیه‌كه‌یان وه‌رگرتووه جگه له پێشێلكردنی یاسا و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كارێكی " نائه‌خلاقی وه‌زیفیه" چونكه ئه‌وان هێشتا له ئه‌ركدان ئیتر موچه‌ی خانه‌نشینی چی؟! وه دوای چوار ساڵی تر دووباره خانه‌نشینی وه‌رده‌گرنه‌وه، ده‌شڵێت" هه‌ر قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن گوایه داویانه به فڵانه ده‌زگا یا یا نه‌خۆشخانه و منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتیار، ئه‌وه پاساوێكی " نامه‌نتقی و نایاسایی و چه‌واشه‌كارییه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه" چونكه خودی وه‌رگرتنی پاره‌كه نایاساییه با ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت بچن له گیرفانی خۆیان خێر بكه‌ن نه‌ك به پاره‌ی نایاسایی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بڵاوبێته‌وه جۆرێكه له فشار، وه نوسراو ده‌كه‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌چۆن ئه‌و په‌رله‌مانتاران به‌وجۆره یاسایان پێشلكردووه؟! چونكه ئه‌وه شتێكی زۆره سه‌ره‌تاییه له‌یاسا، هه‌موو كه‌س ده‌زانێت نایاسایییه، بۆیه پێویسته به‌زوترین كات پاره‌كانیان بگێڕنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر لهپهرلهمانتارێك ئاماده‌نه‌بوو پاره‌كه بیگێڕێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت دادگایی بكرێت، ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه په‌رله‌مانتار بێ ئاگاداری خۆی خانه‌نشین كرابێت و ده‌ڵێت" ئه‌و ڕۆژه‌ی فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی چووه په‌رله‌مان هه‌موو په‌رله‌مانتاران خۆیان ئاماده‌بون وه خۆیان مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو كردووه ئه‌گه‌ر وانیه با به‌نوسراو فه‌رمانگه ئاگاداربكهنووه و پاره‌كه بگێڕنه‌وه بڵێن ئێمه ئێستا له "وه‌زیفه"داین."
نیعمه‌ت عه‌بدوڵا له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد" به‌پێی یاسای خانه‌نسینی شارستانی له عیراق هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك دوای ته‌واو بونی كاره‌كه‌ی كه خانه‌نشین كرا موچه‌ی شه‌ش مانگی خانه‌نشینی وه‌ك (موكافه‌ئه) به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌خولی چواره‌م دوباره بۆته‌وه په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نیه ئه‌و خاننشینه وه‌ربگرێت له‌ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكدا چونكه ئه‌وان تا ئێستا له ئهركهكنیان به‌رده‌وامن و خانه‌نشین نه‌بوون، وه دوای چوار ساڵی تر جارێكی تر خانه‌نشینی وه‌رده‌گرنه‌وه."
سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا بونه‌ته په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عیراق به‌ڵام خانه‌نشینی شه‌ش مانگیان له‌هه‌رێم به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌رگرتووه، وتی" به دڵنیایی ئه‌وه‌ش نایاساییه، به چ مافێك كه ئه‌و ئێستا ده‌چێته په‌رله‌مانی عیراق و له‌وه له وه‌زیفه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام موچه‌ی خانه‌نشینی له‌هه‌رێم وه‌رده‌گرێت؟! خۆ دوای ته‌واو بونی په‌رله‌مانی عیراقیش هه‌مان خانه‌نشینی وه‌رده‌گرنه‌وه، هه‌ر له‌ڕووی "ئه‌خلاقی وه‌زیفی-شه‌وه" كارێكی نه‌گونجاوه له "وه‌زیفه" به‌رده‌وام بن و به‌ڵام "موكافه‌ئه"ی خانه‌نشینی( موچه‌ی شه‌ش مانگی) خانه‌نشینی به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌ربگرن."
سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی به‌شێك له‌و پهرلهمنتارانهی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن" بێ ئاگاداری خۆمان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ناوی ناردوین بۆ خانه‌نشینی"، ده‌ڵێت" شتی وانیه، فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی خۆی چووه بۆ په‌رله‌مان هه‌موو په‌رله‌مانتاران ئاماده‌بوون، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر وایه ئاگادار نه‌بوون ده‌بوو خۆیان بچن بڵێن ئێمه ئێستا له "وه‌زیفه " به‌رده‌وامین و خانه‌نشین نین."
