لە وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی چه‌ند چالاكوانێكی سیاسی له‌ڕۆژانی ڕابردوو له‌شاره‌كه ده‌ڵێت" هیچ کەسێک داوای مۆڵەتی فەرمی لە ئێمە نەکردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە و گردبونەوەیەک ، وە دامودەزگاکانی ئاسایش لەو چوارچێوەیه مامەڵە دەکەن، بەشێکی زۆری ئەو خۆشەویستانە ئێستا ئازادن، وە ئەوانی تریش ئەگەر مابێتنەوە ئێمە بەگەرمی لەسەر خەتین تا لێکتێگەیشتنی هاوبەش هەبێت، وەک دەزانرێت بارودۆخی ناوچەکە ئێستا بە بارودۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێنێ وە ئەو بارودۆخانەی کە لەناوچەکەدا هەیە پێویستیان بە ئیدارەدانە بۆیە ئەمە لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیەیە نەک ڕێگری کردن بێت لە ئازادی چالاکی سیاسی و ڕادەربڕین ، ده‌شڵێت: له‌خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ڕابردوو مه‌ترسی هه‌بوو دۆخی سلێمانی وه‌ك حه‌له‌ب و كه‌ركوك و شه‌نگال و عه‌فرینی لێبێت، به‌ڵام به هه‌وڵی خه‌ڵك و داموده‌زگا ئه‌منی و حكومیه‌كان ئه‌و دۆخه ئیدارهدرا، وه ئه‌و مه‌ترسیه به ئێستاشه‌وه به‌رده‌وامه، وه ئێستاش و هه‌موو كات مه‌ترسی هه‌یه دۆخی سلێمانی وه‌ك عه‌فرین و كه‌ركوك و شه‌نگال و حه‌له‌بی لێبێت ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی باش نه‌درێت، وه هه‌ر بستێكی كوردستان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه "معرض" ه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی وه‌ك "ڕۆژئاوا"ی لبێت ئه‌گه‌ر خه‌می پرسه نیشتمانیه‌كانی تێدا نه‌خورێت و ئیداره‌یه‌كی باشی تێدا نه‌نرێت."، بۆیه كه حكومه‌تی خه‌ڵك و هاوڵاتیمان دروست كردووه سه‌روه‌ری یاسامان په‌یڕه‌وكردووه پێویسته پشتیوانی بكرێین پارێزگاری سلێمانی (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) ده‌شڵێت،" دۆخی كوردستان ئێستا له ئاستێكی زۆر باشدایه، كێ-ش پێی وایه له‌سلێمانی دۆخه‌كه له‌هه‌ولێر و دهۆك باشتر نیه ده‌توانێت چالاكیه‌كانی به‌رێته هه‌ولێر و دهۆك، كه‌ركوك و به‌غداد، ئه‌و كهناڵانهشی پێیان وایه ڕێگریكردن له "فیلم" ێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌توانن فلیمه‌كه له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه په‌خش بكه‌ن."
لەسەرەتای وتووێژەکەدا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەهۆکاری دۆخی سلێمانی کرد و وتی" هۆکاری دۆخی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی کە ئەنجومەنی وەزیران دەریکردووە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو بابەتانەی کەهەن پەیوەست بن بەدەرەوەی هەرێمی کوردستان پێویستیان بەوەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی دامودەزگا فەرمیەکان هەیە."
پارێزگاری سلێمانی ڕونیكرده‌وه" مه‌به‌ستم له ئەو "ئیجرائاتانە"ی لەسلێمانی دەکرێت لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران نیە، بەڵام بڕیار لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە هەر لایەنێکی سیاسی بیەوێت چالاکی سیاسی بکات دەىێت مۆڵەتی فەرمی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت."
ئایا نمایش کردنی فیلم و بڵاوکردنەوەی کتێب پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەت هەیە؟
پارێزگاری سلێمانی بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە و وتی" ئەو "فیلمانە" ئەگەر تێبینیەکی دامودەزگا ئەمنیەکانی لەسەر بێت لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکرێتەوە ئەگەرنا هیچ سینەمایەک دانەخراوە بە سینەما سالم-یشەوە، ئێستا کراوەتەوە ئه‌م ساته‌ی كه قسەدەکەین، ئێمە ئەرکمانە سینەما لە (یەک)ەوە بکەینە هەزار نەک (یەک)ێکمان هەبێت دایبخەین، بەڵام دەربارەی ناوەڕۆکی ئەو فیلمانەی کەهەن وەک دەزانرێت ئێـمە پەیوەستین بەو یاسا و دەستور و پەیڕەوانەی کە له یەکەمدا عیراق هەیەتی دووەم هەرێمی کوردستان، مامەڵەی ئەو کەیسانە بەوشێوازە دەکرێت کەیاسا و دەستورەکان ڕێنماییەکانیان پێدەرکردووە وە ئەگەڕێتەوە بۆ ویستی دامودەزگا ئەمنیەکان کە دەیانەوێت تێبگەن لەگەڵ ئەو لایەی دەیەوێت کارەکە نمایش بکات تەنها ئەوەیە."
