لەوتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەروەها ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری ئه‌و حیزبه لە پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم،ده‌ڵێت" دواخستنی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی پهیامك بوو به پارتی- مان گه‌یاند وه‌ك ( ئیحتجاجێك= ناڕه‌زایه‌تیه‌ك ) له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر به‌رپرسه‌كانی ئێمه له‌ده‌نگی ئه‌مریكا و میدیاكانی تر كران، یا ئەو بابەتانەی لەڕاگەیاندن دەوروژێنرێت یا ناوی هەندێک بەرپرسمان دەزڕێنن هیچ خزمەت بە دۆخەکە ناکات وە بۆ ئەوەیە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵام بداتەوە بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆر بەرپرسانە مامەڵە دەکات،ده‌شڵێت" ئه‌و لێدوانانه جۆرێكه له‌شه‌ڕی ده‌رونی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌م په‌یامه‌مان به پارتی گه‌یاندووه كهنیگهران بووین له‌قسه‌كانی كاك فازڵ له‌ده‌نگی ئه‌مریكا،عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، ئه‌وه‌شی وت: مەبەستم له دەنگی ئەمریکا نیە مەبەستم ئەو کەسانە بوو کە قسەکان دەکەن لهچاوپێكهوتنهكانیاندا ، کاک فازڵ میرانی خۆی پیاوێکی هۆشیارە، وریایە، وە پیاوێکی میانڕەوبووە پێمان سەیر بوو ئەو قسانە قسەی ئەو بێت! " ڕه‌تیشیكرده‌وه یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه نه‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕان و وتی: ئه‌و قسانه ڕاستن نین ، یه‌كێتی هه‌موو كات ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و سێ قۆڵیه له‌گه‌ڵ گۆڕان، ته‌نانه‌ت پێشنیاری خۆمان بوو. "له‌باره‌ی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ده‌ڵێت: یه‌كێتی بڕیاری نیه كۆتایی بگفتوگۆكان بهێنێت، چونكه گفتوگۆ تاكه ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه ڕه‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست بكرێته‌وه به كۆبونه‌وه‌كان."
دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی په‌یامێك بوو به پارتی-مان گه‌یاند
لەسەرەتای وتووێژەکەدا عەدنانی حەمەی مینا، باسی له‌هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كرد، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، وتی" ئێمە و برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگفتوگۆداین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام وای دەبینین ئەو بابەتانەی لەڕاگەیاندن دەوروژێنرێت یا ناوی هەندێک بەرپرسمان دەزڕێنن هیچ خزمەت بە دۆخەکە ناکات وە بۆ ئەوەیە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵام بداتەوە بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆر بەرپرسانە مامەڵە دەکات چونکە بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان زۆر لەوانە گەورەترە کە مرۆڤ بکەوێتە داوی شتێکی وا بچوکەوە بۆیە ئارامی گرت یەکێتی تەنها پەیامێکی دا ئەویش دواخستنی کۆبونەوەکە بوو وه‌ك "ئیحتجاجێك"-ناڕه‌زایه‌تیه‌ك بۆ ئەوەی تێبگەن کە یەکێتی لەسەر ئەوانە نیگەرانە بەڵام ڕێگای گفتوگۆ ڕێگایەکە بۆ ڕەواندنەوەی گرژییەکان و ئەو بەربەستانەی لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا دروست دەبێت هەرچەندە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە کەبەشداری لەحکومەدا بکات و بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت بەمەرجێک حکومەتێکی شەراکەتی ڕاستەقینە و شەفاف بێت."
ئاماژەت بەوەکرد یەکێتی دەیەوێت "شەراکەتی ڕاستەقینە "بێت لەحکومڕانی ، بۆچی یەكێتی پێی وایە تا ئێستا شەریکی ڕاستەقینە نەبووە لەحکومەتدا؟
عەدنانی حەمەی مینا بەم جۆرە وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند" یەکێتی پڕۆژەیەکی گشتگیری هەیە ، من ئەڵێم بۆ ئێستا و داهاتوو، ڕابردوو تەواو لەڕابردوو مایەوە و ڕۆیی."
به‌پارتیمان وتووه نیگه‌ران بوین له‌قسه‌كانی كاك فازڵ له‌ده‌نگی ئه‌مریكا
"جۆرێكه له‌شه‌ڕی ده‌رونی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی"
وتیشی" ئەو پەیامەمان بەپارتی وتووە کە نیگەرانین لە لێدوانەکانی کاک فازیل و بابەتی تر لەڕاگەیاندنەکانی تری کوردستان، خۆ هەر خۆی دیاربوو هۆکاری دواخستنی کۆبونەوەکەی نێوان پارتی و یەكێتی کە هۆکارەکەی نیگەرانی بوو وە وە گەیاندنی پەیام بوو بۆ پارتی."
ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتیشی" لەگەڵ ئەوەی پەیامەکە بە برادەرانی پارتی گەیەنراوە، ئێمە ساڵانێکە پێکەوەین لەدەسەڵات یەکتر دەناسین و لەیەک تێگەیشتوین بەڵام ئێمە لەبه‌شی خۆمان ئەو جۆرە لێدوانانە وادەبینین کە جۆرێکە لەشەڕی دەرونی."
(وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانی فازڵ میرانی له‌ده‌نگی ئه‌مریكا) عەدنانی حەمەی مینا ئەوەشی وت" هیچ لایەنێکی سیاسی، یا کەسێکی سیاسی کە بابەتێک باس دەکات بێ مەبەست نیە، بۆیە ئەو بابەتە دەخاتەڕوو تا کاریگەریەک لەسەر بەرامبەر دروست بکات، جا من مەبەستم دەنگی ئەمریکا نیە مەبەستم ئەو کەسانە بوو کە قسەکان دەکەن لهچاوپێكهوتنهكانیاندا ، یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆی بابەتەکان دەخاتەڕوووە بڕیار لای خۆیەتی بەتەنها بۆ دیاریکرنی کەسەکان بۆ پۆستەکان وە ئەو قسانەش نازانم لە چ قاڵبێک دابنرێت، سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکەی کاک فازڵ میرانی ئەو خۆی پیاوێکی هۆشیارە، وریایە، وە پیاوێکی میانڕەوبووە پێمان سەیر بوو ئەو قسانە قسەی ئەو بێت!"
دەوترێت یەکێتی مەرجی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ پارتی مەکتەبی سیاسی پارتی یا خودی کاک فازڵ میرانی بەفەرمی داوای لێبوردن بکات؟
لەوەڵامدا عەدنانی حەمەی مینا وتی" پێرێ بڕیاری دواخستنی کۆبونەوەکان درا، دوای بڕیارەکە کاک فازیل ڕونکردنەوەیدا ڕونکردنەوەکانیش دوای بڕیارەکەی یەکێتی درا."
ڕاشیگەیاند" یەکێتی بڕیاری نیە کۆتایی بە گفتوگۆکان بهێنێت ئەگەر سەیری مێژووش بکرێت هەموو کێشە و گرفتەکان تاکە ڕێگای چارەسەرکردنیان گفتوگۆیە بەتەنها."
"پارتی بهتیلفۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی ئێمه كردووه "
سەبارەت بەوەی ئایا پارتی هیچ پەیوەندی پێوەکردوون بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکان؟ ئایا دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکان لەدەستی یەکێتیدایە؟
عەدنانی حەمەی مینا وتی" کۆتایمان نەهێناوە بەگفتوگۆکان بەڵکو دەست پێدەکەینەوە، وە دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکانیش لەدەست هەردولاماندایە، ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو دەست پێبکەنەوە، خۆ ئێمە دوژمنی یەک نین ئەو گللەییانەش هەر دەبێت."
وتیشی" بەتیلفۆن لەگەڵ ئەو برادەرانه‌ی ئێمە كه‌ناویان هێنراوه قسەکراو، وتویانه مەبەستیان بەوجۆرە نەبووە و ڕونیان کردۆتەوە بۆیان."
" ئه‌و قسانه ڕاستن نین ، یه‌كێتی هه‌موو كات ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و سێ قۆڵیه له‌گه‌ڵ گۆڕان "
پاش دواخستنی کۆبونەوەکەی ڕۆژی سێ شەممەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، د.ڕۆژ نوری شاوەیش ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند" یەکێتی ئامادەی کۆبونەوەی سێ قۆڵی نیە و وەڵامی نەداوەتەوە لەبارەی کۆبونەوەی گۆڕان و پارتی و یەکێتی پێکەوە."
بەڵام ئەندامەکەی شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە کە حیزبەکەی وەڵامی پێشنیاری کۆبونەوەی سێ قۆڵی نەدابێتەوە و وتی" بەداخەوە ئەو قسەیە وانیە، "ئەسڵەن" یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێی باش بووە و پێی باشه وە پێ-شی باش دەبێت کە گۆڕان لەکۆبونەوەکان بەشدار بێت چونکە گۆڕان حیزبێکی سیاسیە پێگەی جەماوەری خۆی هەیە ئه‌ندامی هەیە لەپەرلەمان، "ئەسڵەن" لەکۆبونەوهكان باسکرا کە گۆڕان بەشدار بێت، ئێمەش بە برادەرانی پارتیمان وت، ئێمە زۆرمان پێ باشە هەر لەزووەوه ئەو بڕوایەمان هەیە ئێستاش کە ئێوە هەمان بڕواتان هەیە پیرۆزبایتان لێدەکەین وە ئێـمە هەمووکات ئامادەی کۆبونەوەی دوو قؤلی و سێ قۆڵی بوین لەگەڵ گۆڕان چونکە وەک وتم گۆڕان حیزبێکی سیاسیە، وە لەڕووی مێژوو و بۆچونەوە لەیەکتر نزیکین، هەتا لەدواین کۆبونەوەش باسمان کردەوە، وە ئیمە سیاسەت دەکەین، سیاسەتیش واتای بەردەوامی پەیوەندییەکان."