لەوتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ زیاد کاکە ڕەزا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت" نەسەرۆکایەتی ئەنجومەن وە نە هیچ فراکسیۆنێک لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیدارەکەی سلێمانی بانگهێشت نەکراووه، هەتا دوێنێ سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێزەکانی تر لهسهرۆكایهتی گلەییان کرد، دەشڵێت" " ئەمە پێنجەمین ساڵە لە ئەنجومەنی پارێزگا ئەندامم ، لەدیداری سلێمانیدا ئەنجومەنەکە ناخوێننەوە و بانگ ناکرێین، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هۆکاری بەشداری نەکردنیان پەیوەندی بەبڕیاری حیزبەکەیانەوە هەبوبێت و وتی" بەهیچ جۆرێک هیچ بڕیارێکمان لەحیزبەوە بۆ نەهاتووە کەبەشداری دیداری سلێمانی نەکەین بەڵکو ، هۆکاری بەشداری نەکردنمان تەنها ئەوەبووە کە بانگهێشتنەکرابوین، هەروەها دەشڵێت" نەخوێندنەوەیان(بانگهێشتنهكردنی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیداری سلێمانی)" بۆ چەند ئەگەر و هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەو ڕوەوە وتی" سێ -چوار ئەگەر هەیە کە ئایا ئەوان"زانکۆی ئەمریکی" ئەنجومەنی پارێزگا لەبەر چ هۆکارێک ناخوێننەوە؟ ئایا ئەمە بیرچوونە؟ یا بێ ئاگاییە، یاخود "حساب نەکردنە" بۆ ئەنجومەنی پارێزگا؟ نازانم!، زیاد کاکە ڕەزا بونی ئەو جۆرە دیدارانەی بەگرنگ "وەسف"کرد بەڵام لەهەمانکاتدا وتی" کێشەی هەرێمی کوردستان لە پایتەختی هەرێمەوە چارەسەر دەکرێت، کێشەی عیراقیش لە بەغددای پایتەختەوە."ڕاشیگەیاند" ئەم دیدارانە بۆ گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە و گوێگرتنە، لەهەموو دانیشتن و شوێنێکدا دەکرێت ئەم جۆرە ڕا و سەرنج گۆڕینەوانە وەک خۆم هیچ ئەنجامێکم لەم دیدارانەی سلێمانی بۆ شارەکە و گشتی نەبینیووە."
لەسەرەتای وتووێژەکەدا لەبارەی هۆکاری بەشداری نەبونیان لە دیداری سلێمانی، زیاد کاکە ڕەزا وتی" ئەمە پێنجەمین ساڵە لە ئەنجومەنی پارێزگا ئەندامم ، لەدیداری سلێمانیدا ئەنجومەنەکە ناخوێننەوە و بانگ ناکرێین، ، بۆیە دور و نزیک ئاگاداری نین، ئەوەندەی من بزانم بانگهێشتنامە نە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، نە بۆ سەرۆکایەتیەکەی نە بۆ هیچ فراکسیۆنێکی ناو ئەنجومەن نەهاتووە، هۆکاری نەچونی ئێمەش بۆ ئەو دیدارە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە بانگهێشت نەکراوین هیچ پەیوەندی بەلایەنی سیاسیەوە نیە."
وتیشی" وەک فراکسیۆنی پارتی ئەگەر بانگهێشتی دیدارەکە بکراینایە ئەوە لەکاتی خۆیدا قسەیەکی ترمان دەبوو بەڵام ئێستا هەرچی بڵێین تازە ئێـمە هەر بانگهێشت نەکراوین."
سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشتنەکردنیان، زیاد کاکە ڕەزا وتی" بەداخەوە کە ئەنجومەنی پارێزگا نەخوێنراوەتەوە لەم دیدارە، بەڵام وەڵامی هۆکارەکەی لای ئێمە نیە، هەتا دوێنێ لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا باس کرا وەک گلەیش گلەیی کرا کە بانگهێشت نەکراون، سەرۆکایەتی ئەنجومەن کە لە سەرۆک و جێگرەکەی و سکرتێر پێکدێت، لەگەڵ ئەوەی سەرۆکەکەی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە ئەوان دەیانوت بانگهێشت نەکراوین."
زیاتر ڕونیکردەوە" من وەک خۆم هیچ گلەیم نەکرد، بەڵام ئەو برادەرانەی تر، کاک ئازاد (سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی-پشكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان)گللەییەکەیان بەو جۆرە بوو کە دەبوو ئەنجومەنیش بخوێنرایەوە."
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پێی وایە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیدارەکەی سلێمانی وەک خۆی دەڵێت"نەخوێندنەوەیان" بۆ چەند ئەگەر و هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەو ڕوەوە وتی" سێ -چوار ئەگەر هەیە کە ئایا ئەوان"زانکۆی ئەمریکی" ئەنجومەنی پارێزگا لەبەر چ هۆکارێک ناخوێننەوە؟ ئایا ئەمە بیرچوونە؟ یا بێ ئاگاییە، یاخود "حساب نەکردنە" بۆ ئەنجومەنی پارێزگا؟ نازانم!"
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیکردەوە بڕیاری حیزبەکەیان بۆ هاتبێت بۆ بەشداری نەکردنیان، وتی" نە ئەمساڵ نە ساڵانی ڕابردوو هیچ بڕیارێکمان لە حیزبەوە بۆ نەهاتووە کە بەشداری دیداری سلێمانی نەکەین، بەڵکو هۆکاری بەشداری نەکردنمان تەنها ئەوەبووە کە بانگهێشت نەکراوین."
شەشەمین ساڵە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دیدار ئەنجام دەدات، دیدارەکە لەژێر ناونیشانی "عێراق و وڵاتانی دراوسێ، بهرهو سیستمێكی نوێی ههرێمایهتی" بەڕێوەدەچێت.
زیاد کاکە ڕەزا بونی ئەو جۆرە دیدارانەی بەگرنگ "وەسف"کرد بەڵام لەهەمانکاتدا وتی" کێشەی هەرێمی کوردستان لە پایتەختی هەرێمەوە چارەسەر دەکرێت، کێشەی عیراقیش لە بەغدای پایتەختەوە، ڕاشیگەیاند" ئەم دیدارانە بۆ گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە و گوێگرتنە، لەهەموو دانیشتن و شوێنێکدا دەکرێت ئەم جۆرە ڕا و سەرنج گۆڕینەوانە وەک خۆم هیچ ئەنجامێکم لەم دیدارانەی سلێمانی بۆ شارەکە و گشتی نەبینیووە."