له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن پارتی له‌سه‌ره‌تای مانگ بێ یه‌كێتی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كاته‌وه و حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكده‌هێنێت؟له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌وه‌ڵامدا وتی" ئه‌وه له‌ده‌ست براده‌رانی پارتی-دایه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن بكه‌ین هه‌موو ئه‌و پڕۆسیه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن سه‌رئه‌نجام- "ته‌حسیلی حاسڵ" ئه‌وه‌یه ئه‌وان (پارتی) ئازادن كه چی ده‌كه‌ن، ئێمه ڕێگرییه‌كمان نیه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن." ده‌شڵێت "ئه‌وله‌ویاتی" ئێمه" ڕێكه‌وتنه- ڕێكه‌وتنه- ڕێكه‌وتن"ه، هه‌ركاتێكیش به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن ئه‌وكاته قسه و هه‌ڵوێستێكی ترمان ده‌بێت، به‌ڵام له‌حكومه‌تێكدا نابین كه لێپرسراوێتی هه‌ڵنه‌گرین وه به‌شێكیش نه‌بین له‌بڕیار له‌هه‌موو بواره‌كاندا،وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن؟وتی" ناتوانم بچمه ورده‌كارییه‌كان چونكه تا ئێستا ئێمه له‌دانوستانداین، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵێم ئه‌و پێشنیارانه‌ی بۆمان كراوه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌و "مه‌بده‌ئه‌ی" ئێمه كه‌ده‌مانبه‌ستێته‌وه به‌و بڕیاره‌ی ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌مانه كه‌هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بین به‌و پێشنیارانه‌ی پارتی تا ئێستا ئه‌وه‌مان بۆ مسۆگه‌ر نه‌بووه، ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه یه‌كێتی قسه و داواكاری بگۆڕێت به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه،"ڕه‌نگه له پێنج-شه‌ش ساڵی ڕابردوو یه‌كێتی به ئه‌ندازه‌ی ئێستا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ئاڕاسته نه‌بوبێت."
"بڕیارماندا كۆبونه‌وه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی" له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی هه‌ردوو شاندی دانوستانكاردا بڕیارماندا كۆبونه‌وه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت."
سه‌رئه‌نجام "ته‌حسیلی حاسڵ" ئه‌وه‌یه ئه‌وان (پارتی) ئازادن كه چی ده‌كه‌ن، ئێمه ڕێگرییه‌كمان نیه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن پارتی له‌سه‌ره‌تای مانگ بێ یه‌كێتی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كاته‌وه و حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكده‌هێنێت؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌وه‌ڵامدا وتی" ئه‌وه له‌ده‌ست براده‌رانی پارتی-دایه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن بكه‌ین هه‌موو ئه‌و پڕۆسیه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، سه‌رئه‌نجام - "ته‌حسیلی حاسڵ" ئه‌وه‌یه ئه‌وان (پارتی) ئازادن كه چی ده‌كه‌ن، ئێمه ڕێگرییه‌كمان نیه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن."
كه‌واته یه‌كێتی چی ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕویدا؟ پارتی له‌سه‌ره‌تای مانگ بێ یه‌كێتی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كاته‌وه و حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكده‌هێنێت؟
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه دانوستان ده‌كه‌ین ئامانجیش له‌م دانوستانه تا ڕێكبكه‌وین له‌به‌ر ئه‌وه "ئه‌وله‌ویاتی" ئێمه" ڕێكه‌وتنه- ڕێكه‌وتنه- ڕێكه‌وتن"ه، هه‌ركاتێكیش به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن ئه‌وكاته قسه و هه‌ڵوێستێكی ترمان ده‌بێت."
