لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بژار خالید سەرۆکی لیژنەکە و ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە پرۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسەندکردنی دەستوور ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان بخرێتە بەرنامەی کارو پەسەند بکرێت.
لەو بارەیەوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا بژار خالید سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی ئەو یاسایانەی کە ڕەهەندی نشتیمانیان هەیە مومکینە کۆدەنگی لەسەر هەبێت و بەڵگەش لەسەر ئەوە پارتی ئەمە چوار مانگە خوی گرتووە بۆ ئەوەی کە کودەنگی هەبێت پارتی زور چاوەڕێی کردووە بەڵام بە بۆچوونی پارتی کە زیاتر چاوەڕێکردن بۆشایی یاسایی هەر دەمێنیت لە هەرێمدا و سەد لەسەد حکومەتیش ناتوانرێت پێکبهێنرێت کەواتە دەگاتە ئەو ڕادەیە کە ئیدی خەڵک و ئیرادەی خەڵک هیچ ڕێز و بهایەکی نەبێت خەڵک کاتیک دەنگی خوی دەدات و ساڵێک تێپەڕێت ئەو دەنگە هەر وابچێت و خەڵک هیچ ئەنجامیک نەبینێت کەواتە ئەمە خوی کوشتنی دەسهەڵاتە چونکە هیچ سیقەیەک نامێنێت.
ناوبراو زیاتر دەڵێت سازان تا کەی بە پێچەوانەوە دوای ئەم یاسایە کۆدەنگی درۆست دەبێت لەمەودوا هەرێمی کوردستان جەویکی خوشی سیاسی وەردەگرێت مەعقولە بۆ کودەنگی لەسەر یاسایەک ساڵێک یان دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنەکان تێپەڕێ حکومەت پێکنەهێت ئەمە ملمڵانێیە لەسەرهەندیک بەرژەوەندی شەخسی حیزبی ، پارتی بەڵگەی هەیە کەوا کۆدەنگی هەبێت لەسەر ئەو یاسایانە بەڵام گەر لایەنەکان ئامادە نەبن مەعقولە پارتی دەرئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە پشتگوێ بخات ، 68 ئەندام پەرلەمان ئیمزای کردووە پڕۆژەی پێشکەشکردووە .
سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان گووتی بابەتی یاسای سەرۆکایەتی و پڕۆژەی چاکسازی و نوسینەوەی دەستور ئەولەویەتی کار و بەرنامەی فڕاکسیۆنی پارتیە لە پەرلەمانی کوردستان ، بە پێی یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2005 ڕاستە کۆمەڵێک دەسەڵات بە سەرۆکی هەرێم دراوە بەڵام ئەگەر سەیرێکی بکەین ئەو دەسهەڵاتانە نین کە لایەنە سیاسیەکان باسی لێوە دەکەن کەوا حیساب دەکەن ئەو هەموو دەسهەلاتانە لە دەست سەرۆکی هەرێم لەو پۆستەدا مەترسیە یان دکتاتۆریەتێک تێدا درۆست دەبێت نا بە پێچەوانەوە دەسەڵاتەکان سادەن ، لە یاساکەدا ئەو دەسەڵاتانە هەر دەمێنن بۆ دامەزراوەکە تا نووسینەوەی دەستور و ئەگەر دەستوریش بنوسرێت ئەو دەسەڵاتانە هەر دەمێنن چونکە ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان پێویستیمان بە پۆستێک دامەزراوەیەکی وەکو سەرۆکایەتی هەرێم نیە ئەگەر هیچ دەسەڵاتێکی نەبێت پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئەگەر ئەو دەسەڵاتانە سەرۆکی وڵات نەیبن ئەی بۆ کێ هەبن؟ لە هەرەمی قانونی و سیاسی وڵاتدا سەرۆکی هەرێم لە هەموو پۆستێک بەرزترە لە جیاتی ئەوەی ئەو دەسەڵاتە بدرێنە مەجلیسێک جیاوازی چیە با بۆ ئەو دامەزراوەیە بن.
دەگوترێت هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمان تا ڕادەیەک پەیوەندی بە ئاڵۆگۆری پۆستە ناوەخۆییەکانی پارتیەوە هەیە ، لەوبارەیەوە بژار خالید کە لە هەمان کاتدا ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە دەڵێت هیچ پەیوەندیەکی بە پۆستەکانی نێو پارتیەوە نیە پارتی پێش ئێستاش بە دیموکراسیەت تری دەزانی کە سەرۆکی هەرێم لای خەڵکەوە بێت ئێستا رژدە و دەستبەرداری ئەو پرەنسیپە نابێت تەنها بۆ ئەم قۆناغە ڕازی بووە تا دەستوور دەنوسرێتەوە، ئەندام پەرلەمان تەمسیلی خەڵک و ئیرادەی خەڵک ناکات نەک وەکیلی خەلکە وەکیلی حیزبەکەی خویە لەسەر پرسە سیاسیەکان.
هەندێک لایەن داوا دەکەن دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەشریفاتی بن و دەڵێن با وەک دەسهەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بن ، بژار خالید دەڵێت بۆچیە لە وڵاتێکدا سەرۆک هەبێت تەشریفاتی بێت ئاخر نەبێت باشترە کێ پێی خوشە سەرۆک کۆماری عێراق سەنگی وەزیرێکی نەبێت ئاخر چ سودێکی تێدایە گەر سودی هەیە ئێمەش چاو لەوە دەکەین.