هەروەها لەبارەی ئەوەی ئایا دەستگیرکردنی ئەوکەسانەی ئەندام و بەرپرسی" تەڤگەری ئازادی "بوون بە ئاگاداری تۆ بوو وەک پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له‌هه‌مانكاتدا ؟
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی" هیچ کەسێک داوای مۆڵەتی فەرمی لە ئێمە نەکردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە و گردبونەوەیەک، وە دامودەزگاکانی ئاسایش لەو چوارچێوەیه مامەڵە دەکەن، بەشێکی زۆری ئەو "خۆشەویستانە" ئێستا ئازادن، وە ئەوانی تریش ئەگەر مابێتنەوە ئێمە بەگەرمی لەسەر خەتین تا لێکتێگەیشتنی هاوبەش هەبێت، وەک دەزانرێت بارودۆخی ناوچەکە ئێستا بە بارودۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێ، وە ئەو بارودۆخانەی کە لەناوچەکەدا هەیە پێویستیان بە ئیدارەدانە بۆیە ئەمە لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیەیە نەک ڕێگری کردن بێت لە ئازادی چالاکی سیاسی و ڕادەربڕین چونکە سلێمانی شانازی بەوەوە دەکات کە سەرچاوەی ئازادی ڕادەربڕین و میدیا و بڵاوکردنەوەیە."
وتیشی" وەک وتم ئەو "خۆشەویستانە" مۆڵەتی فەرمیان لێوەرنەگرتوین وە کە دەستگیکراوین لەگەڵ دەستگیرکردنیشیاندا نین چونکە نابێت کەس لەسەر دەربڕینی ڕای ئازاد دەستگیربکرێت، بەڵام ئەو "خۆشەویستانە " چ لەناو زیندان بن یا دەرەوەی زیندان مامەڵەیەکی زۆر مرۆڤانەیان لەگەڵ دەكرێت، ئێمـە لەسەر خەتین، تەنها لێکتێنەگەیشتن هەیە کە ئەویش چارەسەر دەکرێت."
کەواتە چارەنوسی "تەڤگەری ئازادی" چی لێ بەسەر دێت لەسلێمانی؟
پارێزگاری سلێمانی له‌وه‌ڵامدا وتی" ئەوە پرسیارێکە دەبێت لە "بەڕێزان و خۆشەویستان" ی تەڤگەری ئازادی بکرێت، ئێمە لایەنی خزمەتگوزارین لەشارەکە تێکەڵ بە دۆسیەی ئەمنی نابین تەنها بۆ پشتیوانی کردن و ڕێکخستنی نەبێت."
دەنگۆی ئەوە هەیە کۆی ئەو ڕێ و شوێنانەی گیراوەتە بەر لەسلێمانی لەسەر داوای تورکیایە وەک مەرجی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی بەڕووی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی؟
د.هەڤاڵ وتی" نەخێر هەر وڵاتێک کەدرواسێی وڵاتێکی ترە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و یاسا نێودەوڵەتیەکان پەیوەندی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە دیاری دەکەن، کوردستان یا سلێمانی ناتوانێت پشتیوانی هیچ کەس بکات کە مامەڵەکردنی لەگەڵ شوێنێکی تردا بێت واتە لەدەرەوەی چوارچێوەی لۆکا‌ڵی بێت بۆیە ئەمە دەبێت حکومەتی هەرێم وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئەگەر هێزێک لە ناوخۆی هەرێم بێت جێی مەترسی بێت بۆ وڵاتێکی تر چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە هیچ شوێنێک بە قەد سلێمانی وە هیچ لایەنێکی سیاسی بەقەد هێزە سەرەکیەکانی سلێمانی بەبزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان-یشەوە کەس ناتوانێت "موزایەدە"ی ئەوەیان بەسەردا بکات کە دڵسۆز نەبوون بۆ دۆزە نیشتمانی و نەتەوایەتیەکان بۆیە دەبینن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داخراوە، پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان لەحاڵەتی پچڕاندایە لەگەڵ تورکیا، لێرە پرد وچوارڕیان ناونراوە بەناوی عەفرین و کۆبانی-ەوە ، دوازدە هەزار گوڵ چێنراوە، پرسەی گشتی و هاوخەمی گشتی ڕاگەیەنراوە وە سلێمانی سەنگەرێکە ئەرکی هەموو لایەکە کەخۆی بەدڵسۆزی کورد و کوردستان و ئامانجەکەی دەزانێت سەنگەری دووهەم و پشتەوەیە ئەوەی کورد و کوردستان و ئامانجەکانی خۆش دەوێت دەبێت سلێمانی بپارێزێت بۆ ئەوەی سەنگەری کارکردنی خۆی بە ئازادانە بمێنێتەوە نەک خۆی ببێت بەمەترسی بۆ ئەو ئازادیەی کە لەسلێمانیدا هەن."
