Accessibility links

لە پەرلەمانی کوردستان ناکوکی لە سەر دانانی سەرۆک لیژنەکان درۆست بووە


بۆ یەکلایی کردنەوەی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فڕاکسیۆنەکان کۆبووەو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و جێگر و بریاردەری چەندین لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمان دیاری کران بەڵام هەر نەتوانرا سەرجەم لیژنەکان یەکلایی بکرێتەوە ئەویش بەهۆی درۆست بوونی ناکوکی لایەنەکانی نێو پەرلەمان ، لەبارەی ئەو ناکوکیانەوە سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوان وەک فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە نێو پەرلەمانی کوردستان هیچ بەرپرسیارەتیەک وەرناگرن، رێکنەکەوتنی فڕاکسیۆنەکان لەسەر سەرۆک لیژنەکان بووە بەتایبەتی ئەو لیژنانەی کە سیادین یاخود تایبەتن بە وەزارەتی سیادی وەکو لیژنەی سامانە سروشتیەکان و دارایی و پێشمەرگە، بویە لێکتێنەگەیشنێک هەبووە لە نێوان فڕاکسیۆنەکان بۆ ئەوەی بەرپرسیارەتی ئەم سەرۆک لیژنانە وەربگرن.

لە لایەکی ترەوە ئایدن مەعروف پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی بۆ پەرلەمان و ڕەوشی هەرێم رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان زور زور گرنگە چونکە ئەمانە حیزبی سەرەکین ، لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆک فڕاکسیۆنەکان گەیشتینە رێککەوتنێکی کۆتایی بەڵام دیاربوو هەندێک گرفتیش هەبوو بەتایبەتی لە سەر لیژنە سیادیەکان لە دابەشکردنەکە لە نێوان سێ لایەنی سەرەکی نەگەیشتنە رێککەوتن ، ئەم دابەشکردنە بەپێی ڕێژەی نوێنەرایەتی فڕاکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان و رێکەوتنیش دەبێت بکریت کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نەگەیشتنە کۆتا بۆ چارەسەرکردنی دەستەی سەرۆکایەتی لبژنەکان، بۆ ڕۆژی پێش نەورۆز ڕۆژی چوارشەممە دەبێت ئەم پرسە چارەسەر بکریتو دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان هەڵبژێرێت یان رێکەوتن بکرێت ئەگەر هاتوو رێککەوتن نەکرا ئەو کات رێگای دووەم دەبێت بە دەنگدان .

شایەنی باسە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دووباره دەستی پێکردەوە بۆ گەیشتن بە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش تا ئەو ناکۆکیانەی کە لە سەر لیژنە سیادیەکانی وەکو سامانە سروشتیەکان و دارایی و پێشمەرگە هەن چارەسەر بکرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:43 0:00

XS
SM
MD
LG