Accessibility links

عارف ڕوشدی: ئێمه‌ش تێناگه‌ین یه‌كێتی چ داواكارییه‌كی هه‌یه‌، هه‌موو جارێك گۆڕانكاری له‌قسه‌ و داواكارییه‌كانیاندا ده‌كه‌ن


عارف ڕوشدی ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
عارف ڕوشدی ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عارف ڕوشدی ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت" پارتی به‌هێمنی كارده‌كات و "ته‌حه‌مولی" زۆری هه‌یه‌، ئێمه‌ كاتێك-مان بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ دیاری نه‌كردووه‌ بڵێین ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته‌ به‌شداری حكومه‌تتان نه‌كرد پارتی حكومه‌ت پێكده‌هێنێت به‌ڵام ده‌ڵێین كاته‌كه‌ به‌كراوه‌یی نامێنێت، ئێمه‌ ده‌ڵێین تا پێمان بكرێت و به‌ ئاسایی بزانین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ كارده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین له‌ "حه‌د" به‌ده‌ر ده‌بێت چونكه‌ خه‌ڵك قبوڵ ناكات له‌هه‌موو دنیادا وایه‌ خۆ به‌ساڵ چاوه‌ڕێی لایه‌نێك ناكرێت، مانگێك، دوو ، سێ ، ئه‌وه‌ بووه‌ نیو ساڵ ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ لێمان قبوڵ ناكات، ده‌رباره‌ی داواكاری یه‌كێتی بۆ به‌شداری كردنی ڕاسته‌قینه‌ وه‌ك مه‌رجی ڕاسته‌قینه‌، عارف ڕوشدی ده‌ڵێت" هه‌ر لایه‌نێكی تر ئه‌و قسه‌یه‌ بكات" ئه‌ه" به‌ڵام یه‌كێتی نا چونكه‌ ئێمه‌ خۆمان له‌ناو یه‌كێتی بوین، ئه‌و حیزبه‌ ئاگاداری هه‌موو ورده‌كارییه‌كان بووه‌، یه‌كێتی هه‌موو شتێك بووه‌ هیچ وه‌ختێك یه‌كێتی له‌حكومه‌ت پشتگوێ نه‌خراوه‌، هیچ واتایه‌ك بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ نیه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ چیتر بیانوو به‌یه‌كتر نه‌گرین بێینه‌ "واقیعی عه‌مه‌ل" قه‌ره‌بووی خه‌ڵك بكه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ خه‌ڵك كاری ده‌وێ، دۆخی خه‌ڵك چاك بكه‌ین، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ ئێستادا چ داواكارییه‌كی هه‌یه‌ كه‌ به‌پارتی جێ به‌جێ نه‌كرێت؟ عارف ڕوشدی وتی" ئێمه‌ش تێناگه‌ین به‌ڕاستی هه‌موو جارێك جێگۆڕكێ به‌قسه‌ و داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش له‌داواكاری و قسه‌ی یه‌كێتی به‌هۆی كێشه‌ و ململانێی نێوخۆیی یه‌كێتی خۆیه‌تی، پارتی-ش تا ئه‌و "حه‌ده‌"ی ده‌رفه‌ت هه‌بێت چاوه‌ڕێی یه‌كێتی ده‌كات، چونكه‌ یه‌كێتی حیزبێكه پێگه‌ و جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌."

"پارتی به‌هێمنی كارده‌كات و "ته‌حه‌مولی" زۆری هه‌یه‌، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی-ش كه‌ نیازی به‌شداری كردنیان هه‌یه‌ له‌حكومه‌ت."