كێ مه‌ترسیه له‌سه‌ر ئازادییه‌كانی سلێمانی وه‌ك خۆت ئاماژه‌ت پێدا ؟
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وهڵامكهی به‌م شێوه‌یه بوو" هه‌ركه‌سێك سلێمانی نه‌پارێزێت وه بیخاته ژێر ئه‌و بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی كه‌هه‌یه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر سلێمانی دروست ده‌كات ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێمه كه‌س به‌هی خۆی نه‌زانێت ئه‌و كه‌سه به‌خۆی بزانێت كه‌بۆی ده‌بێت چونكه ئه‌وه بارودۆخی كه‌ركوك-ه له‌ته‌نیشتمانه‌وه، بارودۆخی شه‌نگال، ڕۆژئاوا، عه‌فرین، بۆیه كورد پێویسته بهلۆژیكێكی تر مامه‌ڵه بكات كه ئامانجه نیشتمانیه‌كانی یه‌ك بخات خه‌باتی نیشتمانی پارچه‌یه‌ك نه‌بێته ئامانج و ئه‌نجام بۆ پارچه و شوێنێكی تر وه ئه‌جێندایه‌كی نیشتمانی واشمان هه‌بێت كهههنگاوێك بچینه پێشه‌وه پارچه‌یه‌ك چووه پێشه‌وه له‌سه‌ر حسابی پارچه‌یه‌كی تری كوردستان نه‌بێت كه‌هاتینه "دواوه هۆكاری پاشهكشهكهمان فشاری لایه‌نێكی سیاسی كوردستان نه‌بێت.
بۆچی هیچ مه‌ترسیه‌ك هه‌یه كه سلێمانی هاوشێوه‌ی شه‌نگال و كه‌ركوك و عه‌فرین ببێته شوێنی ململانێی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ی كێشه؟
له‌وه‌ڵامدا پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند" له‌خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی (پار)یشدا ئه‌م مه‌ترسیه هه‌بوو به‌ڵام به ئیراده‌ی خه‌ڵك و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان و حكومیه‌كان و هه‌موو لایه‌ك "ئیداره" درا من ئومێد ده‌كه‌م ئێمه بتوانین خزمتگوزارییهكان به‌رینه پێشه‌وه ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و ئازادییه‌كان زیاتر بكه‌ین به‌مانای وشه كه حكومه‌تی خه‌ڵك و هاوڵاتیمان دروست كردووه سه‌روه‌ری یاسامان په‌یڕه‌وكردووه پشتیوانی بكرێین كورد پێویستی به‌وه‌یه وه‌كو جوله‌كه‌كان دوو شت به بنه‌ما بگرن یه‌كه‌م ئاشتی دووه‌م به‌هێزكردنی ئابوری، چونكه بینیمان له سه‌د ساڵی رابردوو بژارده‌ی چه‌ك نهیگهیاندین به ئامانج بۆیه كورد پێویسته به میكانیزمی كاركردنی خۆیدا بچێته‌وه هه‌وڵی زیادكردنی دۆسته‌كانی بدات نه‌ك له‌ده‌ستدانی هه‌روك له ڕیفراندۆم بینیمان، له‌له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها له ڕۆژئاوا بینیمان."
