Accessibility links

سەنگەر رەسوڵ: ناشەفافیەت و نەخۆشی کوشندەی گەندەڵی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی گرتۆتەوە


داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان چی بەسەر دێت؟ ئایا شەفافیەت هەیە لە داهات و هەناردەکردن و دەستکەوتی سامانەکانی نەوتی هەرێمدا؟ گەندەڵی کەوتۆتە کوێی ئەو پانتاییە گەورەیی داهاتی نەوتەوە؟ ئەگەر هەرێمی کوردستان نیمچە دەوڵەتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت و سامانە سروشتییەکان بۆچی تا ئەم سەروەختە هاوڵاتیانی هەرێمەکە نەوت و گاز و بەنزینی رۆژانەیان لەبازاڕی رەش دەکڕنەوە بۆ پێداویستی رۆژانەیان؟ حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ ناتوانێت بە داهاتی هەناردەکردنی نەوت بژێوی سادەی رۆژانەی هاوڵاتیان دابینبکات؟ ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری دیکە تائەوڕۆکە بە کراوەیی و بێ وەڵام ماونەتەوە لەکاتێکدا شارەزایان و ئەکادیمست و رۆشنبیرانی کورد چەندین ساڵە باس لەگەندەڵی و ناشەفافیەت و ناداپەروەری دەکەن کە پەیوەندییەکی قوڵیان هەیە بە داهات و هەناردەکردن و خەرجییەکانەوە لەبواری نەوت و سامانە سروشتییەکاندا.

رێکخراوی Stop دژی گەندەڵی لەم ماوەیەی پێشوودا راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە شەفافیەتی نەوتی کوردستان لە نوسینی سەنگەر رەسوڵ و فەرمان رەشاد و ئاری عەبدوڵا. راپۆرتەکەیان پێشکەشی کۆنسوڵخانەی ئەمریکاو هۆڵنددا کرد لە هەولێر. ئاسۆ جەبار بۆ سەنگخستنە سەر پرسی شەفافیەت و چارەنوسی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان وتوێژی لەگەڵ مامۆستای زانکۆ سەنگەر رەسوڵ دا سازکردووە بۆ دەنگی ئەمریکا.

سەنگەر رەسوڵ دەڵێت "هەرێمی کوردستان بووەتە خاڵێک لەسەر نەخشەی جیهانی وزە."هەروەها "هەرێمی کوردستان هەر دەوڵەمەند نیە لەڕووی سامانی نەوتەوە بەڵکو لەڕووی گازی سروشتیشەوە دەوڵەمەندە."

دەشڵێت "ئێمە لەبەڕێوەبردندا هەژاریین و لەساماندا دەوڵەمەندین."

هاوکات "پرسی نەوت دەستی وڵاتانی ناوچەکەو ناوخۆشی تیادایە."

سەبارەت بە هۆکارەکانیش سەنگەر رەسوڵ دەڵێت "ناسەروەری یاساو نەبوونی شەفافیەت و نەخۆشی کوشندەی گەندەڵی نەک هەرێمی کوردستان عێراقیشی گرتۆتەوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:49 0:00

XS
SM
MD
LG