له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حیزبه له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی\عیراق، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا كادیرانی خواره‌وه و ده‌نگده‌رانتان ده‌یزانن حیزبه‌كه‌یان داوای چ پۆستێكی كردووه؟عه‌لی حه‌مه سالح به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه و تی" ئه‌وان هه‌ر پێویست نیه بیزانن چونكه ئه‌مه دانوستانه دواجار ناكرێت هه‌موو وه‌ره‌قه‌كان له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه بخه‌یته‌ڕوو به‌ڵام به‌دڵنیایی ئۆرگانه فه‌رمیه‌كانی خۆمان ده‌زانن كه گه‌یشتینه شوێنێك ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌مووان ئاشكرا ده‌كه‌ین، وتیشی: باسی ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانمان و ڕێگری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دۆسیركی كاك نه‌وشیروان به‌هیچ جۆرێك ل گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تدا نه‌كراوه پارتی پێی وتوین" جدین و مه‌به‌ستمانه گۆڕان به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات، هه‌روه‌ها ڕه‌تی كرده‌وه: داوای گره‌نتییان كردبێت بۆ دهرنهكردنهوهی وه‌زیره‌كانیان و وتی" له‌سیاسه‌تدا گه‌ره‌نتی نیه، ئێمه و پارتی له‌ڕابردودا زۆرمان به‌یه‌كتر كردووه به‌ڵام ئێمه دوژمنی یه‌كتر نین ئه‌وه‌ش وێستگه‌یه‌ك بو له‌سیاسه‌تدا ئه‌و شتانه‌ش (وارده)،ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه" لهكۆبونهوهكانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان باسی ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانیان و ڕێگری كردن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و داخستنی په‌رله‌مان یا دۆسیه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا كرابێت، وتیشی" ئه‌وه وێستگه‌یه‌ك بوو ئه‌و شتانه"وارده"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" بۆ من ئۆپۆزسیۆن بوون بژارده‌یه‌كی خۆشهخهڵك هه‌موو ڕۆژێك بڵێ "عه‌لی" زۆر ئازایه و زۆر ئه‌وه و ئه‌وه ...... "هیه ." له حكومه‌ت به‌شدار بێت گۆڕان یاخود نا به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی خۆم ده‌گرم،"ئاینده ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت." له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌گه‌ر گۆڕان بچێته حكومه‌ته‌وه ماڵئاوایی له ئۆپۆزسیۆن بوون ده‌كات؟ عه‌لی حمه ساڵح به‌پێكه‌نینه‌وه وتی" ئه‌وه پرسیارێكی زۆر سه‌یره، واته حیزبێك بچێته ده‌سه‌ڵاته‌وه ئیتر ئۆپۆزسیۆن چیه واتای.!؟"، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی و ڕه‌خنی هه‌ندێك له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح وتی: كاك نه‌وشیروان حكومی سێداره‌ی هه‌بوو لای به‌عس كه‌چی له‌گه‌ڵیان كۆبوه‌وه."
پارتی پێیان وتین جدین و مه‌به‌ستیانه گۆڕان به‌شداری حكومه‌ت بكات."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی" ئێمه له‌گفتوگۆكاندا زۆر به‌ڕوونی به‌پارتی-مان وتووه ئه‌مه به‌رنامه ،ئه‌مه‌ش پێوه‌ر و بهركهوتهكانمان به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان وه‌رده‌گرین بڕیار لای لیژنه‌ی دانوستان نیه به‌ڵكو ده‌یبه‌ینه‌وه جڤات له‌وێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئه‌نجامه جڤات به‌زۆرینه بڕیار ده‌رده‌كات."
وتشی"هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌پێشتر هه‌مان بووه داواكاری خۆمان بووه له‌بابه‌تی نه‌وت، هێزی چه‌كدار، موچه كردومانه‌ته به‌رنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ٠سهقفێكی زه‌مه‌نی- كاتی دیاریكراو) له‌گه‌ڵ بنه‌مایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م پۆسته‌كان تا ئێستا دوا وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای دوا وه‌ڵامی ئه‌وان ئێمه‌ش بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.، ئه‌وه‌ی كه‌خۆیان پێیان وتوین پارتی پێیان وتوین جدین و مه‌به‌ستیانه گۆڕان به‌شداری حكومه‌ت بكات."
"كادیرانی گۆڕان هه‌ر پێویست نیه بیزانن داوای چ پۆستێكمان كردووه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران داوای چ پۆستێكی كردووه؟ عه‌لی حه‌مه ساڵح وتی: پێویست ناكات لێره باسی بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه تا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پۆلێنی پۆسته‌كانمان كردووه و به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی خۆمان داوای ده‌كه‌ین ئۆرگانه‌كانی خۆمان ده‌زانن داوای چ پۆستێكمان كردووه.