ده‌مه‌وێت ڕونتر پرسیاره‌كه بكه‌م هه‌ندێك مه‌ترسی هه‌بوو كه‌به‌شێك له‌چاودێران له‌ڕابردوو ده‌یانوت سلێمانی "كاندیده" بۆ ئه‌وه‌ی ببێته حه‌له‌ب، تۆش لهوهڵامهكانتدا ئاماژه‌ت به كه‌ركوك و شه‌نگال و عه‌فرین كرد؟ ئایا مه‌ترسی بون به‌حه‌له‌ب و عه‌فرین و شه‌نگال و كه‌ركوكی سلێمانی هه‌یه له‌ڕووی دۆخه‌وه؟
پارێزگاری سلێمانی وتی" به‌ڵێ ئه‌و مه‌ترسیه هه‌میشه هه‌یه چونكه له‌عیراقدا ده‌ستور جێ به‌جێ ناكرێت، ته‌نها لاوازه‌كان داوای جێ به‌جێ كردنی ده‌ستور ده‌كه‌ن، سوپایه‌كی نیشتمانی یه‌كگرتوومان نیه، ئه‌وه دۆخی سنوره‌كان ده‌زانین، بۆیه كورد له‌هه‌ر شوێنێكه به ڕه‌وه‌ندی كوردی-شه‌وه پێویسته هه‌وڵی پاراستنی ده‌سكه‌وته نیشتمانیه‌كان بده‌ن نه‌ك ئێمه له‌ناو خۆماندا "دیزه به‌ده‌رخۆنه" یان پێ بكه‌ین و "میر و گوزیری پێبكه‌ین" بۆیه هه‌ر بستێكی كوردستان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه "معرض" ه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی وه‌ك "ڕۆژئاوا"ی لبێت ئه‌گه‌ر خه‌می پرسه نیشتمانیه‌كانی تێدا نه‌خورێت و ئیداره‌یه‌كی باشی تێدا نه‌نرێت."
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له كۆتایی وتووێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌ندێك ده‌نگۆ و داوای دایه‌وه كه پێییان وایه دوای قه‌ده‌غه‌كردنی نمایشكردنی "فیلم"و داخستنی سینه‌ما "سالم" و قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب و ده‌ستگیركردنی چالاكوانان پێویسته نازناوی "پایته‌ختی ڕۆشنبیری" له‌سلێمانی بسه‌نرێته‌وه"، له‌و ڕووه‌وه پارێزگاری سلێمانی وتی" ئه‌ركی داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت پاراستنی ئازادی و ڕێكخستنی ئازادیه، ئازادی ئه‌وه‌نیه هه‌ركه‌س ویستی چۆنی بیركرده‌وه له‌ده‌رونی خۆی وای ده‌ربڕێت ئه‌گه‌ر وابێت نه ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌توانێت بڕوات نه خوێندكار له پۆلدا داده‌نیشێت، نه‌ده‌شتوانێت له پۆلێكه‌وه بچێته پۆلێكی تر، ئێمه وه‌ك ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستن و ڕێكخستنی ئازادی پشت به‌ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستین ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی خه‌ڵك و ده‌سكه‌وته‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵ داخستنی سینه‌ما و قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب و یاساغ كردنی بیروباوڕی كه‌س نین، وه ئه‌و هه‌موو نمونه ئازادیه‌ی له‌سلێمانی هه‌یه جیاوازی بیروڕای سیاسی و شوێنی دروستبونی حیزبی نوێ و به‌رده‌وامی چالاكی حیزبه‌كانی تر كه‌هه‌بوون له‌پێشوتر بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌ك كه‌وتنێك هه‌بێت یه‌ك نمونه ناتوانێت ئه‌وانه‌ی سلێمانی بسڕێته‌وه ئومێد ده‌كه‌م ڕێز له‌م ئازادیی بگیرێت."
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی وت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی نازناوی پایته‌ختی ڕۆشنبیری لهسلمانی دروست نیه، چونكه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه به‌ته‌نها "سینه‌ما"یه‌ك نه‌یبه‌خشیووه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پیره‌مێرد و نالی و سالم پێیان به‌خشیووه كه ئه‌وكات سینه‌ما نه‌بوو."
پارێزگاری سلێمانی (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) جه‌ختی كرده‌وه" دۆخی كوردستان ئێستا له ئاستێكی زۆر باشدایه، كێ-ش پێی وایه له‌سلێمانی دۆخه‌كه له‌هه‌ولێر و دهۆك باشتر نیه ده‌توانێت چالاكیه‌كانی به‌رێته هه‌ولێر و دهۆك، كه‌ركوك و به‌غداد، ئه‌و كهناڵانهشی پێیان وایه ڕێگریكردن له "فیلم" ێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌توانن فلیمه‌كه له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه په‌خش بكه‌ن."