لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئوجەلان ژمارەیەکی زور لە ئەندام و لایەنگران و سیاسەتمەداران و چالاکانی سڤیل لە هەولێر بە خوپێشاندانێک چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و داوای ئازادکردنی ئوجەلان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە تورکیا دەکرد رێکخەری خوپێشاندانەکە بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تێدا گووتی ئێمە وەک کومیتەی ئامادەکاری چاڵاکیەکانی پازدە شوبات هەڵمەتی بەرخودانی مەزنی گەلەکەمام بە پێشەنگایەکی لەیلا گوڤەن و ناسر یاگز و چاڵکوانان و زیندانیانی سیاسی بەرز و پیرۆز دەبینین لە هەرچوار لای کوردستان ودەرەوەی وڵات هەرچیەکیان لە دەست هاتووە کردوویانە و دەیکەن لە باکور هەوڵ دەدەن بەرخودانەکانی رێبەر ئاپۆ دژ بە سیستەمی گوشەگیری و ئەشکەنجەیی ئیمڕاڵی زیندانەکان لە زیندانەکان گەل لە گۆڕەپاندا گەریلای ئازادی لە چیا سەرکەشەکاندا بێ کاریگەر بکەن وکەمێک تەمەنی داگیرکاری درێژبکەنەوە .
عابد ئێکە نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان لەو خوپێشاندانەدا دەڵێت تیکوشانی گەلی ئێمە لە 2011 تا ئەمڕۆ وەک دەزانن پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ هەروەها 2015 و دواییش ماڵبات و شاندەکانی هەدەپە کاتێک دەچوونە لای ئاپۆ دەیانویست هەموویان ببڕن و پەیوەندیەکانی ئاپۆ لەگەڵ هەموو کۆمەڵگای کوردستان و تەڤگەری ئازادی گەلی کورد ببڕن بەڵام ئەمەش ئەنجامی نەبوو، وەک دەبینن ئەم سێ ساڵەی کۆتایی شەڕێکی بێ هاوتا لە سەر هەموو دەستکەوتی گەلی کورد تێدەپەڕێت .