به‌ڵام ئایا كادیرانی خواره‌وه و ده‌نگده‌رانتان ده‌یزانن حیزبه‌كه‌یان داوای چ پۆستێكی كردووه؟
عه‌لی حه‌مه سالح به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه و تی" ئه‌وان هه‌ر پێویست نیه بیزانن چونكه ئه‌مه دانوستانه دواجار ناكرێت هه‌موو وه‌ره‌قه‌كان له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه بخه‌یته‌ڕوو به‌ڵام به‌دڵنیایی ئۆرگانه فه‌رمیه‌كانی خۆمان ده‌زانن كه گه‌یشتینه شوێنێك ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌مووان ئاشكرا ده‌كه‌ین."
ڕاشیگه‌یاند" ئێمه نه دیلی پارتی-نه یه‌كێتی-نه‌هیچ كه‌سین دیلی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی خۆمانین كه‌چه‌ند ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین خۆپیشاندانی له‌پێناودا ده‌كه‌ین ئێستا داومهنهته لایه‌نی به‌رامبه‌ر چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین چۆنیه‌تی جێ به‌جێ كردنی یاخود نا یا شێوازی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین."
جیاوازی نێوان به‌رنامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 2013 - 2019 به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت
سه‌باره‌ت به‌جیاوازی به‌رنامه و داواكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 2013 له‌گه‌ڵ ئێستا وه‌ك پاساوی به‌شداریكردن له حكومه‌ت؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح وتی"جیاوازی هه‌یه ئه‌وكات سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رنامه‌ی گۆڕانی له شێوه‌ی ڕاپۆرتێكدا خوێنده‌وه به‌ڵام ئه مجاره جیاوازه (سێكته‌ر-سێكته‌ر) هه‌مووی كات و میكانیزمی تێدایه، ئه‌وه‌یه كه ئێمه داوامانكردووه، ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ نه‌كرا ئه‌وا هه‌نگاوی دووه‌م دێته پێش و جارێكی تر له‌گه‌ڵیان داده‌نیشینه‌وه."
واته هه‌نگاوی دووه‌متان چیه به‌ڕوونی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه جێ به‌جێ نه‌كرا؟
ئه‌ندامه‌كه‌ی شاندی دانوستانكاری بزوتنه‌وی گۆڕان وتی" بێگومان ئه‌وكات میكانیزمی خۆمان دامانناوه بۆ كاتی خۆی."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خۆت به‌م شێوازه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه له‌كاتێكدا پێشتر خۆتان داوای "شه‌فاف" بوونی كۆبونه‌وه‌ی "ژووره تاریك-ه‌كانتان " ده‌كرد له پارتی و یه‌كێتی؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت" ئێستاش هه‌مان داواكاریمان هه‌یه، ئێمه له 90% ی شته‌كانمان باسكردووه، له‌هه‌موو دنیا-شدا له 100% باس ناكرێت تا نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن هه‌ركات گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن هه‌موو شته‌كان باس ده‌كه‌ین، به‌ڵام "ئسلوبی" دانوستان وایه له دیموكراسیترین وڵاتی دنیا له 100%ی هه‌موو شته‌كان باس ناكرێت تا نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن، چونكه جیاوازی په‌یامنێر و سیاسی ئه‌وه‌یه په‌یامنێر هه‌موو زانیارییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه به‌ڵام ئێمه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین و پلانی خۆمان هه‌یه، ئێستا خه‌می من ئه‌وه‌یه به‌ڵام كه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام به‌ڵی ده‌بێت 100%ی ئه‌نجامه‌كه بڵاوبكه‌مه‌وه."
و تیشی" ئه‌گه‌ر تێڕوانینی گۆڕان گۆڕا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داوا سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌مانه ئه‌وكاته حه‌قه ڕه‌خنه‌ی گۆڕان له من بگرن،واته به‌رنامه‌كه لای ئێمه ستراتیژه نه‌ك له‌گه‌ڵ كێ داده‌نیشین یا دانانیشین ، ئه‌مه‌یان نا چونكه سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕق و كین ناكرێت، هه‌ر كه‌ده‌چیته گرده‌كه وته‌یه‌كی كاك نه‌وشیروان هه‌یه كه نوسراوه " ئێمه سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای بوغز ڕق و كینه بنیاد نانێین" ، سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌كه‌ی خۆمان بنیاد ده‌نێین."
