Accessibility links

سه‌فین دزه‌یی: هەرێمی کوردستان یاریکەرێکی بەهێزە لەو گەمە سیاسیەی کە لەناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت


سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

لەوتووێژێکی ژیار محەمەد له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا لەگەڵ وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی ئاماژەی بەهۆکاری سەردانی وەزیران و بەرپرسانی وڵاتانی جیاجیا کرد لەماوەی مانگێکدا بۆ هەرێمی کوردستان لەپاش سەردانیا بۆ بەغداد، دزەیی ڕایگه‌یاند " هەرێمی کوردستان یاریکەرێکی بەهێزە لەو گەمە سیاسیەی کە لەناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت، جگەلەوەی هەولێر هەمیشە شوێنێک بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عیراق وە ڕۆڵ و کەسایەتی "سەرۆک بارزانی" توانیوێتی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکان "یاخود ڕاگرتنی هاوکێشەکان"،ده‌شڵێت" عیراق وڵاتێکی گرنگە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەقامگیری بەواتای سەقامگیری ناوچەکە و نێودەوڵەتی دێت، " ئەو وڵاتانە نایانەوێت ئاژاوە و ناسەقامگیری لەناوچەکە هەبێت چونکە بەڕاستی هەموو لایەک مەترسی ئەوەیان هەیە کە دووبارە ئەگەر "فەراغێک" یا ناکۆکیەک لەنێوان هەولێر و بەغداد دروست بێت ئەگەری هەیە ببێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی داعش وە یاخود "غەیری داعش-یش" لەبەر ئەوە هەموو شاندەکان دڵخۆشی خۆیان دەربڕیووە بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد، ئێستا گفتوگۆ و هاتوچۆ لەنێوان هەولێر و بەغداد بۆتە شتێکی ئاسایی وەک جاران نەماوە، جاران دەبووە مانشێتی هەواڵەکان هەر "ئەمڕۆ" شاندێکی وەزارەتی دارایی و پلاندان لەبەغدادن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێک وە بەبەردەوامی شاندی ئەمنی ئاڵوگۆڕ دەکرێت وە هەوڵیش دەدرێت کەشوهەوایەک دروست بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو "مەلەف-انەی" کە پێشتر دەستی بۆ درێژ نەکرابوون، سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەو شاندانەش لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەفین دزەیی وتی" خۆی کەسایەتیەکە وەک مەرجەعی چارەسەرکردنی کێشەکان لێی دەڕوانرێت نەک تەنها لەناوخۆی هەرێم بەڵکو لە عیراق-یش."

لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەفین دزەیی وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە بۆچی وێستگەی دووەمی سەردانی وەزیرانی وڵاتانی دەرەوە و شاندە بیانیەکان هەرێمی کوردستانە؟ دزەیی وتی" هەرێمی کوردستان لەپێش ساڵی (2003)وە کە خاوەنی "کیان و ئیدارەی" خۆی بووە شوێنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتی ئەوکاتی عیراق بوو، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی (بەعس-یش)، سەرکردە سیاسیەکانی کورد ڕۆڵی کاریگەرییان هەبووە لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ، هەر ئەوەش وایکرد کە ئەو "كیانە سیاسیەی" هەرێمی کوردستان چوارچێوەیەکی یاسایی دەستوری پێبدرێت وە سەردانی شاندەکان بۆ بەغداد سەردانی هەرێمی کوردستان-یشی بەدوادابێت، بەتایبەت لەدوای ساڵی (2014)وە پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی گرنگی هەبوو لەشەڕی داعش و تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش، وە لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ وای کرد کە تێکەڵێەکی زیاتر لەنێوان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەرێمی کوردستان دروست ببێت، لەلایەکی ترەوە هەرێمی کوردستان لەڕووی وزەوە لەنەخشەی وزەی جیهانی کەم تا زۆر جێی خۆی بکاتەوە، وە کۆمەڵێک گۆڕانکاری کەلەناوچەکەدا ڕوودەدەن هەرێمی کوردستان پشتیوانی ئەو گۆڕانکارییانەیە ئەمەش وایکردووە کەهەرێمی کوردستان سەنگی خۆی لەناوچەکەدا هەبێت."

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت" لە ئەنجامی هەوڵە سەرکەوتووە دیبلۆماسیەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەناوچەکەدا هەن گۆڕانکاری لەدۆخەکەشدا ڕوودەدات، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە جێگە و پێگەی هەرێمی کوردستان جێگای بایەخی ئەو وڵاتانەیە، وە هەرێمی کوردستان یاریکەرێکی بەهێزە لەو گەمە سیاسیەی کە لەناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت، جگەلەوەی هەولێر هەمیشە شوێنێک بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عیراق وە ڕۆڵ و کەسایەتی "سەرۆک بارزانی" توانیوێتی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکان، یاخود ڕاگرتنی هاوکێشەکان."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەم سەردانانە تاچەند پەیوەندییان هەیە بە بواری وزە و ئابوری "وەک خۆت لە بەشێک لەوەڵامە"کەتدا ئاماژەت پێکرد؟

سەفین دزەیی وتی" بەڵێ وزە بەشێکە لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە، بەڵام هەروەک دەزانرێت عیراق وڵاتێکی گرنگە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەقامگیری عیراق بەواتای سەقامگیری ناوچەکە و نێودەوڵەتی دێت، وە هەرێمی کوردستان توانیوێتی ڕۆڵێکی بەرچاو لەسەقامگیری ناوچەکە ببینێت وە ئەوەش وایکردووە بایەخ بەڕۆڵی پەیوەندی دوو لایەنە بدرێت."

