Accessibility links

خۆشناو: لەگه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن بێ ئه‌وان هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرین، چونكه‌ بابه‌تی نیشتمانین


ئومێد خۆشناو- فۆتۆكه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی ناوبراو له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك وه‌رگیراوه‌
ئومێد خۆشناو- فۆتۆكه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی ناوبراو له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك وه‌رگیراوه‌

له‌ووتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتی" ڕێكه‌وتن هه‌یه‌ له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش جۆرێك له‌ لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هی كه‌سی نیه‌ حیزبیه‌ ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌مووان پابه‌ندین، له‌ ئه‌زمونی یه‌كه‌مدا كه‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بوو گۆڕان ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتووی پیشان دا پابه‌ند بوو به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هیچ كاندیدێكیان نه‌بوو بۆ ئه‌و پۆستانه‌ هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نگیان به‌ كاندیده‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دا، بۆ قۆناغی داهاتوو له‌ متمانه‌ دان به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان ئومێد ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی ئه‌زمونی یه‌كه‌م بێت چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه‌ وه‌ دڵنیاشین واده‌بێت. چونك ڕێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌ی نێوان سه‌ركردایه‌تی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دڵنیایی به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ردوو لا پابه‌ند بن به‌ده‌نگدان به‌ كاندیدی پۆسته‌كان." ده‌شڵێت" هیوادارین ڕۆژی شه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن گه‌شبینین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن ئه‌وا كاره‌كانی په‌رله‌مان په‌ك ناخه‌ین و هه‌نگاو ده‌نێین، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كه‌ین و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرین چاوه‌ڕێ ناكه‌ین چونكه‌ ئه‌وانه‌ بابه‌تی نیشتمانین." له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم یا لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان، له‌یاساكه‌ هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ ئومێد خۆشناو وتی" به‌ته‌نها یه‌ك بڕگه‌ له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاندید ده‌كرێته‌وه‌ كه‌بریتیه‌ له‌ شێوازی ده‌نگدان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، دیاره‌ شێوازی دانانی سه‌رۆكی هه‌رێم گفتوگۆی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ مافی خه‌ڵكه‌ به‌ڵام له‌م خوله‌دا به‌و جۆره‌ لێی ده‌كرێت له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت تا دانانی ده‌ستور بۆ هه‌رێم""

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌ به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد له‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كردستان و وتی" ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕیاری به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتیه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و پێشكه‌ش نه‌كردنی كاندیده‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دۆخێكی نه‌خوازراوه‌ بێ ویستی ئێمه‌، چونكه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی فراكسیۆنێكی زۆر كاریگه‌ره‌، هاوپه‌یمانین، پێكه‌وه‌ بڕیارمان داوه‌ به‌شداری كارا بكه‌ین له‌حكومه‌ت بكه‌ین به‌ڵام له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا بڕیار وایه‌ كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ بتوانین پێكه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ڵبگرین تا له‌ ئاینده‌دا به‌پێی به‌ركه‌وتی خۆمان كاریگه‌ریمان هه‌بێت."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆن گفتوگۆ له‌نێوان فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌؟ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی" ئه‌وان ئێستا نایه‌نه‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌شێوازه‌ جۆراو جۆره‌كانی تر گفتوگۆمان هه‌یه‌، ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی-یش له‌و دۆخه‌ ناڕازین و هیواخوازن پێكه‌وه‌ ڕێكبكه‌وین تا بتوانین به‌ باشترین جۆر پێكه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی دروستدا كاره‌كانمان بكه‌ین."

سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌م كاری لیژنه‌ی یاسایی، ئومێد خۆشناو وتی" دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی، وه‌ یه‌كه‌م كاری لیژنه‌ی یاسایی بێگومان هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دواتر ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كردستان ده‌كرێته‌وه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت."

خۆشناو ئه‌وه‌شی وت" یاساكه‌ ئه‌وپه‌ڕی كرانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسی و ده‌رگا كردنه‌وه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ركه‌سدا كه‌مه‌رجی یاسایی تێدا بێت بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رجه‌كان دیاریكراوه‌ و ده‌ستكاری ناكرێت، ئێمه‌ نازانین جگه‌ له‌كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی تر ده‌بێت یا نا؟ به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌ كاندیدی تر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بێت، بێگومان هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌ی خۆمان به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو-ش ده‌بێت."

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كام بڕگه‌ له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌؟ ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێنه‌وه‌، ئایا لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان بۆ یاساكه‌ زیاد ده‌كرێت؟ ئومێد خۆشناو وتی" ته‌نها بڕگه‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ له‌م خوله‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ تا دانانی ده‌ستور، دیاره‌ شێوازی دانانی سه‌رۆكی هه‌رێم گفتوگۆی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ مافی خه‌ڵكه‌ به‌ڵام له‌م خوله‌دا به‌و جۆره‌ لێی ده‌كرێت له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت تا دانانی ده‌ستور بۆ هه‌رێم"

ڕاشیگه‌یاندا" ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌ هیوادارین بگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌كرا به‌دڵنیایی كاره‌كانی په‌رله‌مان په‌ك ناخرێت و هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵده‌گیرێت، بابه‌تی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بابه‌تی نیشتمانین ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاسته‌نگێك بێته‌ پێش بێگومان چاوه‌ڕوانیمان نابێت، هه‌روه‌ك چۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چوار مانگ چاوه‌ڕوانیمان كرد ئه‌وی له‌ 18ی شوبات كردمان ده‌مانتوانی له‌ 11/6 بیكه‌ین به‌ڵام گفتوگۆكانمان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ گه‌شبینین به‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكان."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا گه‌ره‌نتییان له‌ فراكسیۆنه‌كان به‌تایبه‌ت(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) وه‌رگرتووه‌ كه‌ هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نگ بده‌نه‌ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت؟

ئومێد خۆشنا وتی" ڕێكه‌وتن هه‌یه‌ له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش جۆرێك له‌ لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هی كه‌سی نیه‌ حیزبیه‌ ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌مووان پابه‌ندین، له‌ ئه‌زمونی یه‌كه‌مدا كه‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بوو گۆڕان ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتووی پیشان دا پابه‌ند بوو به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هیچ كاندیدێكیان نه‌بوو بۆ ئه‌و پۆستانه‌ هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نگیان به‌ كاندیده‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دا، بۆ قۆناغی داهاتوو له‌ متمانه‌ دان به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان، ئومێد ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی ئه‌زمونی یه‌كه‌م بێت چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه‌ وه‌ دڵنیا-شین واده‌بێت. چونكه‌ ڕێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌ی نێوان سه‌ركردایه‌تی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دڵنیایی به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كان پابه‌ند بن به‌ده‌نگدان به‌ كاندیدی هه‌موو پۆسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان."

له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی شێوازی دانانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی و ڕه‌خنه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو؟ ئومێد خۆشناو وتی" سه‌ره‌تا فراكسیۆنی یه‌كگرتوو سزای یاسایی نه‌دراوه‌ ئه‌وان خۆیان داوایان ده‌كرد به‌و شێوازه‌ بێت، وه‌ ئه‌ندامه‌كانی تریش پێشتر كۆبونه‌وه‌ له‌نێوان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان هه‌بوو جگه‌ له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی كه‌ بایكۆتی كردبوو، وه‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی شیوعی هه‌موو ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانی تر" نه‌وه‌ی نوێ، گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، توركمان و مه‌سیحیه‌كان" ده‌نگمان دا به‌ ئه‌ندامانی یه‌كتر له‌ لیژنه‌كه‌، چونكه‌ پێشتر كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كرابوو"

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:06 0:00

XS
SM
MD
LG