" دۆسێكه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كاك نه‌وشیروان حكومی سێداره‌ی هه‌بوو لای به‌عس كه‌چی له‌گه‌ڵیان كۆبوه‌وه"
عه‌لی حه‌مه سالح له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك له گۆڕانخوازان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران دۆسیه‌ی "نه‌وشیروان مسته‌فا-ی"ی له‌بیر كردووه وتی" ئێمه له‌كوردستان ده‌ژین، تا ئه‌م ساته-ش پارتی و یه‌كێتی له گۆڕه‌پانه‌كه باڵا ده‌ستن، ئومێدمان ده‌كرد ئێمه زۆرینه‌مان به‌ده‌ست بهێنایه، ڕاسته ئێمه و پارتی له‌ڕابردوودا زۆرمان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر كرد پارتی ئه‌گه‌ر دووجار هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنی كردبێته سه‌رمان ئێمه ده‌جار كردومانه، به‌ڵام ئێمه و پارتی ڕكابه‌ر "منافس" بوین دوژمن نه‌بوین، ئێستاش خۆمان به ڕكابه‌ریان ده‌زانین، به‌ڵام "واقع-ێك" دروست بووه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی دانه‌نیشین، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دانه‌نیشین ئه‌ی باشه چی بكه‌ین؟"
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی وت: له ڕووی یاساییه‌وه هه‌ر سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر كاك نه‌وشیرون هه‌بوبێت یا كاك نه‌وشیروان هه‌یبوبێت كۆتایی هاتووه، به‌ڵام "مولتهزیمین" به‌به‌رنامه‌ی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ، وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن جیاوازه له "شه‌خس" ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌یانی پێم بلێ له‌سه‌ر ئه‌وه دۆسیه‌ی كاك نه‌وشیروان بچۆ وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن سكاڵا له‌سه‌ر پارتی تۆمار بكه به‌دڵنیایی تۆماری ده‌كه‌م ئه‌ی چۆن نایكه‌م؟"
ئایا په‌شیمانن له‌وه‌ی كه بهپارتیان كردووه؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح وتی" نه‌خێر، ئه‌وه ئه‌زمونێك بوو، وه دوای ئه‌وه ئێمه هیچ شتێكی نایاسایما ن نه‌كردووه."
ئه‌ی له كۆبونهوهكانتاندا له‌گه‌ڵ پارتی كه تۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانی گۆڕانی، پارتی باسی ده‌ركردنی وهزیرهكانتانی كرد؟
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕه‌تیكرده‌وه لهدانوستانكاندا باس كرابێت و وتی " ئه‌وه وێستگه‌یه‌ك بوو، هه‌ر كاتی خۆی كه باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان كرا وتبویان له‌نێوان خراپ و خراپتردا خراپمان هه‌ڵبژاردووه واته پێییان خراپ بووه، وه هه‌ندێك شت هه‌یه "وارده" له‌سیاسه‌تدا هه‌ندێك شت هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی گشتی بنیاد ده‌نێرێت نه‌ك ڕق و كینه و بوغز، هه‌ر كاك نه‌وشیروان حوكمی ئیعدامی هه‌بوو لای به‌عس به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و كاك مه‌سعود له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی به‌عسدا دانیشتن به‌و سته‌مكاریه‌وه، وه له ڕۆژئاوا حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د چی نه‌ما به كوردی نه‌كا به‌ڵام ده‌كرێت ئێستا بڵێین یه‌په‌گه خیانه‌ت ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د-دا؟ نه‌خێر ناڵێین چونكه ئه‌وه واقیعكه و دروست بووه."
به‌ڵام سه‌دام حسێن و به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ردوكیان به‌عسن؟ تۆ چۆن به‌راوردی ده‌كه‌ی به حیزبێكی كوردی؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت" نانا من به‌راوردیان ناكه‌م به‌ڵكو ده‌ڵێم له‌سیاسه‌تدا ئه‌مه وارید بووه چ جای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزێكی كوردی دابنیشین كه خوێنمان له‌یه‌ك نه‌ڕشتووه ئێمه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین. "
"حیزبێك بچێیته ده‌سه‌ڵاته‌وه ئیتر ئۆپۆزسیۆنی چیه واتای؟"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌گه‌ر گۆڕان بچێته حكومه‌ته‌وه ماڵئاوایی له ئۆپۆزسیۆن بوون ده‌كات؟ عه‌لی حمه ساڵح به‌پێكه‌نینه‌وه وتی" ئه‌وه پرسیارێكی زۆر سه‌یره، واته حیزبێك بچێته ده‌سه‌ڵاته‌وه ئیتر ئۆپۆزسیۆن چیه واتای.!؟"
واته هیچ ڕه‌خنه-تان نامێنێت؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح وتی"چۆن ڕه‌خنه‌مان نامێنێت به‌دڵنیایی به پارتی-شمان وتووه په‌رله‌مان كاری په‌رله‌مانتاری ده‌كات له‌سه‌ر سه‌نتێكی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر دینارێكی ئه‌م وڵاته بهوهزیرهكانی گۆڕانیشه‌وه چاوپۆشی به‌قه‌د "یه‌ك زه‌ڕه چاوپۆشی ناكه‌ین له‌كه‌موكوڕی ، مه‌رج نیه گۆڕان بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ئۆپۆزسیۆن بوون بكات ئۆپۆزسیۆن بوون به‌رده‌وام بژارده‌یه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام من بۆ ئه‌وه ده‌چمه ده‌سه‌ڵاته‌وه كه به‌رنامه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك یاسای پێویسته تا ده‌ریبكه‌ین و جێ به‌جێی بكه‌ین."