سەبارەت بەوەی خاڵ و پەیامی هاوبەش لەنێوان ئەو شاندە جیاوازانەوە لەماوەی مانگێکدا هەبووە لەسەردانەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان چی بووە؟

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هەموو وەفدەکان پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردۆتەوە، جگە لەوەی پاڵپشتی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دووپاتکردۆتەوە، لەهەمانکاتیشدا بایەخدان بەپەرەپێدانی پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان خاڵێكی تری دیداره‌كان بووه‌."

دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و ڕۆڵی شاندی وڵاتانی بیانی لەبەرەو پێش بردنیان لەکاتێکدا وا دەبینرێت کە پەیوەندییەکان بەرەو ئاسایی چونەتەوە ؟ سەفین دزەیی ڕونیکردەوە" ئەو وڵاتانە نایانەوێت ئاژاوە و ناسەقامگیری لەناوچەکە هەبێت چونکە بەڕاستی هەموو لایەک مەترسی ئەوەیان هەیە کە دووبارە ئەگەر "فەراغێک" یا ناکۆکیەک لەنێوان هەولێر و بەغداد دروست بێت ئەگەری هەیە ببێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی داعش وە یاخود "غەیری داعش-یش" لەبەر ئەوە هەموو شاندەکان دڵخۆشی خۆیان دەربڕیووە بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد وە ئامادەیی خۆیانیان دەربڕیووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی تا ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغداد چارەسەر نەکراون."

دزەیی ئاماژەی بەوەکرد" بەشێک لەو بابەتانەی کە لەنێوان هەولێر و بەغداد ماونەتەوە و چارەسەر نەکراون ئێستا گفتوگۆ هەیە وە گفتوگۆ و هاتوچۆ لەنێوان هەولێر و بەغداد بۆتە شتێکی ئاسایی وەک جاران نەماوە، جاران دەبووە مانشێتی هەواڵەکان هەر "ئەمڕۆ" شاندێکی وەزارەتی دارایی و پلاندان لەبەغدادن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێک وە بەبەردەوامی شاندی ئەمنی ئاڵوگۆڕ دەکرێت وە هەوڵیش دەدرێت کەشوهەوایەک دروست بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو "مەلەف-انەی" کە پێشتر دەستی بۆ درێژ نەکرابوون یا "ئیهمال" کرابوون، بێگومان پشتیوانی وڵاتانی نێودەوڵەتی ڕۆڵی گرنگی هەیە لەچارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەی خێراتر."

زنجیرە سەردانی شاندەکانی وڵاتانی دەرەوە لە ناوەڕاستی کۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و وەزیری دەرەوەی ئێران بەجیا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، لەسەردانی ئەو شاندانە جگە لە دیدار و کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەفدەکان بەجیا چاوییان بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێم دەکەوت، له‌كاتێكدا بارزانی له‌ ئێستادا هیچ پۆستێكی فه‌رمی حكومی و ئیداری نیه‌.

سەفین دزەیی سەبارەت بە کۆبونەوەی شاندەکان لە گەڵ مەسعود بارزانی وتی" وەک ئاماژەم پێکرد لەسەرەتا کەسایەتیەکە وەک "مەرجەع"ی چارەسەرکردنی کێشەکان لێی دەڕوانرێت نەک تەنها لەناوخۆی هەرێم بەڵکو لە عیراق-یش، وە ئەو ئەزمون و خەباتەی زیاتر لە پەنجا ساڵە هەیانە جێگای "تەقدیر"ی هەموو لایەکە، وە توانیوێتی جێگای خۆی لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە بکاتەوە چ پۆستی فەرمی هەبێت یاخود نەیبێت."

واتە لە ئاستی نێودەوڵەت-یش (وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە) وەک "مەرجەع" لەبارزانی دەڕوانن؟

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" کەدەیبیننن شاندی ئەو وڵاتانە بەو جۆرە سەردانی دەکەن ڕەنگە جیاوازی هەبێت بەڵام دەکرێت بەراوردێک بکرێت هەندێک لەو شاندانە کەسەردانی "سەید سیستانی" دەکەن ئەو بەڕێزەش هیچ پێگەیەکی فەرمی نیە بەڵام وەکو کەسایەتیەک کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی سیاسی یا کۆمەڵایەتی هەبێت بەهەمان شێوە، سەبارەت بە بەڕێز "کاک مەسعود بارزانی" لە کوردستان و عیراق و وڵاتانی دەرەوەش حسابێکی تایبەتی بۆ دەکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:17 0:00

XS
SM
MD
LG