له به‌شی یه‌كه‌می وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ لیوا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت" ئێستا وه‌ك سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ڕۆژ نیە دوو بۆ سێ تیرۆریست دەستگیرنەکەین بەڵام بڵاوی ناکەینەوە چونکە ئەوەندە دەڵێن سیناریۆیە "ئەوە وا و ئەوە وا" دەکەونە توانج لەسەر ئەو پڕۆسانە، بەداخەوە پێویستە خەڵک خۆی ڕابگرێت بزانێت ڕاستیەکە کامەیە ئنجا پرسیار لەسەر ئەوە بکات."ده‌شڵێت" بێگومان هه‌وڵیان هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له سلێمانی وه ئامانجیشیان هه‌بوه و دیاری‌یان كردووه به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌گونجێت ڕونكردنهوه و ورده‌كاری زیاتر بخه‌مه‌ڕوو ، به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنه، هه‌وڵی تیرۆركردنه، هه‌وڵی ته‌قینه‌وه‌یه."
لەسەرەتای وتووێژەکەدا لیوا حەسەن نوری وتی" ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەسەر دزینی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی باندبوون، چونکە پێنج کەس لەوانە پێشینەی تاوانیان هەبوو لەپێشتر لەسەر کوشتن و دزی و تەقەکردن دەستگیرکرابوون."
دەربارەی ئەو گومانانەی کەهەندێک باسیان دەکرد لەسەر ڕووداوەکە ؟ بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی وتی" شتی وانیە من تێناگەم، پێش ئەوەی بەڕێوەبەری ئاسایش بم لێکۆڵەرە بووم، وە خۆم له‌م دۆسیه‌یه لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکە بووم بەهاوبەشی لە گەڵ پۆلیس لێکۆڵینەوەمان کردووە هەموو بەڵگەکانمان کەوتۆتە بەردەست یەک بەیەکیان دانیان بەتاوانەکەدانا، چونکە کە بەڵگە هەبوو تاوانبار ناتوانێت نکوڵی لەتاوانەکە بکات هەموو ئەوانەش لەوانەن کە لەیاسا یاخی-ن پاش ئەوە لەپێشتر لە زیندان ئازاد کراون هەر لەیاسا یاخی بوون هیچ بەرپرسێکی سیاسی لە پشتیانەوە نیە نازانم ئەم بیرکردنەوەیە لەکوێوە هاتووە؟! بۆ ڕێڕەوی ئەوانە بگۆڕێت کە "ئیلا هەردەبێت بەرپرس و کەسێکی سیاسیان لەپشتەوە بێت؟!" شتی وانیە ئەمانە خۆیان کۆمەڵێک دزن بەرنامەیان داناوە و زۆر بە ئاسانی ئەم کارەیان کردووە."
لیوا حەسەن نوری ئه‌وه‌شی وت" بەداخەوە خۆی لەکەم زانیاری هەندێک لایەن و لایەنی نەیار و ئۆپۆزسیۆن ئەم قسانە دەکرێت کاتی خۆی تیرۆریست-شمان دەگرت دەیانوت سیناریۆیە، ئێستا ڕۆژ نیە دوو بۆ سێ تیرۆریست دەستگیرنەکەین بەڵام بڵاوی ناکەینەوە چونکە ئەوەندە دەڵێن سیناریۆیە "ئەوە وا و ئەوە وا" دەکەونە توانج لەسەر ئەو پڕۆسانە، بەداخەوە پێویستە خەڵک خۆی ڕابگرێت بزانێت ڕاستیەکە کامەیە ئنجا پرسیار لەسەر ئەوە بکات."
بەڕێوەبەری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ناسنامەی ئەو "تیرۆریستانە"ی دەستگیری دەکەن ڕایگه‌یاند" ئەوانە خەڵکی خوارووی عیراق یا ئەوانەن کە لەسوریاوە دێنە ئێرە ئەبنە کرێکار، ئەبنە باخەوان یا لە چێشتخانە کاردەکەن، یاخود دەیانەوێت لێرەوە تێپەڕن و بەرەو وڵاتێکی تر بڕۆن و خۆیان دەرباز بکەن لە بازگەکان و سەرسنور و ناوشار یا دەوری شار، یا لەکەرکوک و خانەقین و کفری و کەلار دەستگیرییان دەکەین."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا خەڵکی ناوشاری سلێمانی تێدایە؟ لیوا حەسەن نوری وتی" لە (2%- 3%)ی خەڵکی سلێمانی تێدایە."
سەبارەت بەوەی نەمانی داعش و تێکشکاندیان چەندە کاریگەری هەبووە لەسەر ئەوەی "تیرۆریستەکان" بێنە سلێمانی" ؟
لیوا حه‌سه‌ن نوری وتی" خۆی له‌م قۆناغه‌دا بڵاوه ده‌كه‌ن ده‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه كهنهناسرێنهوه له‌شوێنی خۆیان نامێننه‌وه بۆیه خه‌ڵكێك هه‌یه كه پێمان ده‌ڵێن و هاوكارمانن بۆ ده‌ستگیركردنیان."
واته دوای تێكشكانی داعش ڕزگاركردنی هه‌ندێك ناوچه و شار له‌ژێر ده‌ستیان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی "تیرۆر" ده‌ستگیرده‌كرێن دوای تێكشكانی داعش له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی) زیاتره له‌چاو پێشوتر؟
لیوا حه‌سه‌ن نوری به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند" بێگومان جیاوازی هه‌یه، جاران ده‌گه‌ڕاین به‌دوای تیرۆریستدا تا یه‌كێكمان دهستگیردهكرد، به‌ڵام ئێستا ڕۆژانه (2-3) تیرۆریست ده‌ستگیرده‌كه‌ین، بێگومان هه‌م خه‌ڵك هاوكاریمان ده‌كات و زانیاریمان پێده‌دات، هه‌میش داموده‌زگاكان پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه ته‌نانه‌ت داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عیراقیش."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه چۆن له بازگه‌كان ڕزگاریان ده‌بێت له‌كاتێكدا پێویستیان به "كۆدی ئاسایش-ه" ؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی وتی" هه‌ندێك له‌وانه ناوی خۆیان ده‌گۆڕن و به‌ناسنامه‌ی ساخته‌وه دێن، یا ڕیشیان ده‌تاشن و به‌شێوه‌ی جیاوازتر به‌ڵام ئێمه هه‌ر زوو ده‌یانناسینه‌وه ده‌ستگیرییان ده‌كه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و "تیرۆریستانه" هه‌وڵێكی "تیرۆریستی" یا ئامانجێكیان له هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی هه‌بووه؟
لیوا حه‌سه‌ن نوری وتی" بێگومان هه‌وڵیان هه‌بووه وه ئامانجیشیان هه‌بوه و دیاری‌یان كردووه به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌توانم به ڕونكردنهوه و ورده‌كاری زیاتر بخه‌مه‌ڕوو ، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌گونجێت ڕونكردنهوه و ورده‌كاری زیاتر بخه‌مه‌ڕوو ، به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنه، هه‌وڵی تیرۆركردنه، هه‌وڵی ته‌قینه‌وه‌یه."
به‌شی دووه‌می ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له هه‌فته‌ی داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه