کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دواخرا و لەبارەی لێدوانی فازڵ میرانی سەبارەت بە قوباد تاڵەبانی، گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت بەدڵنیاییەوە ئەو شتانەش کاریگەری خۆیان هەیە لە دروستکردنی گرژی.
بڕيار وابوو ڕۆژی سێشەممە لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە سەر ئاستی باڵا لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا و دواخرا بۆ کاتێکی نادیار کۆبوونەوەکە لەبارەی تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو ، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو ئەگەر یەکێتی و پارتی نەگەنە ڕێکەوتن هیچ ئەگەرێکی باش نامێنێت تەنها ئەگەرە خراپەکان دەمێنێت و دەمانەوێت نەگەین بە ئەگەرە خراپەکان.
لەبارەی گرفت و هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی ، سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا گوتی هۆکارەکەی لەبەر ئەوەی ئەو تیمەی کە کۆدەبوونەوە هەموویان ئامادە نین لێرە ئیتر لەبەر ئەوە پێیان وایە ئەو کۆبوونەوەی کە دەکرێت با ڕۆژێک دووان دوابکەوێت، بەڵام هەموو لایەک ئامادەبن چونکە لە سەرەتاوە پێکەوە هاتوون و با ئێستاش بە یەکەوە بن.
دوای ئەوەی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای گوتبوو یەکێتی کێشەی کاک قوبادی هەیە، ئێمە دەمانەوێت وەک هاوبەشێک یارمەتی یەکێتی بدەین لەچارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا چونکە کاک قوباد نیوەی هی یەکێتیە، نیوەی هی پارتی-یە، باشە ئەگەر جێگری سەرۆک وەزیران نەبێت ئەی چی لەکاک قوباد بکەین ، ئەو وتانەی فازڵ میرانی کاردانەوەی زوری بە دوای خویدا هێنا لەبارەی ئەوەی کە دواخستنی ئەو کۆبوونەوەی ئەمرۆی نێوان پارتی و یەکێتی هۆکارەکەی ئەو لێدوانەی فازڵ میرانی بووە یاخود هۆکاری تر
گوتەبێژی یەکێتی نشتیمانی کوردستان دەڵێت خوی شتی وا ڕۆژانە ڕوودەدات بەدڵنیاییەوە ئەو شتانەش هاوکاری دەکەن لە درۆستکردنی گرژی بەڵام بە پلەی سەرەکی نەخێر
120 ڕۆژ بە سەر هەلبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانەوە تێپەڕی کرد کەچی تا ئێستا لایەنە سیاسیەکان لە نێویدا پارتی ویەکێتی و گۆڕان هێشتا کودەبنەوە و رێکنەکەوتوون و کاربەدەستەکانیشیان باسی هۆکاری جۆراوجور دەکەن لەبارەی دواکەوتنی پێکهینانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.