Accessibility links

سۆران عومه‌ر: پارتی و گۆڕان ڕێككه‌وتوون سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و ده‌ستكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌كرێت


 سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت"گۆڕان و پارتی ڕێككه‌وتون ده‌ستكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كرێت و به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت تا نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌مه‌ بۆچونی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ وه‌ ئه‌وانیش (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) "قه‌ناعه‌ت"یان به‌وه‌ هێناوه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌ستور ده‌نوسنه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ده‌ستور یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، سۆران عومه‌ر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ سیستمی حكومڕانی هیچ گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ پێشوو به‌سه‌ر نایه‌ت ئه‌و كاته‌ی ( مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له‌و ڕوه‌وه‌ وتی" جیاوازی ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ پێشوو ئه‌وه‌ ده‌بێت ته‌نها یه‌ك بڕگه‌ بۆ یاساكه‌ زیادكراوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌رپرس ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم ده‌بێت" ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ و ئێستاش وتومانه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ دابڕاو نیه‌ له‌ده‌ستكاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، سیستمی په‌رله‌مانی به‌ته‌نها به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ نایه‌ته‌دی به‌ڵكو ئه‌وكاته‌ دێته‌ دی كه‌ ده‌ستكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت و ته‌شریفاتی بمێنێته‌وه‌ هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراق زیاتر بێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕه‌تیكرده‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سكه‌وت و داخوازی لایه‌نێكی تر بێت و پارتی قبوڵی كردبێت له‌و ڕوه‌وه‌ وتی" من كێشه‌م نیه‌ گۆڕان به‌ده‌سكه‌وتی خۆی ده‌زانێت یا پارتی، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی "قه‌ناعه‌ت"ی نه‌بوایه‌ كه‌ له‌م كاته‌دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ ناكرێت بۆیه‌ له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕازی بووه‌ ئه‌وا به‌هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌ده‌كرد، بۆیه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانكاری پۆسته‌كانی ناو پارتی خۆیه‌تی كه‌كاتی خۆی پارتی ئه‌و پێداگریه‌ی له‌به‌ر كاك مه‌سعود ده‌كرد كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت به‌ڵام ئێستا پێداگریه‌كه‌ی بۆ كاك نێچیرڤان به‌م جۆره‌یه‌ بۆیه‌ به‌هیچ جۆرێك ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نیه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی ناوخۆی پارتی خۆیه‌تی."

"كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ-ش پڕۆژه‌یان هه‌بوو"

ئێمە وەک فڕاکسیۆنی کۆمەڵ وه‌ فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ پڕۆژە یاسای خۆمان بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە 26/3 پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بەڵام بەداخەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان پڕۆژەکەی ئێمەی ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی نەکرد کە ئەمەش کارێکی نا پەیڕەوییه‌ چونکە کاتێک پڕۆژە یاسا پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت، دەستەی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی نیە لای خۆی ڕایبگرێت و نەینێرێت بۆ لیژنەی یاسایی بۆیە سەرسوڕمانی خۆمان دەردەبڕین لەوکارەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەکۆبونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی کوردستان ناڕەزایی خۆمان دەردەبرین."

ڕاشیگه‌یاند" ئێمە حەقمان بەسەر پڕۆژەی کەسەوە نیە کەلایەنەکانی تر ڕێکەوتنی سیاسیان هەیە و پڕۆژەی خۆیان پێشکەش کردووە، ئێمە پڕۆژەی خۆمانمان هەیە."

"جیاوازییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ پاشگه‌زنه‌بوینه‌ته‌وه‌ له‌پڕۆژه‌ی چوار لایه‌نه‌كه‌"

دەربارەی جیاوازییەکانی پڕۆژە یاساکەیان لەگەڵ پڕۆژە یاساکەی فڕاکسیۆنی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان؟

سۆران عومەر وتی" جیاوازییەکە ئەوەیە ئێمە هیچ ڕێکەوتنێکمان لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و بەگەڕخستنەوەی دامەزراوەکە نیە، وە پاشگه‌ز-یش نەبوینەتەوە له‌ پڕۆژه‌ چوار قۆڵیه‌كه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مان كه‌ بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سیستمی حكومڕانی پێشكه‌شمان كرد به‌ده‌ستكاریه‌كه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ وه‌ك پڕۆژه‌ی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی خستۆته‌ڕوو ، به‌ڵام پڕۆژه‌كانی لایه‌نه‌كانی تر كه‌ ده‌رئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی پارتی و گۆڕانه‌ ده‌بێت خۆیان باسی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕابردوودا جیاوازی چیه‌؟"

سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی وت" خۆی جیاوازیه‌كه‌ ئه‌وه‌ دروستی كردووه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێككه‌وتنی سیاسیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هیچ ڕێككه‌وتنێكی سیاسیمان نیه‌ تا واژۆمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه‌تی یا ڕێككه‌وتنمان هه‌بێت ئه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی ئه‌مه‌ی "ته‌به‌نی "كردووه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی خۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت گۆڕان خۆی وه‌ڵامی ئه‌وه‌ بداته‌وه‌ كه‌ ئایا جیاوازی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی پێشووی له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌كه‌ چیه‌؟ ئایا په‌شیمان بونه‌ته‌وه‌ یان چی؟"

"گۆڕان و پارتی ڕێككه‌وتون به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت."

سۆران عومه‌ر له‌قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌جیاوازییه‌كی تری پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ی خۆیان و وه‌ پێشتری چوار لایه‌نه‌كه‌ كرد و وتی" جیاوازییه‌كی تری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی هه‌مواری یاساكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گۆڕان و پارتی ڕێككه‌وتون به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت تا نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌مه‌ بۆچونی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ وه‌ ئه‌وانیش (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) "قه‌ناعه‌ت"یان به‌وه‌ هێناوه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌ستور ده‌نوسنه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ده‌ستور یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وایه‌ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراقی بێت كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی "ته‌شریفین" و پێمان وایه‌ پێویسته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كاندا دابه‌ش بكرێن."

سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی وت" ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ و ئێستاش وتومانه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ دابڕاو نیه‌ له‌ده‌ستكاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، سیستمی په‌رله‌مانی به‌ته‌نها به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ نایه‌ته‌ده‌ی به‌ڵكو ئه‌وكاته‌ دێته‌ دی كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوتای ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراق زیاتر بێت."

" هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانكاری پۆسته‌كانی ناو پارتی خۆیه‌تی ."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕه‌تیكرده‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سكه‌وت و داخوازی لایه‌نێكی تر بێت و پارتی قبوڵی كردبێت له‌و ڕوه‌وه‌ وتی" من كێشه‌م نیه‌ گۆڕان به‌ده‌سكه‌وتی خۆی ده‌زانێت یا پارتی، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی "قه‌ناعه‌ت"ی نه‌بوایه‌ كه‌ له‌م كاته‌دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ ناكرێت بۆیه‌ له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕازی بووه‌ ئه‌وا به‌هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌ده‌كرد، بۆیه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانكاری پۆسته‌كانی ناو پارتی خۆیه‌تی كه‌كاتی خۆی پارتی ئه‌و پێداگریه‌ی له‌به‌ر كاك مه‌سعود ده‌كرد كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت به‌ڵام ئێستا پێداگریه‌كه‌ی بۆ كاك نێچیرڤان به‌م جۆره‌یه‌ بۆیه‌ به‌هیچ جۆرێك ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نیه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی ناوخۆی پارتی خۆیه‌تی."

"سیستمی حكومڕانی هیچ گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ پێشوو به‌سه‌ر نایه‌ت ئه‌و كاته‌ی( مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم بوو "

سۆران عومه‌ر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ سیستمی حكومڕانی هیچ گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ پێشوو به‌سه‌ر نایه‌ت ئه‌و كاته‌ی ( مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له‌و ڕوه‌وه‌ وتی" سیستمی حكومڕانی به‌ته‌نها به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ نایه‌ته‌دی جیاوازی ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ پێشوو ئه‌وه‌ ده‌بێت ته‌نها یه‌ك بڕگه‌ بۆ یاساكه‌ زیادكراوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌رپرس ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم ده‌بێت، خۆی سیستمی حكومڕانی كاتێك دێته‌ دی كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر دابه‌شبكرایه‌وه‌ و هاوتای سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ بوایه‌."

" په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵ و گۆڕان ئاساییه‌ "

له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ڵوێستی جیا و پڕۆژه‌ی جیایان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟ سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت" ئێمه‌ پێشتریش له‌سه‌ر بنه‌مای هیچ ڕێكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوسراو پێكه‌وه‌ نه‌بوین به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی خه‌ڵك بوو، ئێستاش كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری داوه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری حكومه‌ت بكات ئه‌وه‌ خۆیان ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وه‌ بده‌نه‌وه‌، وه‌ ڕۆژانی ئاینده‌ و چوار ساڵی داهاتووی حكومڕانی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ په‌شیمان بونه‌وه‌ یا نا، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵ و گۆڕان ئاساییه‌ به‌ڵام بونی هه‌ڵوێستی جیاواز ئاساییه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:05 0:00

XS
SM
MD
LG