Accessibility links

ئازاد محه‌مه‌د: هه‌موو یه‌كێتیه‌كان پێیان خۆشه‌ و باشه‌ یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌ گۆڕان وه‌ربگرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ڕێكه‌وتن


ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین\سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین\سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (له‌پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ده‌ڵێت" ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕیووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ پێویستبوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی تێدا ڕاده‌ستی یه‌كێتی بكردایه‌وه‌، یەکێتی "ئیلتیزامی" کرد بەو بەروارەوەله‌كتی خۆید دوو ساڵه‌كه‌ی دا به‌ گۆڕان، به‌ڵام بابه‌تی پۆستی پارێزگاریش نه‌بێت هه‌رده‌بێت پێداچونه‌وه‌ به‌و ڕێكه‌وتنه‌ بكرێت چونكه‌ ماوه‌یه‌كی به‌سه‌رچووه‌ یه‌كێتی له‌كاتی خۆیدا پابه‌ند بوو به‌ ماوه‌كه‌ی خۆی، به‌هۆی سه‌رقاڵی یه‌كێتی له‌پێشتر به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ ئێستاش به‌ كه‌ركوك و به‌غداد و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌نگه‌ به‌گه‌رموگوڕی باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌كردبێت له‌ناوخۆیدا، ده‌شڵێت" یه‌كێتی-مان له‌ پێداچونه‌وه‌ به‌و ڕێكه‌وتنه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ "هه‌رچه‌ند بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێمه‌-ش خۆیان ئاگادار-ن، نه‌ك هه‌ر من وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڵكو هه‌موو یه‌كێتیه‌كان "به‌ خۆشمه‌وه‌" كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ من پۆسته‌كه‌م له‌ده‌ست ده‌ده‌م به‌ڵام پێمان خۆشه‌ و باشه‌ یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ڕێكه‌وتن كرا بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و پۆسته‌ و هه‌موو پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌نێوان هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی."

لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئازاد محەمەد ئەمین وتی"بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی لە 12/11/ 2014 کرا لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو ساڵی یەکەمی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، دوو ساڵی دواتریش بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی "ئیلتیزامی" کرد بەو بەروارەوە وە دوو ساڵی دووەمی کە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بووە تا مانگی 4ی 2018 بووە واتە خەریکە نزیک ببینەوە لەوەی کەساڵێک بەسەر ئەو کاتەدا تێپەڕیووە بۆ ڕێککەوتن ، چونکە ڕێکەوتنەکە تەنها بۆ پۆستی پارێزگار نەبووە بەڵکو بۆ کۆی دابەشکاریەکە بووە لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، بەڵام نایشارمەوە من وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا وە وەک کادیرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیم بۆ نەهاتووە بەڵام خۆی دیارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەهەموو ڕێکەوتنەکانیدا هەم ئەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆی لایەنەکان هەیەتی پێداچونەوەی پێدابکات کەهەیبووە لەڕابردوودا."

پێشتر لە وتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئا ئازاد محەمەد ئەمین ڕایگەیاند "دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌كانی(ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین)سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."

بەڵام لە ئێستادا ئازاد محەمەد ئەمین دەڵێت" ڕاستە پێشتر وام وت، بەڵام لەدوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە ئەنجامەکان وەک خۆی جێ بەجێ نەکراوە واتە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕانەگەیەنراوە وە وەک دەزانرێت ئێستا بە"نیوە ناچڵی" و پەرلەمانێکی کارای بە بەشداری هەموو لایەنەکان نیە بۆیە ئەو پرسە تا ئێستا ماوەتەوە بەڵێ ئەوەندەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت ئێمە یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان لەکۆی ڕێککەوتنەکە ئاگادار کردۆتەوە وە بێ ئاگاداری ئێمەش خۆیان ئاگادارن، بەڵام ئێستا بەهۆی سەرقاڵی یەکێتی بە پرسی کێشەی لایەنەکان لەبەغداد، پرسی کەرکوک ، هەروەها پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ڕه‌نگه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ ماوه‌یه‌ك دواخرابێت یا به‌گه‌رم و گوڕی باس نه‌كرابێت له‌ناو یه‌كێتیدا چونكه‌ ئه‌گه‌ر باسكرایه‌ بێگومان من ئاگادار ده‌كرامه‌وه."

وتیشی" بابه‌تی پۆستی پارێزگاریش نه‌بێت هه‌ر ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ به‌و ڕێكه‌وتنه‌ بكرێت چونكه‌ ماوه‌یه‌كی به‌سه‌رچووه‌ یه‌كێتی له‌كاتی خۆیدا پابه‌ند بوو به‌ ماوه‌كه‌ی خۆی، یه‌كێتی و گۆڕان ده‌بێت پێكه‌وه‌ پێداچونه‌وه‌ بكه‌ن به‌و ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌گه‌رچی گۆڕان تاك لایه‌نه‌ لای خۆیه‌وه‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ده‌باشانی هه‌ڵپه‌ساردووه‌."

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی وت" به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بوایه‌ ده‌بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگرتایه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر من وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڵكو هه‌موو یه‌كێتیه‌كان به‌ خۆشمه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ من پۆسته‌كه‌م له‌ده‌ست ده‌ده‌م به‌ڵام پێمان خۆشه‌ و باشه‌ یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ڕێكه‌وتن كرا بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و پۆسته‌ و هه‌موو پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌نێوان هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:24 0:00

XS
SM
MD
LG