Accessibility links

خەسرەو گۆران: بەپێی ڕێکەوتنە سیاسیەکەی پارتی و یه‌كێتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم 'ئەولەویەتە" چونکە لەهەموو بابەتێکی تر گرنگتر و لەپێشترە


 خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن
خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن

لەوتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ خەسرۆ گۆران ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حیزبە لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌ی دوێنێ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی واژۆ كرا هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت دەبێت یا دوای ئەوه‌؟ خەسرۆ گۆران وتی" بەبۆچونی من پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لە "ئەولەویاتی" ڕێکەوتنە سیاسیەکەیە چونکە ئەوانی تر کاری دەوێت.حکومەتی کوردستان ئاسانترە لەوەی بەغداد و بابه‌تی کەرکوک،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابەتی کەرکوک ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و گەڕانەوەی پارتە سیاسیەکان بۆ ئەو شارە وە ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد و لایەنە سیاسیەکانی کەرکوکی تێدایە بۆیە ئەمە کاتی زۆرتری دەوێت، هەڵبژاردنی سەرۆکی-هەرێمی-ش دوای هەموارکردنی یاسایە."دەشڵێت" ، من قەت ناڵێم لە"پێش" بەڵام دەڵێم پێکهێنانی حکومەتی هەرێم "ئەولەویەتە"، واتە گرنگترینە، ئەولەویات واتە خێرایە، واتە لەپێش هەموو شتێکە، ""حەتمەن" مەسەلەی پێكهێنانی حکومەتی هه‌رێم گرنگترە لە بەغداد، ڕاستە کەرکوک گرێ کوێرەکەبوو بەسترابوەوە بە حکومەتی هەرێمەوە کۆبونەوەکەی جەنابی سەرۆک لەگەڵ شاندی یەکێتی ئەو گرێ کوێرەیەی کردەوە.،له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیشه‌وه‌، خه‌سرۆ گۆران وتی:ڕەنگە جارێ هەر "حەسم" نەکرابێت، یاخود خودی یەکێتی-ش یەکلایی نەکردبێتەوە، بەڵام پارێزگارە کوردەکەی کەرکوک"حەتمەن" دەبێت بەڕەزامەندی هەردوولا (پارتی و یەکێتی" بێت. واتە بەدڵی یەکێتی و پارتیش بێت، دەکرێت کۆمەڵێک ناو پێشنیار بکرێت له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌."

لەسەرەتای وتووێژەکەدا لەبارەی هۆکاری بڵاونەکردنەوەی ناوەرۆکی ڕێکەوتنە سیاسیەکەی نێوان پارتی و یەكیتی خەسرۆ گۆران وتی" ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ژده‌ خاڵه‌ وه‌چه‌ندین ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆگرتووه‌، ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان، یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كانی تر ده‌سكه‌وته‌كان بۆ كوردستان زیاد ده‌كات، بەبۆچونی من هۆکاری بڵاونەکردنەوەی ناوەڕۆکەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە تازە واژۆ کراوە وە لیژنە پێکدێت بۆ مەسەلەی کەرکوک،بەغداد، یاساکان،بۆ مەسەلەی حکومەتی هەرێم بۆیە وای بۆ دەچم دوای دەستبەکاربونی ئەو لیژنانە ئاشکرا بکرێت."

سەبارەت بەوەی لیژنەکان پێش پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دەبێت یا دواتر؟ خەسرۆ گۆران وتی" پێش هەموو شتێک دەبێت برادەرانی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکانی پەرلەمان بکەن چونکە لەوێوە هەموو کارەکان دەست پێدەکات."

هه‌روه‌ها لەوەڵامی ئەو پرسیارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت دەبێت یا دوای ئەوە خەسرۆ گۆران وتی" بەبۆچونی من پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لە "ئەولەویاتی" ڕێکەوتنە سیاسیەکەیە چونکە ئەوانی تر کاری دەوێت.بۆ نمونە بۆ کەرکوک کاری دەوێت هەم لەناوخۆی کەرکوک، وە لەگەڵ بەغداد وە لەناو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەنێوان پارتە سیاسیەکانی كه‌ركوك."بەڵام بەڕاشکاوی بڵێم،ئەو ڕێکەوتنە "شاملە،کاملە" هەموی دەگرێتەوە."

