Accessibility links

تارا حسێن: یەکێتی دەیەوێت لەسەر حیسابی ئێمە لە تورکیا نزیک ببنەوە


پاش ئازادبوونی تارا حسێن وتەبێژو جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە زیندانی ئاسایشی گشتی لە سلێمانی، ئەم وتوێژەی لەگەڵ سازدراوە سەبارەت بە دەنگۆی لێدان و سوکایەتی پێکردنیان لە لایەن ئاسایشی گشتی یەکێتی نیشتیمانییەوە، هەروەها ئەمانیش وەکو پارتێکی نزیک لە پەکە کە لە رابردوو لە ژێر دەسەلاتی یەکێتیدا تا رادەیەک ئازادییان هەبووە لە چاو ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی پارتی، بۆچی ئەمانیش بارودۆخی سیاسی یەکێتی لێک نادەنەوە کە دەیەوێ تا رادەیەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا توندوتۆڵ بکاتەوە.

لەو بارەیەوە تارا پیی وایە ئەو پانتاییە ئازادەش کە هەیان بووە لە رابردوو هەر بەم چەشنەبووە "هەر گرتبونەوەیەکمان لە دژی ئێران هەبووبێت، ئەوا هەولێر رێگەی پێداوین، یان لە دژی تورکیا یەکێتی رێگەی پێ داوین، ئیمە زۆربەی کارو چالاکییەکانمان لە دژی ئەو وڵاتانەیە کە وڵاتی داگیرکارن و خاکی کوردیان بەش بەش و داگیر کردووە، بەلام هەموو کات بەرژەوەندی تاکە کەسی سیاسی و حیزبی لێک دراوەتەوە، نەوەکو بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک."

ئەو خانمە کە ساڵانێکە خۆ وتەنی خەباتی سیڤڵی بە ڕیوەدەباو بۆ ئازادی ژنان تێدەکۆشێت، ئەو رەفتارەی ئاسایشی یەکیتی بە لاوە نەنگ بووە، دەشڵێت "ئێمە گرت بونەوەمان نەکردبوو، بە نیازی خۆپیشاندان نەبووین تا مۆلەت وەرگرین، پاشان پەیوەندیمان لەگەڵ یەکێتیدا هەیە، دەیان توانی لە رێگای کۆبوونەوەی سیاسی رەوشەکە روون بکەنە، نەوەک نانەوەی ئەو پشێوییە، کە دڵنیام یەکێتی خۆی ئەوەی ویستووە، پاشان ئێمە چەکدار نەبووین، ئەو هەموو لیدانەیان دەرهەقمان بەکار هێنا، وەکو سیاسییەک پێم ناخۆش بوول ە لایەن هاوشارییەکانم و هاوزمان و یەک گۆشت و خوێنەوە ئەوەمان پێ کرا ."

لە وتوێژەکەدا باسی ئەوەش دەکات کە نزیک بوونەوەی یەکێتی لە تورکیا بە زیانی تەواو دەبێت، چونکە یەکێتی وەکو حیزبێکی خاوەنی هەزاران شەهیدو خەباتی نەتەوەییو نیشتیمانی گرێدابوو، پاشگەز بوونەوە لەو دروشمانە کۆتایی پێهێنانی یەکێتییە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:08 0:00

XS
SM
MD
LG