Accessibility links

گۆرانی ئینزیبات: ئاگاداری ئه‌وه‌ نین كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "بیزه‌بت" داوای چ پۆستێكی كردووه‌، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كان ئاگادارین


گۆرانی ئینزیبات
گۆرانی ئینزیبات

لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ گۆران عومەر ناسراو بە (گۆرانی ئینزیبات) دەڵێت" وه‌ك په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌گفتوگۆكانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام ئاگادار ده‌كرێینه‌وه‌ به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌ نین كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "بیزه‌بت" داوای چ پۆستێكی كردووه‌ ئه‌وه‌ لای ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دانوستانكار و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌،ده‌شڵێت" تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵێنی هیچ پۆستێكی به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌داوه‌ كه‌بڵێت كام پۆسته‌ی حكومه‌تمان بۆ گۆڕان داناوه‌ و پێییان ده‌درێت له‌سه‌ر داواكاری و به‌رنامه‌ی گۆڕان-یش دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی گۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌ به‌ڵام به‌ڵێنی جێ به‌جێ كردن نه‌دراوه‌ وه‌ زیاتر ئه‌وه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دانوستانكار ده‌یزانن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پێم باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌ت بكات ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ته‌واوی وه‌ربگرین، گۆرانی ئینزیبات له‌ قسه‌كانیدا باسی له‌ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانیان و داخستنی په‌رله‌مانی هه‌رێم كرد له‌جاری پێشوو، وتیشی" بێگومان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م و به‌بیری-شمدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ش له‌ په‌رله‌مان ده‌رمان بكه‌ن و بمانێرنه‌و ماڵ و په‌رله‌مان دابخه‌ن و وه‌زیره‌كانمان ده‌ربكرێن، چونكه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن هێزی چه‌كداریان هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ هێزێكی مه‌ده‌نی و بێ چه‌ك-ین هه‌ر به‌ڕێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌ڵام خوێن-یشمان بڕژێت نه‌ك ده‌ربكرێین سورین له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و به‌ڵێنی خۆمان."

لەسەرەتای وتوووێژەکەدا گۆرانی ئینزیبات وتی" هەموو ئۆپۆزسیۆنێک کە دروست دەبێت بۆ ئەوە دروست دەبێت کەبەشداری دەسەڵات بکات وە ئەو بەرنامە چاکسازیەی هەیەتی وەک حیزبەکانی تری وڵاتە پێش کەوتووەکان کە دەبێتە ئۆپۆزسیۆن خەڵک دەنگی پێدەدات تا بچێتە دەسەڵات و دەستبکات بەچاکسازی، وە ئێمەش وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەهیچ بەرنامەیەکی خۆمان پاشەکشەمان نەکردووە و هەر داکۆکیمان کردووە بە ئومێدی خوا ئەگەر بچینە دەسەڵاتیشەوە لە جومگەکانی دەسەڵاتەوە هەوڵدەدەین ئەو بەرنامەیەی کەهەمانە جێ بەجي بکەین و بتوانین چاکسازی بکەین لەناو حکومڕانی و دەسەڵاتی ئێستادا."

وتیشی" من وەک خۆم هیچ بەڵێنێکم نەداوە لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بەدەنگدەر، بەڵام تەنها سوێند دەخۆم بەخوای گەورە و بەو ڕێبازە پیرۆزەی گرتومه‌تە بەر کە خیانەتیان لێنەکەم."

ئینزیبات ئەوەشی وت" بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامە چاکسازییەکەیان پێویستیان بەهاوکاری لایەنەکانی دەسەڵاتە"چونکە چەپڵە بەیەک دەست لێنادرێت" ئێمە هەر لەسەر ئەو بەرنامەیەی خۆمان سورین کە "خوالێخۆشبوو" کاک نەوشیروان داینا کاتی خۆی لە(25/7)، بەڵام وەک دەزانرێت قۆناغەکان جیاوازی هەیە لەبارەی لایەنە سیاسیەکانەوە، هەروەک ئەوەش دەزانرێت جاری پێشوو وەزیرەکان و پەرلەمانتارانی ئێمەیان ناردەوە"