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر " پێشێلكردنی یاسا" له‌لایه‌ن به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران وه‌ك خۆی ده‌ڵێ به‌هۆی وه‌رگرتنی موچه‌ی شه‌ش مانگی خانه‌نشینی له‌كاتێكدا هێشتا به‌رده‌وامن له‌په‌رله‌مانتاری؟ نیعمه‌ت عه‌بدوڵا وتی" خۆی ئه‌گه‌ر ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بڵاوبكرێته‌وه جۆرێكه له فشار، به‌ڵام وه‌ك یه‌كێتی په‌له‌مانتاران ئێمه ده‌زگایه‌كی ڕاوێژكارین نوسراو ده‌كه‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسا له‌لایه‌ن ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره‌وه."
سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌شی وت" ئه‌مه شتێكی " زۆر بیدائیه" (سه‌ره‌تاییه ) ده‌بێت په‌رله‌مانتاران خۆیان بزانن كه ئه‌مه نایاساییه و پێشێلكردنی یاسایه به‌ته‌واوی ."
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" هیچ پاساوێك نیه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و موچه خانه‌نشینیه، له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئێستاش په‌رله‌مانتارن بۆیه ئه‌گه‌ر به "نه‌زان-یش" وه‌ریانگرتبێت پێویسته به‌زوترین كات بچن پاره‌كه بگێڕنه‌وه و بڵێن ئێمه ئێستا له ئه‌ركداین."
نیعمه‌ت عه‌بدوڵا جه‌ختی كرده‌وه" پێویسته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌زوترین كات ئه‌و پاره‌یه له‌و په‌رله‌مانتارانه وه‌ربگڕێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌نه‌بوو پاره‌كه بگێڕێته‌وه بێگومان دادگایی ده‌كرێت، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وه پێشێلكردنێكی یاسایه به‌ئاشكرا."
ده‌رباره‌ی وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ده‌ڵێن خانهنشینیهكهمان وه‌رگرتووه داومانه به موچه‌ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌كه‌یان، یا نه‌خۆشخانه‌ی هیوا یاخود منداڵانی بێ باوك؟
سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و قسانه‌ی به پاساو و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك بۆ پێشێلكردنی یاسا له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌وه وه‌سفكرد و وتی" ئه‌وه نابێت له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وابكه‌ن، پاساو هێنانه‌وه هیچ مانایاكی نیه بابچن له‌سه‌ر حسابی خۆیان خێر بكه‌ن، نه‌ك بچن پاره له‌حكومه‌ت وه‌ربگرن ، ئه‌و پاره‌كه‌ی وه‌رگرتوه ئه‌وجا ده‌یدات به‌خێر یا شه‌ڕ ئه‌وه خۆی لێی به‌رپرسه بابه‌تی خه‌رج كردنه‌كه‌ی، خۆی ههرنهدهبوو وه‌ریبگرن كه وه‌ریده‌گرن دێن پاساوی "نامه‌نتقی و نایاسایی" ده‌هێننه‌وه كه ئه‌مه به‌ڕاستی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه، چونكه وه‌رگرتنه‌كه‌ی نایاسایی و پێشێلكارییه وه‌ك وتم، ئه‌وان دێن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نایاسایی كارێك ده‌كه‌ن كه‌ئه‌وه‌ش ده‌بێت به نایاسایی وه‌ك بنه‌مایه‌كی یاسایمان هه‌یه ده‌ڵێ: ( مایبنی علی الباطل فهو باطل)."
نیعمه‌ت عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی قسه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه" ئه‌و پاساوانه هیچ له بابه‌تی پێشێلكردنی یاساییه‌كه ناگۆڕێت چونكه هه‌ر وهرگتنهكهی نایاساییه دواتر دێن پاساوی بۆ ده‌هێننه‌وه كه ئه‌مه جگه له "نامه‌نتقی و نایاسایی" چه‌واشه‌كاری-یشه، جا په‌رله‌مانتاری هه‌ر لایه‌نێك كردبێتی ئه‌گه‌ر خۆ-ش بم نه‌ك نایاسایی به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه."