Accessibility links

سابیر موحەمەد: پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کارتۆنییە


کابینەی نۆهەم هێشتا روون نەبۆتەوە یەکێتی بەشدارە یان بژاردەی تر دەکات، ئایا پارتی دەتوانێت بێ یەکێتی حکومەت و هەرێمەکە بەڕێوە ببات؟ ئایا بژاردەی دوو ئیدارەیی رێگەی پێ دەدرێت؟ سابیر موحەمەد وەکو نوسەرێکی سەربەخۆ دەڵێت "پارتی ویەکێتی هەر دەبێت رێبکەون".

ئەو لە وتوێژەکە زۆر پێ داگری لەوە دەکات دووا رێکەوتن لە نێوان ئەو دوو حیزبە کە هیچ متمانەیەکیان بە یەکتر نییە، دەبێت رێکەوتنی ئەو دوو بنەماڵەیە بێت، "دەبێت بنەماڵەی تالەبانی و بنەماڵەی بارزانی رێک بکەون ئەوسا دەتوانین لەو قەیرانە رزگارمان دەبێت."

هەرێمی کوردستان حکومەتی هەیەو دامودەزگای یاسایی و پەرلەمانی هەیە، سابیر دەڵێت "حکومەت خاوەنی یەک پۆلیس یەک ئاسایش یەک پێشمەرگە نییە، ئەوە پێشمەرگەی حیزبە ئاسایشی حیزبە، حیزب بڕیار دەداو حکومەتو پەرلەمان جێبەجێی دەکات، حکومەتێکی کارتۆنییە."

لە رابردوو رێکەوتنی ستراتیژی هەبووە لە نێوان پارتی ویەکێتیداو چەندین خولیش بەردەوام بووە، ئەی ئەوانە ناوی چی لێبنێین. لەو بارەیەوە سابیر دەڵیت "رێکەوتنی بەرژەوەندی بووە، نەک لەسەر بنچینەی خزمەتکردنی گشتی، بە داخەوە تاوەکو ئێستا یەک حکومەت پێک نەهاتووە بۆ خزمەتی گشتی کۆمەڵانی خەڵک."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:52 0:00

XS
SM
MD
LG