" باسی ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانمان و ڕێگری كردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و گه‌ره‌نتی نه‌كراوه"
ئه‌ی داوای لێبوردنتان لێكرا یا گه‌ره‌نتی دهرنهكردنهوهی وه‌زیره‌كانتان پێدرا؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت" له سیاسه‌تدا گه‌ره‌نتی هیچ نیه، ئه‌وان هاتوون وتویانه با لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی هه‌ڵبده‌ینه‌وه ئه‌مه به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌مانه پێمان خۆشه ئێوه‌ش به‌به‌رنامه‌ی خۆتانه‌وه بێنه حكومه‌ت بۆ چاكسازی، بۆ داوای لێبوردنهكهش ڕه‌نگه ئه‌وكاته‌ی داوای گه‌ڕانه‌وی وه‌زیره‌كانمان كرا كرابێت، ئه‌وكات من له‌وێ نه‌بووم به‌ڵام هه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌م بابه‌ته "تۆ ده‌ته‌وێت قسه‌یه‌ك بكه‌م بیكه‌یته مانشێت." ئێستا ته‌نها گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت كراوه."
"به یه‌ك كورسی-یشه‌وه بێت خۆمان به ڕكابه‌ری پارتی ده‌زانین"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا گۆڕان به 12كورسیه‌وه خۆی به ڕكابه‌ری حیزبێك ده‌زانێت كه 45 كورسی هه‌یه؟
عه‌لی وتی" به‌یه‌ك كورسی-شه‌وه بێت خۆمان به ڕكابه‌ری هه‌ر لایه‌نێك ده‌زانین كه به‌رنامه‌ی جیاوازی هه‌بێت، ئه‌و ئه‌مڕۆ 45 كورسی هه‌یه، ئێمه 12، به‌ڵام خۆ پێرێ ئه‌و 38 كورسی هه‌یه، ئێمه ده‌بێت پێداچونه‌وه بكه‌ین."
به‌ڵام كاتێك پارتی 38كورسی هه‌بوو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 24 كورسی هه‌بوو" عه‌لی حه‌مه سالح به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" ركابه‌ری ده‌كه‌م، هه‌وڵده‌ده‌ین چوار ساڵی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، ئه‌ی واتای چی؟ بچینه‌وه ماڵه‌وه ده‌رگا له‌سه‌ر خۆمان داخه‌ین، بڵێینن كۆتایی دنیا هاتووه، ئه‌ی چی بكه‌ین واته؟"
ئێستا كه‌هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه ئێوه و پارتی چی یه‌كترن؟ هه‌ڵبژردن ته‌واو بووه واتای ڕكابه‌ری ته‌واو؟
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت" ئێستاش هه‌ر ڕكابه‌رین، خۆ حیزبێك نین، هه‌تا تا ئه‌م ساته-ش هیچ ڕێكه‌وتنێكی نوسراو له‌نێوانماندا نیه."
واته ئێوه ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌ن ئێستا له پێكهێنانی حكومه‌تدا؟
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی" هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئێمه یه‌ك حیزب نین، هاوپه‌یمانی ستراتیژ نین، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ین ئه‌وه ته‌نها بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته كه ئه‌مه له دنیادا دا زۆر "وارد-ه"."
"ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی-ین"
عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵیه‌وه وتی" ئه‌وه پێشنیاری یه‌كێتی بوو سه‌ره‌تا، ئێمه‌ش ئاماده‌یی خۆمان نیشاندا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵام هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی لای ئێمه نیه لای پارتی و یه‌كێتی-یه ده‌بێت له‌وان بپرسرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه ئاماده‌ین."
ده‌وترێت گۆڕان و یه‌كێتی هه‌ردوكیان چاویان له‌پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته؟
" من نامه‌وێت، وه ته‌نانه‌ت مافی منیش نیه باسی بكه‌م، چونكه له‌سه‌ره‌تاوه له لیژنه‌ی دانوستان وا ڕێك كه‌وتین هه‌ند ێك تایبه‌تمه‌ندی دانوستان هه‌یه بیپارێزین بۆیه ناكرێت باسی ورده‌كاری بكه‌م."عه‌لی حه‌مه ساڵح وای وت."
"گۆڕان ده‌توانێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبكات؟
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت" به‌هیچ جۆرێك بابه‌ته‌كه به "شه‌خسی" ناكه‌ین، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌دا ده‌كه‌ین، چه‌نده ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌گه‌ری شكست هه‌یه."
(%50به %50 ئه‌گه‌ری به‌شداری یا ئۆپۆزسیۆن بونمان هه‌یه)
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 50% ی ئه‌گه‌ری به‌شداری كردنی حكومه‌ت یاخود ئۆپۆزسیۆن بوونی هه‌یه واته په‌نجا به په‌نجایه، بهربهستهكهش به‌رنامه‌كه‌یه، كه دڵنیا نبین له جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه ئیتر بۆچی بچینه ناو حكومه‌ت، ئێمه به‌رچاومان ڕوونه به‌رنامه‌ی خۆمان، به‌رچاومانه به‌ڵام چا وه‌ڕێی وه‌ڵامی پارتین وابڕیاره ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی دێته‌وه وه‌ڵامان بده‌نه‌وه."
"تا ئێستا گۆڕان بڕیاری نه‌داوه بێ یه‌كێتی به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات"
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌مجاره-ش گۆڕان ئاماده‌یه بێ یه‌كێتی ڕێكه‌وتنی به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت واژۆ بكات؟ عه‌لی حه‌مه ساڵح وتی" تا ئێستا بڕیاره‌كه به‌و جۆره نیه گۆڕان به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات بێ یه‌كێتی، باشترین شت ئه‌وه‌یه كه گۆڕان و یه‌كێتی ڕێكه‌وتنی بیست و پێنج خاڵی كه مام جه‌ڵال و كاك نه‌وشیرون واژۆیان كرد بكه‌نه به‌رنامه‌ی حكومه‌ت پێكه‌وه ."
" ئه‌گه‌ر دوو ئیداره‌یی دروست بوو حكومه‌ت حورمه‌تی ئه‌وه‌ی نامێنێت به‌شداری تێدا بكه‌ین."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دوو ئیداره‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان د روست بوو بزوتنه‌وی گۆڕان به‌شداری كام ئیداره‌یان ده‌كات؟ عه‌لی حمه ساڵح ڕایگه‌یاند" یه‌كێتی نابێته ئۆپۆزسیۆن به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ دوو ئیداره‌یی ده‌ڕۆن، هه‌رچه‌نده ئێمه هه‌رگیز ڕێگه به دوو ئیداره‌یی ناده‌ین دژی ده‌وه‌ستینه‌وه چونكه ئه‌وكات شتێك نامێنێت به‌ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر پارێزگا و به‌جیا ده‌بێت و ده‌چێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی عیراق، ئه‌گه‌ر دوو ئیداره‌یی دروست ببێت گۆڕان به‌شداری هیچ ئیداره‌یه‌كیان ناكات چونكه حكومه‌ت حورمه‌تی به‌شداری كردنی تێدا نامێنێت، ئه‌مه غه‌دره بیری لێ بكرێته‌وه ئه‌مه بێ ئیداره‌یی ده‌بێت نه‌ك دوو ئیداره‌یی ."
" ئۆپۆزسیۆن بوون بژارده‌یه‌كی خۆشه"
وتیشی " بۆ من-ێك كه به‌نیازی هیچ پۆستێك نه‌بم په‌رله‌مانتار بم بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون بژارده‌یه‌كی خۆش بێت، خۆش-مان هه‌یه و باش-یشمان هه‌یه ، ئه‌وه‌ی كه باشه ڕه‌نگه وا بیری لێ بكه‌ینه‌وه به‌رنامه‌كه‌ی گۆڕانه، به‌ڵام بۆ من-ێكی په‌رله‌مانتار بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون ڕه‌نگه خۆش بێت خه‌ڵك هه‌موو ڕۆژێك بڵێ "عه‌لی" زۆر ئازایه و زۆر ئه‌وه و ئه‌وه ...... "هیه ."
جه‌ختی كرده‌وه " له حكومه‌ت به‌شدار بێت گۆڕان یاخود نا ئه‌و به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی خۆی ده‌گرێت، وتیشی"ئاینده ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت."