پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانە و تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەریمی کوردستان بەڵام تا ئێستا سەرەدانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان نەکردووە و لەگەڵی کۆنەبووتەوە ، لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و هەڵویست و بەرنامەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ، شوان ڕابەر بریاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت تا ئیستا پارتی و یەکێتی کە هێزی یەکەم و دووەمی براوەن ڕاسپێردراون بە پێکهێنانی حکومەت لەنێوان خویاندا رێکنەکەوتوون کۆمەڵێک گیر و گرفتیان هەیە تا ئەوان رێکنەکەون داوا لە حیزبەکانی تریش ناکەن، کۆمەڵێک کێشەیان هەیە بە تایبەتیش لەسەر دابەشکردنی پۆستە باڵاکان رێکنەکەوتوون .
بەرنامەی کۆمەڵێ ئیسلامی چی دەبێت بۆ حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ئەگەر بەشداری بکات؟
شوان رابەر لەوبارەیەوە دەڵێت جارێ کۆمەڵ لە سۆنگەیەوە بریاری نەداوە بەشداری بکات یان نەکات ، هەر کاتێک کە پارتی وەکو کوتلەی یەکەم داوای لە کۆمەڵ کرد ئەو کات کۆمەڵ قسەی خوی دەکات بەڵام بەشێوەیەکی گشتی و مەبدەئی کۆمەڵ تەماشا دەکات میکانیزمی پێکهێانی حکومەت چوونن و ئەو لایەنانە کێن کە بەشداری دەکەن و بەرنامەکەی چوونە و ڕۆڵی کۆمەڵ لە نێو حکومەت چ دەبێت ئایا دەتوانێت چ خزمەتێک بکات چ دەورێک ببینێت.
پارتی وگۆڕان چەند کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی پیکهێنانی حکومەتی هەرێم کردووە بەڵام تا ئێستا پارتی و کۆمەڵ هیچ کۆبوونەوەیەکیان نەکردووە نێوان کۆمەڵ و گۆڕان ئێستا چوونە جاران لە سەر زور پرس هاوهەڵویست بوون ؟
بریاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی گووتی: کۆمەڵ و گۆڕان لە رابردوو لە سەر هەندێک پرسی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک هاوهەڵویست بوون لە ئیستاشدا نێوانان هەر وەکو جاران خوشە و باشە بەڵام هەرلایەنو سەربەخۆیە ، کۆمەڵ لە ژێر هەژموون وسیاسەتی هیچ حیزبێکی ناوخۆ یان وڵاتێکی دەرەکی نیە لە بریارداندا سەربەخۆیە بە تایبەتیش سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کۆمەڵ لەگەل گۆڕان هیچ ئتیفاقیەکی ستراتیژی نیە ، هەردووکمان ئازادین سەربەخۆین.
لە بارەی ئەوەی کە ئاخو هیچ ڕاپرسیەک لە نێو کۆمەڵدا کراوە بۆ بەشداربوون یان بەشدارنەبوون لە حکومەتی هەرێم ناوبراو دەڵێت نەخێر
باسی ئەوەت کردووە کە ئەم حکومرانیە خراپە ئێوە بەرنامەتان چیە بۆ باشترکردنی؟
ئەگەر کۆمەڵ بەشداری بکات یان نەکات لە هەردوو ڕوو و ئاراستەوە بەرنامەی دەبێت ئەگەر ببێتە ئۆپۆزسیۆن بە تەنیا بێت یان لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن بێت بە تاکید بەرنامەی بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی دەبێت بەو مانایەی کە فشار بخاتە سەر حکومەت کە خەڵک هوشیار بکاتەوە هەنگاوی هەمەلایەنە بگرێتە بەر ئەگەر لە حکومەتیش بێت بەهەمان شێوە هەر لەسەرەتای دەسپێکی دانوستانەکان بە بەرنامەیەک دەچێتە ناو دانوستان و پێکهێنانی حکومەت ئەوکاتە مەشروعی خوی بە لایەنی راسپێردراو ڕادەگەیەنێت
زیاتر لە 100 ڕۆژە بەسەر هەڵبژاردنەکان تێپەرێون بەپێی ئەو زانیاریانەی جەنابتان بۆچی حکومەت پێکناهێت؟
هۆکارەکەی ئەوەیە پارتی و یەکێتی کۆمەڵێک گیروگرفتیان لە نێو خویاندا هەیە تا رێک نەکەون حکومەت پێکناهێت بەڵام لێرەدا خەڵک زەرەرمەند دەبێت، لەبارەی ئەو گیروگرفتانەی نیوان پارتی و یەکیتی شوان ڕابەر دەلێت دوای ئەوەی کە دکتۆر بەرهەم بوو بە سەرۆک کۆمار ئیدی جۆرێک لە ململانێ و کێشە لە نێوان پارتی و یەکێتی هاتە ئاراوە دواتر کە حەقائیبی ویزاری لە بەغدا دابەشکرا یەکێتی هەندێکی بە مافی خوی دەزانی و پارتی هەندێکی بە مافی خوی دەزانی زیاتر تا ئێستا وەزارەتەکان بەر پارتی کەوتوون کاتێک کە دێن لێرە حکومەت پێکدەهێنن پارتی دەیەوێ بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ یەکێتی یان لایەنەکانی تردا بکات کە خاوەنی 45 کۆرسیە بەر لەوەی کە دانوستان دەست پێ بکات بە رێککەوتن لەگەڵ حیزبەکان رێککەون سەرۆکایەتی هەرێمی زیندوکرووتەوە و بۆ خویشی داناوە و لە هەمان کاتدا سەرۆکی حکومەتیشی بۆ خوی داناوە ئیدی یەکێتیش لە ئەنجامی ئەوە نەگەیشتووتە قەناعەت لەگەڵ پارتی کە حکومەتەکەی لە گەڵ پێکبهێنیت .