گۆرانی ئینزیبات له‌قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌"خۆی وه‌ك په‌رله‌مانتارێك چاوه‌ڕێ ده‌كات په‌رله‌مان دابخرێت و په‌رله‌مانتارانیان بنێرنه‌وه‌ ماڵ وه‌ك خولی پێشوو" وتیشی" بێگومان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م و به‌بیریشمدا هاتووه‌، چونكه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن هێزی چه‌كداریان هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ هێزێكی مه‌ده‌نی و بێ چه‌كین هه‌ر به‌ڕێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی، به‌ڵام من ده‌توانم به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی كوردستان بده‌ین كه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆمان سورین نه‌ك به‌ناردنه‌وه‌مان بێت به‌ڵكو هه‌تا خوێن-یشمان بڕێژن ئه‌وه‌ كارناكاته‌ سه‌ر ئێمه‌ بمانێرنه‌وه‌( فه‌سڵ-مان)بكه‌ن ئێمه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و به‌ڵێنی خۆمان سورین."

پێشتر له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی\عیراق، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا كادیرانی خواره‌وه‌ و ده‌نگده‌رانتان ده‌یزانن حیزبه‌كه‌یان داوای چ پۆستێكی كردووه‌؟عه‌لی حه‌مه‌ سالح به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دابووه‌، ڕایگه‌یاندبوو " ئه‌وان هه‌ر پێویست نیه‌ بیزانن چونكه‌ ئه‌مه‌ دانوستانه‌ دواجار ناكرێت هه‌موو وه‌ره‌قه‌كان له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بخه‌یته‌ڕوو به‌ڵام به‌دڵنیایی ئۆرگانه‌ فه‌رمیه‌كانی خۆمان ده‌زانن كه‌ گه‌یشتینه‌ شوێنێك ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌مووان ئاشكرا ده‌كه‌ین."

به‌ڵام گۆرانی ئینزیبات په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت" ئاگاداری ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی نێوان حیزبه‌كه‌ی و لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت(پارتی دیموكراتی كوردستان)ن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له‌فراكسیۆن كۆبونه‌وه‌ ده‌كه‌ین و ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه‌ له‌گفتوگۆكاندا باس كراوه‌ له‌ چ خاڵێكه‌وه‌ له‌ كام وه‌زاره‌ته‌وه‌ چاكسازی ده‌ست پێبكرێت، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌ نین كه‌ گۆڕان "بیزه‌بت" داوای چ پۆستێكی كردووه‌ ئه‌وه‌ لای ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دانوستانكار و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنن دواجار به‌ده‌نگدانی زۆرینه‌ بڕیر ده‌درێت."

گۆرانی ئینزیبات باسی له‌بۆچونی خۆی كرد سه‌باره‌ت به‌به‌شداری حیزبه‌كه‌ی له‌حكومه‌ت و وتی" من پێم باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات به‌مه‌رجێك وه‌زاره‌ته‌كه‌ " به‌كاملی" وه‌ربگرین چونكه‌ ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌وه‌زاره‌تێكیش بكه‌ین هه‌رباشه‌ كه‌ ببێته‌ وه‌زاره‌تی هاوڵاتی نه‌ك وه‌زاره‌تی حكومه‌ت و حیزب."

هه‌روه‌ها وتی" تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یوتووه‌ به‌شداری له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین یاخود به‌شداری ناكه‌ین ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی گۆڕان و به‌رنامه‌كه‌ی جێ به‌جێ بكرێت گۆڕان ده‌چێته‌ حكومه‌ت."

گۆرانی ئینزیبات ئه‌وه‌شی وت" تا ئێستا به‌وپێیه‌ی ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌ ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كان له‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردویه‌تی لێك تێگه‌یشتن هه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵێنی هیچ پۆستێكی به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌داوه‌ كه‌ بڵێن ئه‌و پۆسته‌ ده‌ده‌ین یا ئه‌وه‌مان داناوه‌ بۆ گۆڕان، بۆ به‌رنامه‌ی گۆڕان-یش تا ئێستا پارتی هیچ به‌ڵێنێكی نه‌داوه‌ به‌ڵام دانی پێداده‌نێن كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌،وه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ش زیاتر ده‌زانن."

ڕاشیگه‌یاند" به‌ڵام كه‌ به‌ریه‌ك كه‌وتنمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی گفتوگۆمان ده‌بێت هه‌مان قسه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان ده‌كه‌ن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:38 0:00

XS
SM
MD
LG