"له‌حكومه‌تێكدا نابین كه لێپرسراوێتی هه‌ڵنه‌گرین وه به‌شێكیش نه‌بین له‌بڕیار له‌هه‌موو بواره‌كاندا"
له‌سه‌ر چی له‌گه‌ڵ پارتی ناگه‌نه ڕێككه‌وتن؟ خاڵی ناكۆكیتان چیه؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌ڵێت" با من ڕاستی بكه‌مه‌وه له‌سه‌رچی ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، له‌پێشه‌وه وتومانه، له ڕێككه‌وتننامه سیاسیه‌كه‌ی هه‌ردولاشماندا وتومانه و جێگیرمان كردووه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه و كاریگه‌ر بین له‌م حكومه‌ته‌دا، له‌حكومه‌تێكدا نابین كه لێپرسراوێتی هه‌ڵنه‌گرین وه به‌شێكیش نه‌بین له‌بڕیار له‌هه‌موو بواره‌كاندا، ئه‌مه‌ش وه‌ك جاری پێشوو وتم مانای ئه‌وه نیه داوای په‌نجا به په‌نجا بكه‌ین به‌ڵكو داواكارییه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه سه‌نگ و قورسایی خۆمان له‌بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گه‌له‌كه‌مان."
"ئه‌و پێشنیارانه‌ی بۆمان كراوه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌مان بۆ مسۆگه‌ر نه‌بووه كه‌هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بین."
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن؟وتی" ناتوانم بچمه ورده‌كارییه‌كان چونكه تا ئێستا ئێمه له‌دانوستانداین، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵێم ئه‌و پێشنیارانه‌ی بۆمان كراوه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌و "مه‌بده‌ئه‌ی" ئێمه كه‌ده‌مانبه‌ستێته‌وه به‌و بڕیاره‌ی ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌مانه كه‌هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بین به‌و پێشنیارانه‌ی پارتی تا ئێستا ئه‌وه‌مان بۆ مسۆگه‌ر نه‌بووه."
ڕاشیگه‌یاند" ڕه‌نگه كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ باشترین كۆبونه‌وه بێت كه ئێمه به‌ته‌واوی له‌یه‌كتر تێگیه‌یشتوین كه ئێمه چیمان ده‌وێ و چۆنمان ده‌وێ؟ وه ئه‌وان چی‌یان ده‌وێ بیكه‌ن؟ وه ڕه‌نگه ئه‌وه هۆكارێك بێت تا له‌وكاتانه‌ی له‌به‌رده‌مماندا ماوه بگه‌ینه ئه‌نجام."
كه‌واته چه‌نده كات له‌به‌رده‌متاندا ماوه؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی" بۆ ئێمه كات تا ئه‌وكاته‌یه كه ئامانجی خۆمان ده‌هێنینه دی كه‌بریتیه له به‌شداری ڕاسته‌قینه، وه‌نه‌ك بۆ ئێمه بۆ هه‌موو هێزه‌كانی تر كه‌به‌شدار ده‌بن له‌حكومه‌ت پێویسته به‌شداری ڕاسته‌قینه بن چونكه ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌قینه هه‌ڵگرن له‌م حكومه‌ته‌دا، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ڕاستی به‌شێك بین له سیستمی حكومڕانی له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ش ئه‌وكاته ڕووده‌دات كه به‌شداری ڕاسته‌قینه بین له‌بڕیاردان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیدا."
"ڕه‌نگه له پێنج-شه‌ش ساڵی ڕابردوو یه‌كێتی به ئه‌ندازه‌ی ئێستا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ئاڕاسته نه‌بوبێت."
پێشتر له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عارف ڕوشدی ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو " ئێمه‌ش تێناگه‌ین به‌ڕاستی هه‌موو جارێك جێگۆڕكێ به‌قسه و داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش له‌داواكاری و قسه‌ی یه‌كێتی به‌هۆی كێشه و ململانێی نێوخۆیی یه‌كێتی خۆیه‌تی، پارتی-ش تا ئه‌و "حه‌ده"ی ده‌رفه‌ت هه‌بێت چاوه‌ڕێی یه‌كێتی ده‌كات، چونكه یه‌كێتی حیزبێكه پێگه و جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه."
به‌ڵام وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" ڕاستیه‌كه‌ی خۆی سروشتی دانوستاندن وه‌هایه كه قۆناغ به‌قۆناغ بابه‌ته‌كان به پێی "ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانیان" یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به گۆڕانكاریه‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه باسی چ بابه‌تێك ده‌كرێت له‌وێدا، بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه-شی كه‌هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یخه‌نه پاڵ یه‌كێتی كه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی ناوخۆی یه‌كێتیه‌وه هه‌یه، نه‌خێر چونكه ڕه‌نگه له پێنج-شه‌ش ساڵی ڕابردوو یه‌كێتی به ئه‌ندازه‌ی ئێستا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ئاڕاسته نه‌بوبێت."
جه‌ختیشیكرده‌وه" بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ئێستادا ئه‌وه‌یه كه بچینه حكومه‌ته‌وه به به‌شداریه‌كی ڕاسته‌قینه و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی، وه چی توانا‌مان هه‌یه بیخه‌ینه‌گه‌ڕ كه حكومه‌ت ببێته حكومه‌تی خزمه‌تگوزار و هاوڵاتی بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی."
"یا له‌هه‌مووی به‌شدار ده‌بین یا له‌هیچیان به‌شدار نابین."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كاتێكی بۆ یه‌كێتی دیاریكردووه تا بڕیار بده‌ن؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی" به‌ڕاستی ئه‌وان پێیان باشه له‌م وه‌رزی یاسادانانه‌ی په‌رله‌ماندا، هه‌مواری یاسای تێبپه‌ڕێنن، ڕه‌نگه ئه‌وه "سه‌قفێكی زه‌مه‌نی" بێت بۆ ئه‌وان وه ئێمه ڕێزمان لێی گرتووه وتومانه تا ئه‌و كاته و پێش ئه‌وكاته ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵتان بین به‌ومه‌رجه‌ی كه ئه‌و ئامانجی ئێمه هه‌مانه كه به‌شداری ڕاسته‌قینه‌یه وه قورسیش نیه له‌گه‌ڵتاندا هه‌موو باره‌كان هه‌ڵده‌گرین له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و دژایه‌تی كردنی تیرۆر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه سه‌ر شانی خۆمان."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی خرایه كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات؟ بڕیاری حیزبه‌كه له‌و ڕوه‌وه چیه؟
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی" هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌ر یه‌ك "یه‌كه"یه ناكرێت به دوو به‌شه‌وه یا له‌هه‌مووی به‌شدار ده‌بین یا له‌هیچیان به‌شدار نابین."
" ئێمه بێزار نابین "
بێزار نه‌بون له‌و هه‌موو كۆبونه‌وه‌یه؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی" ئێمه بێزار نابین پێشتر سه‌رده‌می خۆی ئێمه بۆ ئاشته‌وایی و كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕ بۆ یه‌كبوون و یه‌كخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ده‌یان كۆبونه‌وه‌مان كردووه سه‌رئه‌نجام گه‌یشتوین به ئامانجه‌كه‌مان و ئه‌وه‌ی كه ویستومانه به‌یه‌كه‌وه كردومانه، هیوادارین كه ئێسته‌ش هه‌ر بیكه‌ین."
" شه‌ڕه مه‌رج نیه ئێمه دانوستان ده‌كه‌ین شه‌ڕ ناكه‌ین."
پارتی چ مه‌رجێكی بۆ ئێوه هه‌یه؟وته‌بێژی فه‌رمی وتی" بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ت به‌ته‌واوی، ڕه‌نگه نه‌توانم چونكه وا بڕیارمانداوه نه‌چینه ناو ورده‌كارییه‌كان تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی دانوستان كۆبونه‌وه‌كان نه‌بێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر شه‌ڕی مه‌رجه‌كان نیه، كۆبونه‌وه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه چ شتێك به به‌شداری ڕاسته‌قینه ده‌زانن؟ وه ئه‌وان (پارتی) چ شتێك به‌به‌شداری ڕاسته‌قینه ده‌زانن؟ له‌به‌ر ئه‌وه شه‌ڕه مه‌رج نیه ئێمه دانوستان ده‌كه‌ین شه‌ڕ ناكه‌ین."