Accessibility links

عوسمان بانیمارانی: یه‌كێتی نه‌رمی ده‌نوێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی پارتی زۆری پێ قورسه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ تۆزێك لێكتێگه‌یشتن دروست بووه‌


عوسمان بانیمارانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
عوسمان بانیمارانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عوسمان بانیمارانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" تۆزێك لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست بووه‌ به‌هۆی ئه‌و "مرونه‌ته"ی یه‌كێتی نواندویه‌تی، ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌ی یه‌كێتی-ش بۆ ده‌ربازبوونه‌ له‌م قۆناغه‌. ئه‌وه‌ی پارتی زۆری پێ قورس بێت یه‌كێتی "مرونه‌تی- نه‌رمی" ده‌بێت، بۆ نمونه‌ له‌ بابه‌تی به‌غداد و كه‌ركوك یه‌كێتی داوای ده‌كرد هه‌مووی بكرێته‌ یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ڕێكه‌وتنی سیاسی بكرێت له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی-دا، نه‌رمی نواندنه‌كه‌ی یه‌كێتی-ش ته‌نها له‌بابه‌تی كاته‌، بۆ پێش یا دوای پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌ك "مه‌بده‌ئه‌كه‌"، ده‌شڵێت" ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پرسی دیاریكردنی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و پرس ئه‌وه‌ی دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركوك پێش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم یا دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ ده‌نگدانی زۆرینه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ پێش 18.2.2019، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا یه‌كێتی داوای گره‌نتی له‌پارتی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی دیاریكردنی پارێزگارێكی كورد له‌پشكی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك بانیمارانی ده‌ڵێت" پێم وایه‌ گه‌ره‌نتی و ئه‌وانه‌ پێویست ناكات، چونكه‌ پێویسته‌ سیقه‌ دروست بكه‌ینه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "قه‌ده‌ری پارتی و یه‌كێتی وایه‌ ئه‌بێت پێكه‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و گه‌ره‌نتی و شته‌ نیگه‌رانی لێ دروست ببێت، به‌ڕای من ئه‌مانه‌ كاڵ بكرێنه‌وه‌ باشه‌.، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی چۆن ڕازی بوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌؟ عوسمان بانیمارانی وتی" ئه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نیه‌ به‌ڵكو كۆبونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تیه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ته‌نها ئه‌ندامانی سه‌ر به‌پارتی و یه‌كێتی له‌و لیسته‌ ئاماده‌بن، ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و توركمان ئاماده‌نه‌بن."

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا عوسمان بانیمارانی له‌باره‌ی دواین هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌پاش دوا كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌ڵێت" دیاره‌ یه‌كێتی نه‌رمی هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ڕزگاربوون له‌م قۆناغه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستا، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی یه‌كێتی بۆ خۆی بۆ كورد و قۆناغه‌كه‌ زۆرباشه‌ ناكرێت پارتی و یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبهێنن له‌هه‌ندێك شوێنی كوردستان هاوپه‌یمان بن، له‌هه‌ندێك شوێن "منافس" ڕكابه‌ری یه‌كتر بن."

وتیشی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی زۆر باشه‌ بۆ كورد و داهاتوو به‌ڵام من پێم باشه‌ دوو خاڵی تری بۆ زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی-ش ئاسایی بكه‌نه‌وه‌، قایمقامی "مه‌ركه‌زی" ناوه‌ندی سلێمانی بدرێت به‌پارتی وه‌ قایمقامی مه‌ركه‌زی هه‌ولێر-ش بدرێت به‌ یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئاشته‌واییه‌ك له‌كوردستان دروست بێت ئه‌مه‌ له‌گه‌رمیان و زاخۆ-ش بكرێت تا چیتر پارتیه‌كان له‌سلێمانی خۆیان به‌ بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ئه‌منیه‌ت نه‌زانن وه‌ یه‌كێتیه‌كانیش له‌هه‌ولێر و دهۆك خۆیان به‌ بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ئه‌منیه‌ت نه‌زانن و حكومه‌ته‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ تێكه‌ڵاو بكرێته‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌ت پێكهاته‌یكی بچوكه‌ له‌ناو نیشتمانی كوردستان، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی باسی ده‌كات من وای بۆ ناچم نه‌ "موزایده‌یه‌، نه‌ زیاده‌ڕه‌ویی" به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی "مرونه‌تی" هه‌یه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه‌. ئه‌وه‌ی پارتی زۆری پێ قورس بێت یه‌كێتی "مرونه‌تی- نه‌رمی" ده‌بێت."

