لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت" " ئێمە هیچ پەلەمان نەکردووە، ئێـمە دەڵێن پێویستە بەزوترین کات حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، ئەوە نزیكهی شهش مانگ دەبێت هەڵبژاردن کراوە، ئێمە هیوادارین پێش کۆتایی ئەم مانگە تەواو بوبێت،لەسەر هیچ ئەگەرێک قسە ناکەین ئێمە دەڵێین پێویستە حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبێت و هەموو لایەنەکانی تێدا بەشدار بن بەتایبەت ئەو سێ لایەنە، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر یەکێتی هەر ئامادەنەبوو لەگفتوگۆکانی هەموارکردنی یاسا و پڕۆسەکانی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشداری بکات ئایا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بێ یەکێتی بەشداری لەکاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم بکات؟ محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتی" ئەوە هێشتا بڕیاری لێ نەدراوە بەڵام برادەرانی ئێمە لەپەرلەمان لەهەموو دانیشتنەکاندا بوون و پێشم وایە دەبێت بۆ "ئەوەش" بچن، بەڵام نازانین یەکێتی ئامادە دەبێت یاخود نا بەڵام دەبێت بکرێت(سهرۆكایهتی ههرێم كارابكرێتهوه) چونکە بێ ئەوە حکومەت پێکنایەت، هەروەک ئاماژەشم پێکرد لە دانیشتنەکانی پێشوشدا فراکسیۆنی گۆڕان چونەتە ناو دانیشتنەکانی پەرلەمان و بۆچونی خۆیان داوە." ئهندامهكهی خانهی ڕاپهڕاندنی بزوتنهوهی گۆڕان دهشڵێت" هیوادارین پێش کۆتایی ئەم مانگە تەواو بوبێت، پێویستە حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبێت و هەموو لایەنەکانی تێدا بەشدار بن بەتایبەت ئەو سێ لایەنە (پارتی، بزوتنهوهی گۆڕان ههروهها یهكێتی )."
لەسەرەتای وتووێژەکەدا محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتی" لەم ماوەیەدا جارێکی تر دەست دەکرێتەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ برایانی یەکێتی و پارتی هیوادارین هەردولا بگەنە ئامانجێک بڕیاربدەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزوترین کات پێکبهێنرێت."
وتیشی" ئێمە بەلامانەوە گرنگە کە هەرسێ لا بگەنە ئەنجام وە حکومەتێک پێکبهێنرێت بتوانرێت ئەو بەرنامەی ڕێککەوتنهی لەسەر کراوە پیادە بکرێت،هیوادارین کە ئينجامەکان "ئیجابی" بن."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بزوتنەوەی گۆڕان هیچ دەستپێشخەریەکی هەیە بۆ نێوانگیری نێوان پارتی و یەکێتی تا بگەنە ڕێککەوتن؟ محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتی" جار بەجار قسە کراوە بەڵام بەفەرمی هیچ قسەیەک نەکراوە چونکە ئەوە بابەتێکە لەنێوان پارتی و یەکێتی هیوادارین کە بگەنە ئەنجامێک لەسەر ئەو بابەتە، ئێمە کە هەموو لایەک قسەمان لەگەڵ دەکەن دەڵێین هیوادارین بگەنە ئەنجام گفتوگۆکان و دانوستانەکان."
دەربارەی ئەوەی ئەگەر یەکێتی هەر ئامادەنەبوو لەگفتوگۆکانی هەموارکردنی یاسا و پڕۆسەکانی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشداری بکات ئایا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بێ یەکێتی بەشداری لەکاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم بکات؟
ئهندامهكهی خانهی ڕاپهڕاندنی بزوتنهوهی گۆڕان (محەمەد تۆفیق ڕەحیم) وتی" ئەوە هێشتا بڕیاری لێ نەدراوە بەڵام برادەرانی ئێمە لەپەرلەمان لەهەموو دانیشتنەکاندا بوون و پێشم وایە دەبێت بۆ "ئەوەش" بچن، بەڵام نازانین یەکێتی ئامادە دەبێت یاخود نا بەڵام دەبێت بکرێت چونکە بێ ئەوە حکومەت پێکنایەت، هەروەک ئاماژەشم پێکرد لە دانیشتنەکانی پێشوشدا فراکسیۆنی گۆڕان چونەتە ناو دانیشتنەکانی پەرلەمان و بۆچونی خۆیان داوە ."
هەروەها وتی" ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆڵی "ئیجابی" دەبینین چونکە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کابینە نوێیە پێکبهێنرێت، وە ئەو ڕیککەوتنەی کەڕێککەوتوین لەسەری دەست بکەین بەجێ بەجێ کردنی، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی خەڵکە."
بزوتنەوەی گۆڕان بۆچی پەلەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم-ێتی؟
محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتی" ئێمە هیچ پەلەمان نەکردووە، ئێـمە دەڵێن کە پێویستە بەزوترین کات حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، ئەوە نزیكهی شەش مانگ دەبێت هەڵبژاردن کراوە."
کەواتە بەڕای ئيوە کەی سەرۆکایەتی هەرێم کارا دەکرێتەوە وە حکومەت پێکدێت؟ ئایا ئەگەری هەیە بێ یەکێتی ئەم پڕۆسانە بەڕێوە بچن؟
لەوەڵامدا محەمەد تۆفیق ڕەحیم ڕایگهیاند " ئێمە هیوادارین پێش کۆتایی ئەم مانگە تەواو بوبێت،لەسەر هیچ ئەگەرێک قسە ناکەین ئێمە دەڵێین پێویستە حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبێت و هەموو لایەنەکانی تێدا بەشدار بن بەتایبەت ئەو سێ لایەنە (پارتی، بزوتنهوهی گۆڕان ههروهها یهكێتی )."