Accessibility links

سەباح یاسین : نەمانی ئۆپۆزسیۆن لە زەرەری دەسەڵاتە


بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان لە کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم، پاش ئەو هەموو ململانێ و رکابەرییە دێت لە نێوان لایەنە جیاوازەکان، پارتی دیموکراتیش وەک زۆرینەی پەرلەمانی بەپێی رێکەوتنەکان دەستو پەنجەی نەرم کردووە لەگەڵ هەندێ لە پارتەکان لە چاو ئەوانی دی، ئایا بەشداری کردنی ئۆپۆزسیۆن لە حکومەتدا کۆتایی هێنانە بە ئۆپۆزسیۆن.

لەو بارەیەوە سەباح یاسین وەک نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی لای وایە "ئۆپۆزسیۆن بوون واتە خستنە بەرچاوی پرۆژە لە بەرلەمان و خستنە رووی چارەسەری و چۆنێتی جێبەجێ کردنی، تا ئێستا هیچ حزبێک پرۆژەیەکی نەبردۆتە پەرلەمان و وردی بکاتەوە کە کۆمەڵگای کوردی پێویستی بە چییەو داخوازیاکانی دیاری بکاو توانییەکانی بەردەست ئەوەن، هەریەکەو پرۆژەی باس کردووە، بێ ئەوەی بەرهەمی هەبێت."

لە دڕێژەی وتەکانیدا باسی لەوەش کردووە چوونە ناو حکومەتی ئۆپۆزسێۆن تارادەیەک وەک نەمانێتی، لاشی وایە ئەوە خراپە بۆ حوکمڕان"دەبوو پارتی لە هەموو لایەک زیاتر حەزی بە بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا بکردایە بۆ مانەوەی خۆیان."

یاسین لە وتوێژەکەدا باس لەوە دەکات ئێمە سیستمێک بە ڕیوەبردنمان نییە، ئێستاش هێلی 36 و 37 ناوچەکەمانی هێشتووەتەوە کە دەستکردی خۆرئاوا بووە.

لەم هەرێمە لە بری سیستمێک حیزب بەڕیوەمان دەبات،، هەریەکەو پێگەی مێژوویی و کۆمەڵیک هەواداریان هەیە، کە زیاتر مەسەلە داراییەکان ئەو حیزبانەی بەرفراوان وبچووکتر کردۆتەوە، لە ئێستادا بۆیە پارتی دەنگی زۆرترە "گیرفانەکانی گەورەترو قووڵ ترە".

سەبارەت بە حکومەتی بەرفراوان پێی وایە ئەگەر حیزب و سەرکردەکانیان واز لە پاشقول لکەیەکتر بهێنن رەنگە بتوانن هەندێ گۆرانکاری بکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:17 0:00

XS
SM
MD
LG