ڕاشیگه‌یاند" نه‌رمی نواندنه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ پارتی زۆری پێ قورسه‌، ئه‌م نه‌رمی نواندنه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌، حه‌تمه‌ن له‌كاته‌كه‌یه‌ نه‌رمی نواندنه‌كه‌ واته‌ بۆ پێش پێكهێنانی حكومه‌ت یا دوای پێكهێنانی حكومه‌ت،نه‌ك له‌ "مه‌بده‌ئه‌كه‌" خۆی."

بانیمارانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئێستا لیژنه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، تۆزێك لێكتێگه‌یشتن دروست بوون، ئویش به‌هۆی ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌وه‌ لێكتێگه‌یشتنه‌كان دروست بوون."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌ چ خاڵێكدا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا دروست بوون؟ عوسمان بانیمارانی ڕونیكرده‌وه‌" لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دروست بووه‌ بۆ نمونه‌ یه‌كێتی پێی وابوو هه‌موو دۆخی به‌غداد ئاسایی بكرێته‌وه‌، دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌ ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بكرێت ئه‌وجا حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكبێت ڕه‌نگه‌ له‌هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ ئێستا "مرونه‌ت-نه‌رمی "هه‌بێت ئه‌وه‌ی پارتی پێی قورسه‌."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" كه‌ پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر بابه‌تی كه‌ركوك گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن كه‌ كۆبونه‌وه‌ی لیستی برایتی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌یه‌ك ڕۆژدا بێت، كۆبونه‌وه‌كه‌ش هی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نیه‌ له‌هه‌ولێر به‌ڵكو هی لیستی برایه‌تیه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌ندامانی پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌ی بن ئه‌ندامه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ئاماده‌ی نه‌بن."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا یه‌كێتی داوای گه‌ره‌نتی له‌پارتی ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌رمیه‌ی ده‌ینونێنی ؟

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كتی نیشتمانی كوردستان وتی" پێم وایه‌ گه‌ره‌نتی و ئه‌وانه‌ پێویست ناكات، چونكه‌ پێویسته‌ سیقه‌ دروست بكه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ "قه‌ده‌ری پارتی و یه‌كێتی وایه‌ ئه‌بێت پێكه‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و گه‌ره‌نتی و شته‌ نیگه‌رانی لێ دروست ببێت، به‌ڕای من ئه‌مانه‌ كاڵ بكرێنه‌وه‌ باشه‌."

ئه‌مه‌ قه‌ده‌ری پارتی و یه‌كێتیه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بن وه‌ك خۆت ده‌ڵێی یا قه‌ده‌ری هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی كه‌ ئه‌وان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن؟

عوسمان بانیمارانی به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی" ده‌توانین بڵێین هه‌ردوكی وایه‌، قه‌ده‌ره‌كه‌ وایه‌ دوو ناوچه‌ و دوو حیزب هه‌یه‌،"بریا وانه‌بوایه‌" قه‌ده‌ره‌كه‌ش وایه‌ ده‌بێت ئه‌و دوو حیزبه‌ پێكه‌وه‌ حكومڕانی بكه‌ن."

سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێم ، عوسمان بانیمارانی وتی" ئه‌و دوو خانمه‌ی باس ده‌كرێن( بێگه‌رد تاڵه‌بانی-ڕێواس فایه‌ق) هه‌ردوكیان خانمی تێكۆشه‌رن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ده‌نگدان له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێش(18-2-2019) یه‌كێكیان دیاری ده‌كرێت بۆ ئه‌و پۆسته‌."

عوسمان بانیمارانی ئه‌وه‌شی وت" هه‌روه‌ها پاكێجی ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك پێش كابینی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دیاری بكرێت یا دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ده‌نگدان له‌گه‌ڵ ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێم پێش 18-2-2019 یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:08 0:00

XS
SM
MD
LG