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا عارف ڕوشدی وتی" له‌هه‌موو دونیادا حكومه‌ت، حكومه‌تی خه‌ڵكه‌، خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كات تا حكومه‌تێك پێكبهێنرێت و خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ پارتی پێی باشه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان چۆن به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد به‌وجۆره‌ به‌شداری له‌حكومه‌تیشدا بكه‌ن تا له‌و ڕێگایه‌وه‌ "تموحی" خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن وه‌كو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌ك بێت بۆ خواسته‌كانی خه‌ڵك، پارتی به‌هێمنی كارده‌كات و "ته‌حه‌مولی" زۆری هه‌یه‌ وه‌ تا ئێستاش هه‌روا ڕۆیشتووه‌ ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی تر كه‌ماون یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی-ش كه‌ نیازی به‌شداری كردنیان هه‌یه‌ وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتی گونجاودا بڕیار بده‌ن و له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكبكه‌ون وه‌ ئه‌وكاته‌ی كه‌ پێیان دراوه‌ درێژتر نه‌بێته‌وه‌ زیاتر پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م مانگه‌ بڕیاری خۆیان بده‌ن و له‌گه‌ڵ پارتی ڕێك بكه‌ون تا له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو حكومه‌ت پێكبهێنرێت و ئه‌و یاسایانه‌ی پێویستن هه‌موار بكرێنه‌وه‌."

" كاته‌كه‌ به‌كراوه‌یی نامێنێت"

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌و لایه‌نه‌نانه‌( یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیتان وتووه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مۆڵه‌تتان هه‌یه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت؟

ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی" ئێمه‌ پێمان باش نیه‌ بێ ئه‌و لایه‌نانه‌ هیچ هه‌نگاوێك بنێین، وه‌ ئه‌وه‌ بۆچوونی منه‌ كه‌ چیتر وه‌خت درێژ نه‌بێته‌وه‌ چونكه‌ سه‌ری ئه‌م مانگه‌ ده‌بێته‌ شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت."

ڕوشدی ئه‌وه‌شی وت" ئێمه‌ كاتێك-مان بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ دیاری نه‌كردووه‌ بڵێین ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته‌ به‌شداری حكومه‌تتان نه‌كرد پارتی حكومه‌ت پێكده‌هێنێت به‌ڵام ده‌ڵێین كاته‌كه‌ به‌كراوه‌یی نامێنێت، ئێمه‌ ده‌ڵێین تا پێمان بكرێت و به‌ ئاسایی بزانین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ كارده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین له‌ "حه‌د" به‌ده‌ر ده‌بێت چونكه‌ خه‌ڵك قبوڵ ناكات، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌ت و دامه‌زراندن و هه‌لی كاره‌، خه‌ڵك حكومه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ ده‌وێ بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین كاته‌كه‌ به‌كراوه‌یی نامێنێت، چونكه‌ له‌هه‌موو دنیادا وایه‌ خۆ به‌ساڵ چاوه‌ڕێی لایه‌نێك ناكرێت، مانگێك، دوو ، سێ ، ئه‌وه‌ بووه‌ نیو ساڵ ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ لێمان قبوڵ ناكات."

" ئه‌و میلله‌ت و وڵاته‌ بارمته‌ نین به‌ده‌ستمانه‌وه‌"

باشه‌ پێتان وایه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكبێت حكومه‌تی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌بێت؟

عارف ڕوشدی له‌وه‌ڵامدا وتی" ده‌بێت ئێمه‌ هه‌مووان ئه‌وه‌ تێبگه‌ین جا پارتیه‌-یه‌كێتیه‌ یاخود گۆڕان كه‌ ئه‌و میلله‌ت و وڵاته‌ بارمته‌ نین به‌ده‌ستمانه‌وه‌، ئێمه‌ هێزی سیاسین به‌ڵام گه‌ل سه‌روه‌ره‌، وڵات پیرۆزه‌، كه‌ خه‌ڵك متمانه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌دات بۆ حوكمڕانی ئه‌بێت مه‌منون بین ناكرێت له‌پێناو ئه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و وه‌زاره‌ت ده‌ستی ده‌ستی به‌یه‌كتر بكه‌ین."

"ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێك به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ نه‌بوبێت به‌ڵام یه‌كێتی به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بووه‌"

سه‌باره‌ت به‌داواكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌شداری راسته‌قینه‌ له‌حوكمڕانی؟ عارف ڕوشدی وتی" به‌ڕاستی نازانم به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ واتای چی! ئێمه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كارمان كردووه‌ هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێك به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ نه‌بوبێت به‌ڵام یه‌كێتی به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بووه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌، له‌وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌كان بووه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌ هه‌ر لایه‌نێكی تر ئه‌و قسه‌یه‌ بكات" ئه‌ه" به‌ڵام یه‌كێتی نا چونكه‌ ئاگاداری هه‌موو ورده‌كارییه‌كان بووه‌، یه‌كێتی هه‌موو شتێك بووه‌ هیچ وه‌ختێك یه‌كێتی له‌حكومه‌ت پشتگوێ نه‌خراوه‌، هیچ واتایه‌ك بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ نیه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ چیتر بیانوو به‌یه‌كتر نه‌گرین بێینه‌ "واقیعی عه‌مه‌ل" قه‌ره‌بووی خه‌ڵك بكه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ خه‌ڵك كاری ده‌وێ، دۆخی خه‌ڵك چاك بكه‌ین."

"هه‌ر داواكارییه‌ك ڕه‌وا و ئاسایی بێت پارتی ئاماده‌یه‌ به‌ زیاده‌وه‌ جێ به‌جێی بكات"

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پارتی تا كه‌ی گوێ له‌داواكاری یه‌كێتی ناگرێت؟ عارف ڕوشدی وتی" هه‌ردواكارییه‌ك ڕه‌وا و ئاسایی بێت پارتی به‌زیاده‌وه‌ جێ به‌جێی ده‌كات هه‌میشه‌ گوێگرێكی باشی داواكارییه‌كان بووه‌ وه‌ گوێگریش ده‌بێت به‌ڵام ئیتر كات لێمان خۆش نابێت."

" ئێمه‌ش تێناگه‌ین یه‌كێتی چ داواكارییه‌كی هه‌یه‌؟، قسه‌ ده‌گۆڕن، كێشه‌ و ململانێی نێوخۆییان هه‌یه‌. "

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ ئێستادا چ داواكارییه‌كی هه‌یه‌ كه‌ به‌پارتی جێ به‌جێ نه‌كرێت؟ عارف ڕوشدی وتی" ئێمه‌ش تێناگه‌ین به‌ڕاستی هه‌موو جارێك جێگۆڕكێ به‌قسه‌ و داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌بۆچونی من نابێت ئه‌وه‌ هه‌بێت ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسه‌ خۆی یه‌كلایی كردبێته‌وه‌ بێت له‌گه‌ڵ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ڕێك بكه‌وێ."

ڕاشیگه‌یاند" یه‌كێتی دوو، سێ جار گۆڕانكاری به‌سه‌ر داواكارییه‌كانیدا ده‌هێنێت، پێمان باشه‌ یه‌كێتی زیاتر خه‌میان خه‌می جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌یه‌كی باشه‌ بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌خزمه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندایه‌."

عارف ڕوشدی هۆكاری "گۆڕانكاری كردن" له‌داخوازییه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ گێڕایه‌وه‌ بۆ كێشه‌ی نێوخۆیی و وتی" به‌شێك له‌هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ كێشه‌ و ململانێی نێوخۆیی یه‌كێتی خۆیه‌تی، پارتی-ش تا ئه‌و "حه‌ده‌"ی ده‌رفه‌ت هه‌بێت چاوه‌ڕێی یه‌كێتی ده‌كات، چونكه‌ یه‌كێتی حیزبێكه پێگه‌ و جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌."

ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌نه‌بوو ئاماژه‌ به‌و گۆڕانكارییانه‌ بكات كه‌ یه‌كێتی له‌داواكارییه‌كانیدا كردوێتی و ڕایگه‌یاند" ئێمه‌ وه‌ڵامی خۆمان داوه‌ به‌یه‌كێتی، یه‌كێتیش له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی تاوتوێی وه‌ڵامی ئێمه‌ی كرد، با وه‌ڵامی پارتی بمێنێت بۆ كۆبونه‌وه‌ی دوای هه‌ردوو حیزبه‌كه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:34 0:00

XS
SM
MD
LG