بەڵام تۆ وتت ڕێکەوتنەکەم نەبینیووە؟ خەسرەو گۆران دەڵێت" بەڵێ بەڵام "شامل"ەکەی لەسەر هەموو پرسەکانی بەغداد و کەرکوک و هەرێمە، بەڵام کامەیان لەپێش کامیانە ئەمەیان وەڵام نادرێتەوە، من قەت ناڵێم لە"پێش" بەڵام دەڵێم پێکهێنانی حکومەتی هەرێم "ئەولەویەتە"، واتە گرنگترینە، ئەولەویات واتە خێرایە، واتە لەپێش هەموو شتێکە، ""حەتمەن" مەسەلەی حکومەت گرنگترە لە بەغداد، ڕاستە کەرکوک گرێ کوێرەکەبوو بەسترابوەوە بە حکومەتی هەرێمەوە کۆبونەوەکەی جەنابی سەرۆک لەگەڵ شاندی یەکێتی ئەو گرێ کوێرەیەی کردەوە."

واتە بەپێی ڕێکەوتنە سیاسیەکەی نێوان پارتی و یەکێتی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم پێش هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوکە و وەزارەتی داد-ی عیراقیە؟ خەسرەو گۆران بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە و وتی" من ناڵێم لەپێش بەڵام "ئەولەویەت" حکومەتی کوردستانە، چونکە خەڵک بێزاربووە خەڵک لەدڵەڕاوکێدایە، وە ناکرێت کوردستان چیتر چاوەڕوان بێت تا ئەو حکومەتە پێکبێت، چونکە حکومەتی کوردستان ئاسانترە لەوەی بەغداد و بابه‌تی کەرکوک،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابەتی کەرکوک ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و گەڕانەوەی پارتە سیاسیەکان بۆ ئەو شارە وە ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد و لایەنە سیاسیەکانی کەرکوکی تێدایە بۆیە ئەمە کاتی زۆرتری دەوێت، هەڵبژاردنی سەرۆکی-هەرێمی-ش دوای هەموارکردنی یاسایە."

باشە چۆن بوو پارتی ڕازی بوو بەیەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کەپێشتر ڕازی نەدەبوو ئەو پرسە لەگەڵ هەرێم تێکەڵ بکرێت؟ خەسرۆ گۆران وتی" کۆبونەوەکەی پیڕێ-ی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندەکەی یەکێتی ئەو کێشەیەی چارەسەرکرد، من وەک دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئێستاش دەیڵێمەوە ئەگەر بارودۆخی پارێزگای کەرکوک ئاسایی نەکرێتەوە مەحاڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت."

وتیشی" ئێمە هەرگیز له‌گه‌ڵ پارێزگارێكی عه‌ره‌ب نه‌بوین له‌و شاره‌، وه‌ ناکۆک نەبوین لەگەڵ هیچ لایەنیكدا بۆ بونی پارێزگارێکی کورد لەکەرکوک، بەڵام دەکرێت له‌گه‌ڵ یەکێتی لەسەر هەندێک لەکاندیدەکانی پارێزگاری کەرکوک ڕای جیاوازمان هەبوبێت."

کەواتە ئێستا کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کێیە؟ خەسرەو گۆران وەڵامەکەی بەم جۆرە بوو" ئەگەر بمزانیایە پێم دەوتی."

چۆن ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبەیت و نازانیت؟ خەسرەو گۆران دەڵێت" زۆر ئاساییە ڕەنگە جارێ هەر "حەسم" نەکرابێت، یاخود خودی یەکێتی-ش یەکلایی نەکردبێتەوە، بەڵام پارێزگارە کوردەکەی کەرکوک"حەتمەن" دەبێت بەڕەزامەندی هەردوولا (پارتی و یەکێتی" بێت. واتە بەدڵی یەکێتی و پارتیش بێت، دەکرێت کۆمەڵێک ناو پێشنیار بکرێت کاتی خۆی یەکێتی کۆمەڵێک ناوی دیاریکرد "ناوەکان دەزانم بەس نایڵێم."

دەربارەی پۆستی وەزارەتی داد-ی عیراقیش؟ ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی" پارتی و یەکێتی لێکتێگەیشتوون "ئالیەتێکیان" داناوە بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ ئەو وەزارەتە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:18 0:00

XS
SM
MD
LG