یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە بۆ چەندان ساڵە پـێکەوە حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەکەن سەرەڕای ناکۆکیـیەکانی نێوانیان، بەڵام وا ئێستا ناتوانن بە ڕێکەوتنێک بگەن لەسەر حکومەتی داهاتووی هەرێم و کێشەی پارێزگای کەرکوک چارەسەربکەن.
ئەسعەد عەلی نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی لە ئەڵمانیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەحیا بەرزنجی دەڵێت کۆمەڵێک بەرژەوەندی ئابوری و هاوبەشی دێرینە لە نێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە و بەبێ یەکتری ناتوانن مسۆگەریان بکەن، بۆیە هەرگێز ئەو دوو حزبە لە یەک دورنین وە ئێستاش هیچ لایەکیان گفتوگۆ و دانوستاندنیان ڕەتنەکردووەتەوە.